میوە چیە

میوە بە ئینگلیزی "fruit"، میوە سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین و کانزاکانە، سودی میوە زۆرە بۆ تەندروستی و گرنگە و پێویستە بۆ لەش، میوە بەرهەمی ڕووەکییە و میوە دەکرێتە سێ بەش.
میوە چییە؟
میوە چییە؟

میوە چییە؟

لە ڕوانگەی ڕووەکناسییەوە (گیاناسی) میوە بەو بەشە لە کاسەتووی زیادکردوو و گەورەبوویی یەک گوڵ کە وێدەچێ لەگەڵ هەندێک لە بەشەکانی دیکەی هاوڕێی بێ، دەگوترێ.
بەڵام لە ڕوانگەی باخەوانییەوە میوە بە هەندێک گۆشتی خواردەمەنی یەک گیای چەند ساڵە کە لە بەدیهاتنی بەشەکانی جۆراوجۆری گوڵ شوێنەواری ڕاستەوخۆیان هەیە دەگوترێ، وەکو کاڵەک و شووتی و هاروێ کە هەموویان یەک ساڵەن یان بە شێوەی یەک ساڵە دەکرێن.

جۆرەکانی میوە

میوەکان لە ڕوانگەی نیازەوە بە گەرما بە دوو دەستە دابەش دەبن:
  1. میوەی ناوچە فێنکەکان
  2. میوەی گەرمێن و نیوە گەرمێنییەکان

میوەی ناوچە فێنکەکان

ئەلف - میوەی داری کە خۆیان بە چوار دەستە دابەش دەبن
  1. میوەی خاوەن دەنک وەک: سێو، هەرمێ، بەهێ، گێوژ یان گۆیژ
  2. ئەو میوانەی چەقالەیان هەیە وەک: بادام، گێلاس، بەڵاڵووک، هەڵووژە، قەیسی و هەڵو
  3. میوە تێکەڵییەکان وەک: گاتوو، توو
  4. میوە وشکبارەکان وەک: فندق، گوێز
ب - میوە وردەکان یان دەنک وردەکان
ئەو میوانە لەسەر چڵی پنچکە بچووکەکان بەدیدێن، لە هەمووان گرنگتر ئەوانەن:
  1. ئەوانەی کە میوەیان دەستەیە یان دەنکە وەک زوغاڵ ئێختەی ئاوی، ترێ، ترێی فەڕەنگی
  2. ئەوانەی کە میوەیان تۆپەڵیان (کۆگایی) هەیە وەک تووتڕک، شلیک، میوەی گەرمێن یان نیوە گەرمێنی
داری ئەو جۆرە میوانە بە سێ دەستە دابەش دەبن:
١- ئەو دارانەی هەمیشە سەوزن ئەوانیش بۆ خۆیان پێنج دەستەن:
  • تێکەڵییەکان وەک: پرتەقاڵ، لیمۆی شیرین، نارنگی، لیمۆی ترش، گریپ فروت
  • نەخلییەکان وەک: دارخورما، نارگیل
  • ئیزگیل (کە لە جۆری دەنک وردەکانە)
  • زەیتوون و کاڵەکی داری
  • ئەنبە، ئۆکاوە
ئەو دارانەی خەزێنەیان هەیە و ئەوانیش چوار بەشن
  1. هەنار، هەنجیر، پستە، خورمالوو
  2. ئەو میوانەی کە هی پنچکی گیان ئەوانیش دوو جۆرن

ڕۆڵی دەرمانی میوەکان

میوەکان لە ڕوانگەی دەرمانی نەخۆشییەکانەوە لە پزیشکیدا و کردەوەی گرنگی ئەوان لە بەهێزکردنی هێزی لەشی مرۆڤ ڕۆڵێکی حەساس و گرنگ دەگێڕن، لە خوارەوە لە ڕۆڵی گرنگی میوەکان دەدوێین
  1. میوەکان زیاتری ئاوی لەش (بە تایبەت لە وەرزی هاویندا) دابین دەکەن
  2. میوەکان ئیشتیا دەبزوێنن
  3. میوەکان هەموو جۆرە ڤیتامینێک بە لەشی مرۆڤ دەگەیێنن
  4. میوەکان چونکە ئاوی زۆریان هەیە، و خوێی کان، میزهێنن لەو ڕێگایەوە ئەندازەیەک لە ژاری لەش دەنێرنە دەرێ لەبەر ئەوەیە کە مرۆڤ هەست بەو خۆشی و شادییە دەکات
  5. میوەکان چونکە ئەسیدی جۆراوجۆریان تێدایە نەرمکەرن، بەشێک لە میوەکان چونکە خاوەنی هەندێک "تانۆنن" مرۆڤ قەبز دەکەن لەبەر ئەوە بۆ دەرمانی سکچوون بەکار دەبرێن
  6. میوەکان (ماکەکانی) پێویستی لەش دابین دەکەن ئا بەو هۆیەوە ئەندازەیەکی زۆر کالیسیۆم، فۆسفۆڕ، سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، ئاسن، یۆد، گۆگرد، مس، فافۆن دەچێتە لەشەوە، بەشێک لە میوەکان بە خاتری تێکەڵاوی کیمیایی تایبەت بە خۆیان بۆ دەرمانی هەندێک لە نەخۆشییەکان بەکەڵکن و تەنانەت موعجیزە دەکەن

ڕۆڵی خۆراکی میوەکان

میوەکان هەندێک لە پێداویستی لەشی مرۆڤ دابین دەکەن ئەو تێکەڵاوییە لە میوەکاندا نیشانەی گرنگی خۆراکی ئەوانە بۆ لەش، ئەو پێداویستییانەی لەنێو میوەکاندا بەکارهێنراون
  1. ئاو: کە یەکێک لە گرنگترین ماکەکانی ژیانی مرۆڤە و بەشێکی گەورە لە کێش و قورسایی لەش پێکدێنێ
  2. ماکی کانەکان کە لە لەشی مرۆڤدا ڕۆڵێکی حەساس و گرنگیان بە ئەستۆوەیە، بۆ وێنە : کالیسیۆم، فۆسفۆڕ دەبنە هۆی قایمبوونی ئێسکی ددان، ئاسن کە بۆ بەدیهێنانی ڕەنگدانەی خڕۆکەی سووری خوێن پێویستە، کالیسیۆم کاریگەری گرنگی هەیە بۆ خەستبوونی خوێن و وێکهاتنی ماسوولکەکانی دڵ بەهێز دەکات و ناردنی پەیامگەلی دەماری و ڕێنوێنی کەری شەپۆلەکانی دەماری ئاسان دەکات
  3. یۆد: هۆرمۆنی لووی نێرینەی گەروو کە هەڵدان و زیادکردنی لەش ڕێکوپێک دەکا و لە ڕێکوپێک کردنی دەزگای دەمارەکان و دەزگای دڵ و دەمار، تینی لەش، کاری ماسوولکەکان و ڤیتامینەکانی نیازی مرۆڤ و کاری سازکردنی خوێن و منداڵبوون ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێ جا لەبەر خاتری ئەوە ئەو ماکانەی کەوا لە میوەکاندان لە کاروباری ڕێکخستنی دەزگای لەشی مرۆڤدا زۆر شوێنەواری باشیان هەیە
  4. قەندەکان و ئەوانەی وەک وان دەچن: گرنگترین ماکی سووتەمەنی لەشن کە نزیک بە ٥٠ تا ٧٠ لەسەدی پێویستی ڕۆژانەی مرۆڤ بە قەندەکان دابین دەکرێن
  5. چەورییەکان: چەورییەکان وەک ئازوخەی هێز لە لەش دان بە سووتانی خۆیان بۆ لەش تین و هێز بەدیدێنن لە لایەکی دیکەوە لە لەشدا، ئەسیدەکان چەوری بەدیدێنن کە بۆ مرۆڤ پێویستن
  6. پرۆتینەکان: پرۆتینەکان یەکێکن لە گرنگترین ماکەکان کە لە پێکهاتەی خانەکان (سلول) و پۆی لەش بەکاربراو لە کارە گرنگەکانی لەشدا ڕۆڵێکی باشیان هەیە چونکە خانەکان (سلولەکان) بەڕێکوپێکی خەریکی ئەرکی خۆیانن پرۆتینەکان دەتوێنەوە و هەمیشە پێویستیان بە پرۆتینی تازە هەیە لەبەر ئەوە هەندێ کات نیازی لەش بە ماکی پرۆتین زیاترە بۆ وێنە کاتی گەورەبوونی منداڵ و کاتی خۆناسین (بلوغ)، لەناو ئەوانەشدا نەخۆشەکانی تاودار لەکاتی چابوونەوەی برینەکەیان تەنگەتاوی رۆحی و دەماری لەش نیاز و پێویستی زیاتری بە پرۆتین هەیە
  7. ئەسیدەکانی پاراستن (ئامینە) ئەو جۆرە ئەسیدانە لە سازکردنی پرۆتین وەک ماکە سەرەتاییەکان حیساب دەکرێن ئا بەو جۆرە لە کاروباری لەشدا ڕۆڵی گرینگ دەگێڕن
  8. ڤیتامینەکان: ڤیتامینەکان ماکی حەیاتین بۆ ژیان و بۆ کارەکانی ئاسایی لەشی ئێمە زۆر پێویستن لە ڕێگەی خۆراکەوە یان ئەوانەی تەواوکەری خۆراکن وەدەست دەکەون، ئەگەر ڤیتامین کەم بوو دەبێتە هۆی تێکچوون و نەخۆشییەکانی لەش و دەمار بۆ وێنە کەمی ڤیتامین A دەبێتە هۆی وشکی پێست، لاوازی و کزی لەباری شیرخۆرانەوە، کەمی ڤیتامین A دەبێتە هۆی گەورەنەبوون، کەمی ڤیتامین B زیاتر لەسەر دەمارەکان شوێن دادەنێ، دەبێتە هۆی لەرزین، ژانی دەمارەکان، ترس و هەراس، سەرسوڕان، دڵەخورپە، خەم خواردنی بێ جێ، شێوانی ڕەنگی موو، پەیدابوونی برین لە گۆشەی لێو، نێوزار، زیادکردن و گەورەبوونی شێرپەنجەکانی پێست، کەمی ڤیتامین C دەبێتە هۆی خوێنڕێژی پووک، لەقبوونی ددانەکان، بێهێزی هەموو لەش، درەنگ چاکبوونەوەی برین و چەند شتی کەش، جا لەبەر ئەوە ئەگەر ڤیتامینەکان نەبن، ساخی و ئاسایی ئەندامەکانی لەش دەوامیان نابێ لە کار و ژیانی لەش شێوان بەدیدێ و ڕووداوی ئەوتۆ پەیدا دەبێ هەندێ جار بە مردن کۆتایی پێدێ، ئەو ڤیتامینانە لە ڕێگەی خواردن و سەوزی و میوەکان بۆ لەش دابین دەبن، تا ئێستا نزیکەی ٢٢ ڤیتامین ناسراون
  9. تانون: کە لەگەڵ تامی تفت لە میوە نەگەیوەکان وەک ئیزگیل، توو، سێو، خورما هەن یەکێک لە بەرچاوترین ماکەکانن کە لە پێکهاتەی بەش بەشی گیاکاندا و میوەکان بەکارهێنراوە، شوێنەواری خوارەوەی هەیە : ئەلف - بۆ چارەی نەخۆشی سیل شوێنی حەتمی هەیە، ب - لە چاککردنەوەی برینەکان شوێنی هەیە، ت - شوێنی قەبزی هەیە
  10. ئەسیدەکانی ئالی
  11. ڕەنگدانەی میوەکان: ڕەنگدانەکان یەکێک لە شاراوەترین و جوانترین و بەرزترین مەتڵەبی دروست کراون ئەوەی زیاتر لە میوەکاندا سەرنجڕاکێشە ئەو ڕەنگە جوان و جۆراوجۆرانەن کە ١١ تێکەڵەیان تێدایە (یان میوە گەرمێنەکان) عەتری (ئەسانسەکان) بۆنی تایبەتی میوەکان هی ئەسانسە (ئەسانس یانی عەتری میوە) کە بەشێک لەواندا وەک لیمۆ، پرتەقاڵ و نارنگی ئەندازەیەکی زۆریان تێدایە کە بۆ بۆن خۆشکردنی موو کەڵکیان لێ وەردەگرن.
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی کانی هەتوان، تایبەتمەندی میوەکان