نیسک

نیسک بە ئینگلیزی "lentil" و بە عەرەبی "العدس"، نیسک یەکێکە لە خۆراکە بەسوودەکان چونکە بڕێکی زۆری کانزاو پرۆتینی تیایە، هەروەها بە باشترین خۆراک دادەنرێت بۆ وەرزی زستان لەبەرئەوەی گەرمی بە لەش دەبەخشێت.
نیسک
سوودەکانی نیسک.

مێژووی

لە هەموو ووڵاتانی جیهان هەیە، سەرچاوەکەشی ئاسیایەو وێنەی لەسەر دیوارەکانی گۆڕو پەرستگاکانی فیرعەونی هەیە.
دوو جۆری هەیە، یەکەمیان کە لە باخچەکان هەیە و دەنکی گەورەیەو ڕەنگی تاریک نییە و هێلکەییە، دووەمیان : کێویە کە بچووکەو ڕەنگی تاریکە، دەنک گەورەکە باشترە.

پێکهاتەی نیسک

  • پرۆتین، کە بە پرۆتینی گیانلەبەران دەچیت
  • نیشاستەو چەوری
  • وزەی کەمە بۆیە بۆ ئەوانەی ڕێژیم دەکەن باشە
  • کالیسیۆم و فۆسفۆڕو ئاسنی تیایە
  • ڤیتامینی بی١ تیایە

سودەکانی نیسک و بەکارهێنانی پزیشکی

لێنانی نیسک بەشێوەی تەندروست سوودی زۆری هەیەو دژی شێرپەنجەو چەندین نەخۆشیە
  1. پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێ
  2. شۆربای نیسک بەرگری لەش بەهێز دەکات
  3. بۆ کۆکەو هەوکردنی سییەکان باشە
  4. بۆ زووتر چاککردنەوەی برین و هەوکردن باشەو گۆشتەکەی زووتر دێتەوە
  5. بۆ مایەسیری باشە
  6. بۆ شێرپەنجەی سنگ باشە بە هەردوو جۆریەوە کوشندەو ئاسایی
  7. ڕەنگی پێست سوورو ڕوون دەکات
  8. بۆ نەخۆشیەکانی پووک و ددان باشە پاش سوورکردنەوەو هاڕینی
  9. نیسک بۆ مناڵ سودی زۆری هەیە چونکە بڕێکی باشی ئاسنی تێدایە و منداڵ دەپارێزێت لە کەمخوێنی
  10. ماددەی (ئایزۆفلافۆن - Isoflavones)ی تیایە کە دەزگای پێشوازی لە هۆرمۆنی مێینە (ئیسترۆجین) دادەخات بەمەش کەمتر تووشی شێرپەنجەی مەمک و منداڵدان دەبن
  11. چونکە ڕیشاڵی تواوەی زۆرە بۆیە شەکرو چەوری لە خوێن کەمدەکاتەوە
  12. بەرگری لە شێرپەنجەی کۆڵۆن و قەبزی دەکات چونکە ڕیشاڵی نەتواوەی تیایە
  13. پرۆتینی زۆری تیایە لەگەڵ دانەوێڵەکانی تر سوودی زۆرە
  14. ترشی فۆلیکی زۆرە بۆیە خواردنی نیسک لەکاتی دووگیانی کۆرپەلە دەپارێزێ لە پشێوی زگماکی
  15. بەرگری لە دروسبوونی شێرپەنجە دەکات بەگشتی
  16. پۆتاسیۆمی تیایە باشە بۆ هێمنکەرەوەو زیادکردنی چالاکی دەمارە خانەکان
  17. ئاسنی تیایە بۆ کەمخوێنی باشە
  18. مسی تیایە بۆ بەرگری لە جەڵتە باشە

زیانەکانی نیسک

زۆر خواردنی نیسک لەم حاڵەتانەدا باش نییە :
  1. ئەوانەی نەخۆشی گەدەو کۆڵۆنیان هەیە
  2. وادەکات چاو بێ هێز بکات و ئاوی سپی زیاد بکات
  3. ئەو نیشانانەی بەهۆی گۆڕانی وەرزەوە توشی هەندێ کەس دەبێت ئەوا بەهۆی نیسکەوە زیاد دەکات
  4. میزکردن و خوێنی بێ نوێژی کەم دەکات
  5. ئەوانەی توشی جەڵتەی دڵ و ڕەقبوونی بۆڕییەکانی خوێن بوونە
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان