سوودەکانی کاهوو و بەکارهێنانی پزیشکی

کاهو بە ئینگلیزی "lettuce" و بە عەرەبی "الخس"، کاهوو بە یەکێک لە سەوزە بەناوبانگەکان دادەنرێت، کە دەتوانرێت بە کاڵی یا کوڵاوی یان سورەکراوی یاخود بەشێوەی شەربەت بخورێت، هەروەها ڕێژەیەکی باشی لە ڤیتامین و کانزاکان تیایە.
سوودەکانی کاهوو و بەکارهێنانی پزیشکی
سودەکانی کاهو
بەشی بەکارهاتووی: گەڵاو تۆوەکەی و گوشراوەکەی (شیریە) وشک دەکرێنەوە.

مێژووی و سەرچاوەی

دەرکەوتووە لەسەر ئەو وێنەو نەخشانەی دۆزراونەتەوە لە میسر لەسەردەمی فیرعەونەکان.
لە ڕۆژئاوای ئەوروپا و بەڕیتانیا هەیەو جۆریشی زۆرن.
کاهووی کێوی لەسەر ڕۆخی ڕووبارەکان و شوێنە زۆنکاوەکان دەڕوێت و گوڵ دەکات لە مانگی ئاب و تەموز.
کاهووی کێوی دەچێنرێ لە نەمساو فەڕەنساو ئەڵمانیاو سکۆتلەندا.
لە ئەڵمانیاوە کاهو دەچێتە ئەمریکاو لەگەڵیدا ماددەی ئەفیونی تێکەڵ دەکەن و لە ئەمریکاش ڕەواجی هەیە.
گوشراوی کاهو کاریگەرییەکی سڕکەرو بێهۆشکەری هەیە، زیاترە لە کاهوی کێوی لەوەی کەوا دەچێنرێ.
لە کاهوو گیراوەی لۆسیۆنات دروست دەکرێت کە بەکاردێت بۆ چارەسەری سووتان و وشکبوونەوەی پێست و دڕ بوونی.
کاهوو لە کۆنەوە گرنگی پێدراوە، ئیمپراتۆر ئوغستس بۆ هەندێ نەخۆشی بەکاریهێناوە کە توشی بووە، هەربۆیە ڕێزیان لە کاهو ناوەو قوربانیان بۆ کردووە.
لە میسر کاهوو کراوەتە ڕۆنی زەیت و بەکاریانهێناوە.
ئەو شیرەی لە کاهو دروست دەکرێت ناتوانرێ بەئاسانی بکرێتە بۆدرە.

پێکهاتەکانی

  • ڤیتامین (ئەی، بی١، سی، ئی)
  • ڕۆنی زەیت ٠.٢٪
  • پرۆتین ٢.٢٪
  • نیشاستە ٠.٩٪
  • ئاو ٩٧٪
  • کانزای کالیسیۆم و فۆسفۆڕو ئاسنی تیایە
  • وزەی کەم تیایە بۆیە بۆ ئەوانەی ڕێژیم دەکەن باشە خواردنی بە بڕێکی زۆر، چونکە تێری دەکات و وزەشی کەمە
  • هەندێ ماددەی تری تیایە وەک : Lactucic acid, Lactuco picrin, Lactucin, Lactucone

سوودەکانی پزیشکی و بەکارهێنانی

  1. کاهوو کاریگەرییەکی کەمی سڕکەرو بێهۆشکەرو خەواندنی هەیە، بەڵام زۆر سووکەو ئادەمیزاد ناهاوسەنگ ناکات و گەدەش پەشۆکاو ناکات
  2. ئاوی لەش کەمدەکاتەوە بەتایبەتی ئاوی ناو سک (الاستسقاء - Ascites) و میزکردن زیاد دەکات. دکتۆر کۆلین بەکاریهێناوە بۆ نەخۆشەکانی
  3. پلەی گەرمی دادەبەزێنێ و بڕی ئارەقەو میزکردن زیاد دەکات
  4. ئازاری کۆلۆن و گەدە کەم دەکاتەوە، بۆ چارەسەری کۆلۆنی پەشۆکاو باشە
  5. بۆ خەولێکەوتن باشە
  6. لابەری کۆکەو هەناسەتەنگیە
  7. بۆ کاتی گەرمای هاوین باشە چونکە ئاوی زۆری تیایە، بەتایبەتی ڕۆژ لێدان
  8. باشە بۆ حەساسیەی پێست و لووت
  9. هێمنکەرەوەی مێشک و لابەری پەشۆکاوی و ناهاوسەنگیە
  10. لابەری خەمۆکی و پەژارەو پەرکەیە
  11. چالاکی ڕەگی مووەکانی قژ زیاد دەکات
  12. گەڵاکانی دەرەوەی کە زۆر سەوزە بۆ کەمخوێنی وبێ هێزی باشە چونکە ئاسن و کلۆرۆفیلی زۆری تیایە
  13. لابەری بۆنی ناخۆشی ناو دەمە
  14. گەڵاکانی ناوەوەی کە زەردو کەمێک سەوزە بۆ دڵە کوتێ و بەهێزکردنی ماسولکەکانی دڵ باشە (Cardiomyopathy)
  15. شیر زیاد دەکات لە گوانی ئاژەڵ
  16. زەڵاتەی کاهو یەکێکە لە زەڵاتە بەسوودەکان
  17. ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و ڕەوانیش دەکات
  18. چالاکی جگەر زیاد دەکات و بەرگری لە زەردویی دەکات
  19. کاهوی کێوی چالاکی سوڕی خوێن زیاد دەکات و بۆ بێ نوێژی ئافرەت باشە
  20. چالاکی جینسی کەم دەکاتەوە چونکە ژمارەی سپێرم کەمدەکاتەوە، بۆ ئەوانە باشە کە شەوانە (توشی ئیحتلامبوون دەبن)
  21. چاو بەهێز دەکات چونکە ڤیتامین (ئەی) زۆری تیایە، هەروەها بۆ هەوکردنی بەکتیری کۆرنیەی چاو باشە

زیانەکانی کاهو

خواردنی کاهو بۆ ئەمانەی خوارەوە باش نیە:
  1. ئەوانەی تووشی پەککەوتنی جینسی بوون، بەتایبەتی پیرەکان
  2. ئەوانەی تووشی خوێنبەربوونی دەماغ بوون
  3. پارکینسۆنیزم
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان