ڤیتامینەکان

ڤیتامینەکان
سودی ڤیتامینەکان

ڤیتامینەکان

بریتین لە کۆمەڵێک ئاوێتەی ئەندامی کەلە وردە خۆراکدەرەکانن، واتە ئەو خۆراکانەی کە جەستەی مرۆڤ بە بڕێکی کەم پێویستی پێیان هەیە.
ئەمانە بۆ دروستبوون و فرمانی زۆر لە خانە و شانەکانی لەش پێویستن، لەو خۆراکانەن کە پێیان دەوترێت (خۆراکدەرە پێویستەکان) کە بریتین لەو خۆراکانەی جەستە وێڕای ئەوەی پێویستیی زۆری پێیان هەیە، بەڵام بەهیچ جۆرێک لە توانایدا نییە لە سەرچاوە خۆراکییەکانی ترەوە بەرهەمیان بێنێت، بۆیە هەر یەکێک لەوانە لە ڕێی خۆراکەوە وەرنەگیرێت، ئەوە جەستە لێی بێبەش دەبێت و ئەو فرمانانەی جەستە کە پێویستییان پێی هەیە، تێکدەچن، لەمەوە ڕۆڵی گرینگ و زیندەگییانەیان دەردەکەوێت.

جۆرەکانی ڤیتامین و گرنگترین فرمان و سەرچاوە خۆراکییەکانیان

ڤیتامین A

ڤیتامین B1 (ڤیتامین بی)

  • فرمان: وزە دروستکردن، تەندروستیی موو و پێست و کاری مێشک و ماسوولکە و دەمار
  • سەرچاوە: برنجی قاوەیی، ڕانی ئاژەڵ و شووتی

ڤیتامین B2

  • فرمان: وزە دروستکردن، تەندروستیی موو و پێست و کاری مێشک و ماسوولکە و دەمار
  • سەرچاوە: شیر، هێلکە، ماست، پەنیر، گۆشت، سەوزە و دانەوێڵە

ڤیتامین B3

  • فرمان: وزە دروستکردن و تەندروستیی پێست و خانەکانی خوێن و مێشک و دەمارەکان
  • سەرچاوە: گۆشتی ئاژەڵ و پەلەوەر، دانەوێڵە، قارچک و پەتاتە

ڤیتامین B5

ڤیتامین B6 (ڤیتامین بی ٦)

  • فرمان: ڕێگری لە نەخۆشییەکانی دڵ، ڕێکخستنی خەو و ئارەزووی خواردن، دروستبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و بەرگریی لەش
  • سەرچاوە: گۆشتی ئاژەڵ و پەلەوەر، ماسی، پاقلەمەنییەکان، پەتاتە، مۆز و شووتی

ڤیتامین B9

  • فرمان: دروستبوونی خانە، ڕێگری لە شێوان لە دروستبوونی مێشک و بڕبڕەی پشت لە کۆرپەلەدا و ڕێگری لە نەخۆشییەکانی دڵ
  • سەرچاوە: دانەوێڵە، سپێناخ، برۆکلی و پاقلەمەنییەکان

ڤیتامین B12 (ڤیتامین بی ١٢)

  • فرمان: پاراستنی دڵ، دروستبوونی خانەی نوێ، پاراستنی دەمار و دروستبوونی DNA
  • سەرچاوە: گۆشتی ئاژەڵ و پەلەوەر، ماسی، پەنیر و هێلکە

ڤیتامین C (ڤیتامین سی)

  • فرمان: ڕێگری لە هەندێک جۆری شێرپەنجە، ڕێگری لە دروستبوونی ئاوی سپی چاو، چاکبوونەوەی برین و بەرگری لەش
  • سەرچاوە: میوە (بەتایبەت مزرەمەنییەکان)، پەتاتە، برۆکلی، بیبەر، سپێناغ، شلیک و تەماتە

ڤیتامین D (ڤیتامین دی)

  • فرمان: پتەویی ئێسک، دروستبوون و پێگەیشتنی ددان
  • سەرچاوە: شیر، دانەوێڵە و ماسییە چەورەکان

ڤیتامین E (ڤیتامین ئی)

ڤیتامین K

وەک لەم لیستەوە دەردەکەوێت، گرینگترین سەرچاوەی ڤیتامینەکان بریتین لە میوەکان.
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی خوانی خۆشەویست صلى الله عليه وسلم