میلاتۆنین

میلاتۆنین
هۆرمۆنی میلاتۆنین.

میلاتۆنین چیە

میلاتۆنین بریتیە هۆرمۆنێکی ئاسایی کە شاڕژێنە گلاند (الغدة النخامية - Pituitary gland) دروستی دەکات. ئەو گلاندەش لەناو مێشکدایەو هەموو گلاندەکانی تر چالاک دەکات یان کاریان وەستاو دەکات.
بڕی ئەو هۆرمۆنە لە شەودا دەگاتە پۆپکە لەکاتی خەوتن، بەڵام لە ڕۆژدا زۆر دادەبەزێ لەکاتی بەئاگابوون. ئەمەش وا دەکات لەش بەشێوەیەکی سروشتی ڕابێت لە کاتەکانی شەوو ڕۆژ و کاتی خەوتن و بەئاگایی.
ئەم هۆرمۆنە بەشدارە لە کەمکردنەوەو دواخستنی زیانی ئەکسەدە لەسەر خانەکانی مێشک، یەکێک لەو نەخۆشیانە بریتیە لە پوکانەوەی خانەکانی مێشک و نەمانی هۆش و بیر کە پێی دەڵێن (خەرفا - الخرف - الزهايمر - Dementia). کاتێ مرۆڤ بەرەو تەمەن دەڕوات ئەوا ئاستی ئەو هۆرمۆنە دادەبەزێ.
لەشی مرۆڤ هۆڕمۆنی میلاتۆنین دروست دەکات لە ترشی ئەمینی (هایدرۆکسی تریپتۆفان) لەگەڵ بوونی ڤیتامین B6 و کانزای مەگنسیۆم، بە یەکگرتنی ئەمانە (سیرۆتۆنین) لە مێشک دروست دەبێت و دەماخیش دەیگۆڕێ بە میلاتۆنین.
میلاتۆنین لە تەماتەدا هەیەو ترشی ئەمینی تریپتۆفانیش هەیە لە پەنیر و شیر و گۆشت و ماسی و مۆز و خورما و پاقلەی سودانی و خەمیرە و ئەو گشت ئەو خۆراکانەی پرۆتینیان زۆر تیایە.

سودەکانی میلاتۆنین و بەکارهێنانی

  1. بۆ خەوزڕان باشە کاتێ بڕێکی کەم وەردەگیرێ پێش خەوتن (١-٥ میلیگرام).
  2. بەرگری لە دروستبوونی نیشانەکانی فڕین بەسەر ناوچە - کات (Time - Zone)، کاتی گەیشتن بەو شوێنە و پێش خەوتن بە ½ کاتژمێر ٣-١٠ میلیگرام دەخوات.
  3. نیشانەکانی پیری وەک چرچ و لۆچ بوونی پێست دوا دەخات بە خواردنی ½ - ١ میلیگرام شەوانە پێش خەوتن.
  4. لەگەڵ دەرمانەکانی تری پزیشکی بەکاردێت بۆ چارەسەری نەخۆشی ئەلزهایمەر، بەڵام بۆ نەخۆشی ڕەقبوونی کۆمەڵی تاوەکو ئێستا بەشێوەیەکی زانستی نەسەلمێنراوە کەوا سوودی هەیە.
  5. چارەسەری هەندێ نەخۆشی دەرونی، وەک: خەمۆکی زستانە، سەرئێشەی کلاستەر، پشێوی، هەڵسوکەوتی توندوتیژ، پشێوی میزاج و ناهاوسەنگی، نیشانەکانی پێش لە بێ نوێژی کەوتن.
  6. بەرگری لەش زیاد دەکات لەڕێگەی چالاککردنی خانەی بکوژی شێرپەنجە (Killer cells).

زیانەکانی میلاتۆنین

ماکە خراپەکانی و بەکارنەهێنانی لەم حاڵەتانەی خوارەوە:
  1. پێویستە ڕاستەوخۆ پێش کەوتنە خەو وەربگیرێ چونکە کاتی بەکارهێنانی خەو دایدەگرێت و بەرەنگاری بۆ نیە بۆیە ئەوانەی شۆفێرن ئەو هۆرمۆنە بەکارناهێنن کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و دەزگاکان.
  2. ئەو ئافرەتانەی سکپڕن یان شیر بە منداڵ دەدەن.
  3. ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.
  4. لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی لە بێ نوێژی کەوتن.
  5. ئەو ئافرەتانەی کەوا چارەسەری هۆرمۆنی ئافرەتانیان هەیە (Hormone replacement therapy).
  6. نەخۆشیەکانی (خۆ کوژە - خۆخۆرە) کە بریتیە لە شێوانی بەرگری لەش و شەڕکردن لەگەڵ خانەو شانەکانی خودی لەش خۆی (Auto immune disease)، چونكە میلاتۆنین بەرگری زیاد دەکات بەمەش نیشانەکانی نەخۆشییەکە زیاد دەکات.
  7. ئەو نەخۆشانەی هێمنکەرەوەکان بەکاردەهێنن پێویستە پێش بەکارهێنانی میلاتۆنین سەردانی پزیشکی تایبەتی خۆیان بکەن.
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان