تۆڵەکە (تۆلکە)

تۆڵەکە بە ئینگلیزی "Malva, Mauve" و بە عەرەبی "خباز، خبازة، خبازى، خبيزة"، سودی تۆڵەکە جۆراوجۆر و زۆرە و بە کوڵاوی یاخود بە وشککراوەیی سوودی لێوەردەگیرێت هەروەها ئاوەکەی بۆ چەند نەخۆشییەک بەکاردێت.
تۆڵەکە (تۆلکە)
بەشەکانی بەکاردێن: ڕەگ و گەڵا و گوڵە نەپشکوتووەکانی.

مێژوو و سەرچاوەی

لە گشت جیهاندا هەیە لە نزیک گۆمە ئاوەکان و ئەو شوێنانەی نەکێڵدراون.
لە کۆنەوە وەک خۆراک و دەرمان بەکارهاتووە، سەری خونچە گوڵەکانی دەخورێت و کاتی خۆی زانا فیساغۆرس خواردوویەتی وەک هێمنکەرەوەی دەروون و پەشۆکاوی و ئارەزووی جینسی، هەروەها وەک خەم ڕەوێنەوە بەکارهاتووە، ئیمپراتۆر شارلمان فەرمانی دەرکرد بە چاندنی تۆڵەکە لە باخچەکەیدا.
ڕۆمانیەکان بەکاریان دەهێنا بۆ چارەسەری گشت نەخۆشیەک بۆیە ناویان نا (Omniomorbia).

پێکهاتەکەی

  • شلەی لیکاوی ئەو ڕووەکە (Mucilage) ڕێژەیەکی زۆری لە ماددەی (گلۆکۆسامین و ئۆسۆساینین - Glucosamine & Authocyanin) کە زۆر بەسوودن بۆ شانەی کڕکڕاگەکان

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی

تۆلەکە یەکێکە لە ڕووەکە بەهارییە بەسوودەکان
  1. بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری گەرو و لەوزەو هەڵامەت، لەسەر شێوەی گیراوەو دەم شووشتن
  2. نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە وەک : کۆکەو هەناسەتەنگی و لابردنی تف لە گەروو
  3. زیادکردنی میزو پاککردنەوەی گورچیلە لە ووردە بەرد
  4. چارەسەری قەبزی و برینی کۆئەندامی هەرس و کەمکردنەوەی باوبژو ئازار
  5. بەرگری لە هەوکردنی پێست دەکات، هەروەها بۆ زیادە هەستیاری پێست و پێوەدانی مێروولەش بەکاردێت
  6. دوای کوڵانی گەڵاکانی بەکاردێت وەک پاککەرەوەیەک بۆ کۆئەندامی زاوزێ
  7. هەندێ ماددەی دژە بەکتریاو کەڕو ڤایرۆسی تیایە بەتایبەتی ئەوانەی سەر پێست
  8. بەکاردێت وەک هێمنکەرەوەی دەروون و پەشۆکاوی و ئارەزووی جینسی، هەروەها وەک خەم ڕەوێنەوە بەکاردێت، بەمەش ئەو قەڵەوییەی لە ئەنجامی نەخۆشی تووشی دەبێت کەمی دەکاتەوە
  9. بەرگری لە نەخۆشیەکانی دەم و ددان و پووک دەکات

سودەکانی ئاوی تۆڵەکە

  1. هەوکردنی ناودەم
  2. کۆکەی وشک
  3. سییەکان لە بەڵغەم پاکدەکاتەوە
  4. بۆ ئەنفلۆنزا باشە
  5. بۆ مایەسیری باشە
  6. هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە
  7. میزەڕۆ پاکدەکاتەوە
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان