بادەم

بادەم بە عەرەبی "اللوز" و بە ئینگلیزی "Almond"، سودی بادەم زۆر زۆرە هەم بۆ پێست و قژو هەمیش بۆ نەخۆشیەکان و لە بواری پزیشکیدا بۆ چەندین نەخۆشی بەکاردێت و سودەکانی زۆرن.
بادەم
سودەكانی بادەم
بەشی بەکارهاتوو: بەرەکەی و زەیتەکەی.

مێژوو و سەرچاوەکەی

ئاسیایە، ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست بەتایبەتی ڕوسیاو تورکیاو یۆنان و سوریاو لوبنان و ئێران.
باوی (بادەم) گەیشتە ئەوروپا بە ڕێگەی یۆنان لە سەدەی پێنجەمی پێش زاینی.
داری بادەم خاوەنی گەڵای درێژ و باریکە، و بەرەکەی شیرین و تاڵی هەیە.

پێکهاتەکەی

  • چەوریەکی زۆری ناتێری تیایە
  • ڤیتامینی ئەی وبی١ وبی٢ وبی٥ وبی٦
  • کانزای فۆسفۆڕو پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و کالیسیۆم و سۆدیۆم و گۆگرد و ئاسنی تیایە
  • بادامی تاڵ ماددەی سیانیدی تیایە بۆیە خواردنی ١٠ دەنکی تاڵ کاریگەری ترسناکی هەیە لەسەر ژیان، مردنی بەدواوەیە

سودەکانی بادەم و بەکارهێنانی پزیشکی

  1. ڕەوانی دەکات
  2. بۆ نەخۆشیەکانی پێست بەکاردێت وەک نەرمکردن و ڕۆشن کردنەوەو لابردنی قەڵەشی
  3. بۆ چارەسەری سووتانی پلە یەک
  4. گیراوەکەی لەگەڵ ئاو و شەکر باشە بۆ کۆکەو هەناسەتەنگی
  5. گیراوەکەی باشە بۆ هەوکردنی گەدە
  6. بۆ میزکردن و لابردنی وردە بەرد باشە
  7. بۆ نەخۆشیەکانی دەمارو هێمنکەرەوەی دەروون و بەهێزکردنی بیروهۆش و چارەسەری لەرزەکەو شەلەل باشە
  8. چالاکی جینسی پیاو زیاد دەکات
  9. بۆ کەمکردنەوەی ئازار باشە
  10. بۆ کەمخوێنی باشە
  11. کاتی تێکەڵکردنی لەگەڵ قاوە ڕێژەی کۆکاین کەمدەکاتەوە
  12. بۆ چارەسەری کرمی ڕیخۆڵە باشە
  13. توێکڵەکەی پاش کوڵان بۆ هەوکردنی گەروو و کۆکە باشە
  14. بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن باشە
  15. زەیتی بادەم : زەیتەکەی کۆلیستڕۆڵ دادەبەزێنێ هەروەک زەیتی زەیتون وایە ئەمەش بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ئەمریکا کراوە لە کالیفۆڕنیا
  16. ماسولکەکان خاو دەکاتەوە بۆیە بۆ ڕەقبوون و تەشەنوجات و نەخۆشی دێسکی کەمەری باشە، هەروەک گیراوەو مەرهەم
  17. بۆ کەمکردنەوەی زیادە هەستیاری پێست باشە
  18. بۆ بەرگریکردن لە سەرئێشە باشە
  19. چاو بەهێز دەکات کاتی شەو چونکە ڤیتامینی (ئەی) تیایە
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان