خورما

خورما بە عەرەبی "التمر"، خورما ووزەیەکی زۆری تێدایە وە سوودێکی هێجگار زۆری هەیە بۆ تەندروستی و چاکترین خۆراکە هەروەها زوو هەرس دەکرێت.
خورما
سوودەکانی خورما
بەشی بەکارهاتوو: بەرەکەی و ناوکەکەی.

سەرچاوەو مێژووی

شوێنی سەرەکی بریتییە لە نیمچە دوورگەی عەرەب، لەوێوە بڵاوبۆتەوە بۆ گشت ئاسیا، لەلای عەرەبەوە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە چونکە لە قورئانی پیرۆز زۆر ناوی هاتووە، هەروەها لە فەرموودەکاندا هاتووە کەوا ڕۆژووی ڕەمەزان بە خورما بشکێنن چونکە ووزەی زۆر تیایەو شەکرەکەی سووکەو پاش نیو کاتژمێر ئامادەیە، بەپێچەوانەوە میوەکانی تر کەوا ماوەیەکی زۆری دەوێت، هەروەها ڤیتامینی ئەی وبی زۆر زیاتر تیایە لە میوەکانی تر، هەربۆیە ڕۆژووەوان دەتوانن بەچەند دەنکێک خورما وزەیەکی باش لە شەکر و ڤیتامین وەربگرن.
عەرەبەکان لەکاتی جەنگدا بە کەمێک خورما ماوەیەکی باش شەڕیان دەکردو لە زۆر وڵاتانیش بڵاوبوونەوەو ئاینی ئیسلامیشیان بڵاوکردەوە هەر خۆراکی سەرەکیان خورما بوو.
میسرییە کۆنەکان خورمایان ناسیووەو لەسەر دیوارەکانیش وێنەی هەڵکەندراوە.

سودەکانی خورما

خورما یەکێکە لەو خۆراکانەی کە سوودێکی زۆری هەیە و پێویستە ڕۆژانە بخورێت و فەرامۆش نەکرێت
  • جەستە دەپارێزێت ژەهراویبوون
  • بۆ بەهێزکردنی چاو باشە چونکە ڤیتامینی (ئەی) تیایە
  • بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە باشە چونکە ڤیتامینی (ئەی) تیایە کە بەرگری خانە داپۆشەرەکانی ناو بۆڕیە هەواییەکان زیاد دەکات
  • هەموو ئەندامە هەستیارەکان چالاک دەکات وەک بۆن و تام و بینین و بیستن و هۆش و بیریش تیژ دەکات
  • هێمنکەرەوەی دەروونی ماندووە چونکە مەگنیسیۆمی تیایە
  • دەمارو کارەکانی بەهێز دەکات چونکە ڤیتامینی (بی) تیایە
  • ڕێگری دەکات لە قەبزی
  • وزەیەکی زۆری تیایە بۆیە بۆ وەرزشەوان بەسوودە
  • چالاکی جگەر زیاد دەکات
  • ددانەکان بەهێز دەکات وە لە کلۆربوون دەیانپارێزێت وە ئێسک بەهێز دەکات
  • ڕێژەی شەکر لە خوێندا جێگیر و یەکسان دەکات
  • بۆ نەخۆشیەکانی پێست باشە چونکە ڤیتامینی (ئەی) تیایە
  • بۆ چالاکی مێشک و گەشەی ددان باشە و هۆکاری کەم تووشبوونە بە شێرپەنجە چونکە فۆسفۆڕی تیایە
  • دڵ و خوێنبەرەکان دەپارێزێت لەنەخۆشی
  • یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات و وادەکات بۆ ماوەیەکی درێژ هەست بە تێری بکەیت
  • کارەکانی جگەر چالاک دەکات
  • ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا یەکسان دەکات
  • بۆ مێشک چاکە وە سەرنجت بەهێز دەکات
  • چارەسەرە بۆ نەخۆشیەکانی قوڕگ و کۆکە و هەوکردنی سییەکان
  • بەسوودە بۆ ئافرەتی دووگیان
  • بۆ تەندروستی پرۆستات و گورچیلە باشە
  • ماندوویەتی ناهێڵێت و بەڵغەم لادەبات
  • چالاکی جینسی زیاد دەکات
  • بۆ چاو بەسوودە و ئەگەر تووشبوون بە نەخۆشیەکانی چاو کەمدەکاتەوە
  • بۆ کۆئەندامی میزەڕۆ بەسوودە بەتایبەتی شەکری فراکتۆز
  • ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات
  • بۆ هەرس و ڕەوانی باشە چونکە ڕیشاڵ و ڤیتامینی (بی) تیایە
  • بۆنی ئارەقەو لەش بە گشتی خۆش دەکات
  • بەرگری لەش بەهێز دەکات وە ڕێگری دەکات لە چەندین جۆری شێرپەنجە
  • بۆ بەساڵاچووانیش چالاکی دەماخ و سووڕی خوێن زیاد دەکات
  • خانە شێرپەنجەییەکان لەناودەبات
  • یارمەتی کرداری هەرس دەدات
  • لە تووشبوون بە نەخۆشی دڵ دەتپارێزێت
  • چارەسەرە بۆ کەمخوێنی
  • دژە هەوکردنە
  • ئەوانەی لاوازن دەتوانن خورما بخۆن بۆئەوەی کێشیان زیاد بکات
  • دەتپارێزێت لە جەڵتەی مێشک

پێکهاتەی خورما

  • کاربۆهیدرات
  • پرۆتینەکان
  • شەکری فراکتۆزو گلۆکۆزو سوکرۆزی تیایە
  • چەوری
  • کالۆری ٢٨٤
  • ڕیشاڵەکان
  • کانزای ئاسن و مەگنسیۆم و کالسیۆم و فۆسفۆڕی تیایە
  • شەکر
  • زەیت و ڕیشاڵ و سلیلۆزی تیایە
  • ڤیتامینی (ئەی و بی١ وبی٢)
  • ڤیتامینی B2 ١٠٪ (میلیگرام)

جۆرەکانی خورما

خورما چەندین جۆری هەیە کە باشترینیان خورمای عەجوە ـیە کەلە فەرموودەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم هاتووە و ئاماژەی پێکراوە
  • عجوة
  • خضري
  • الرطب، البلح، التمر
  • المجهول
  • السكري
  • الزهيدي
  • الكلامي
  • المبروم
  • الصفاوي
  • عنبرة
  • ثوري
  • الخلاص
  • المدجول
  • الصقعي
  • الونانة

زیانەکانی خورما

زۆر خواردنی خورما : ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە پێویستە ڕێژەی دیاریکراو لە خورما بخۆن چونکە خورما دەوڵەمەندە بە شەکری سروشتی ئەمەش وادەکات کە ڕێژەی شەکر لەخوێندا بەرز بێتەوە.
کلۆربوونی ددان : ئەگەر دوای خواردنی خورما ددانەکان پاک نەکرێتەوە دەبێتە هۆی کلۆربوونی ددانەکان.

خواردنی خورما بۆ ئافرەتی دوگیان

خواردنی خورما بۆ تەندروستی ئافرەتی دووگیان باشە لەبەر دەوڵەمەندی پێکهاتە خۆراکییەکانی، هەروەها بۆ تەندروستی کۆرپەلەش بەسوودە، وە دەرفەتی منداڵبوونی سروشتی زیاد دەکات.

خواردنی خورما لە مانگی ڕەمەزاندا

سوودەکانی خورما زۆرن لەبەرئەوە پێویستە ئێمە ڕۆژانە خورما بخۆین و فەرامۆشی نەکەین بەتایبەتی لە بەیانیاندا، لە مانگی ڕەمەزانیشدا لەجیاتی شیرینی خورما بخۆین کە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و پرۆتین ... لەگەڵ ئەوەشدا هیچ زیانێکی نییە بۆ تەندروستیمان چونکە شەکری سروشتی تێدایە بەپێچەوانەی شیرینییەکان.
تێبینی
ئەوانەی لەم نەخۆشی و بارودۆخانەدان نابێت خورما بەکاربهێنن:
  1. شەکرەو قەڵەوی
  2. گرژی دەروونی توند
  3. کاتی گەرمایی زۆر
  4. ئەو کەسانەی زاریان بریندارە یان تۆقلەی هەڵداوە
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان