پەنیر

پەنیر یەکێکە لە پێکهاتە خۆراکییە شیرەمەنیەکان کە بەزۆری خەڵک لە ژەمی بەیانیاندا دەیخۆن و بۆ دروستکردنی چەندین جۆری خواردن بەکاردەهێنرێت، لەڕووی تەندروستیشەوە سودی پەنیر زۆرە و چەندین سوودی گرنگی هەیە.
پەنیر
پەنیر
پەنیر یەکێکە لە پێکهاتەکانی شیر پاش ئەوەی لەگەڵ هەندێ لە ئەنزیمات تێکەڵ دەکرێت، ئەو ئەنزیماتانەش لە ڕیخۆڵەی ئاژەڵدا هەیە کە بە شێوەیەکی سروشتی ئەو ئینزیمانە وادەکات شیر کرداری مەیین و پەیت بوونی بێتە سەر پێش هەرس کردن، جا مرۆڤ ئەو کارە لە دەرەوەی گەدەی ئاژەڵ ئەنجام دەدات تاوەکو پەنیر دروست بکات.
جۆرەکانی پەنیر زۆرە و لەلای فەڕەنسیەکان دەگاتە نزیکەی ٣٦٥ جۆر.
پەنیر خۆراکێکی سەرەکی ناوچە ساردەکانە هەروەک چۆن ماست خۆراکی سەرەکی ناوچە گەرمەکانە.
بۆ دروستکردنی پەنیر خوێ و ئاو بەکاردێت تاوەکو ڕێگە بگرێت لە گەشەو زیادبوونی بەکتریا لەناو پەنیر و تێکچوون و هەڵوەشاندنەوەی.
لە هەندێ جۆر پەنیر ئاوی هەر تیا نیەو وشک دەکرێتەوە تاوەکو بەکتریا تیایدا گەشە نەکات.
زۆرجار لەجیاتی ئەنزیمات ئاوی ماست بەکاردەهێنن بۆ دروسکردنی پەنیر چونکە ئەو ئاوە ترشەو شیرەکە دەمەینی.

پێکهاتەکانی

  • سەرچاوەیەکی زۆر باشی کانزای کالیسیۆم و فۆسفۆڕ و ڤیتامیناتە
  • ڤیتامینی ئەی زۆر تیایە لە دوای ئەو ڤیتامینی دی
  • ڤیتامینی بی ١، ٢، ٦ و ڤیتامینی ئی

سودەکانی پەنیر

  1. بۆ نەخۆشیەکانی پێست و بەهێزکردنی چاو باشە چونکە ڤیتامینی ئەی تیایە
  2. بۆ بەرگری لە هەوکردنی میزڵدان باشە
  3. بۆ بەهێزکردنی ددان و ئێسقان باشە
  4. بۆ دروستکردنی خڕۆکە سوورەکان و گەشەو بەهێزکردنی دەمارەخانەکان باشە چونکە ڤیتامینی بی ١٢ تیایە
  5. بۆ بەهێزکردنی قژی سەرو پێست باشە
  6. ترشی ناو گەدە هەڵدەمژێ بۆیە دوای خواردن دڵەکزێ لادەبات
  7. هێمنکەرەوەی دەروونی ناهاوسەنگیە
  8. کێش زیاد دەکات و زیرەکی و بیرتیژی دەکات
  9. بۆ هەوکردنی گەدەو ڕیخۆڵە باشە

زیانەکانی پەنیر

زۆر خواردنی پەنیر ئەم زیانانەی هەیە:
  1. پەستانی خوێن زیاد دەکات
  2. دەبێتە هۆی هەستیاری، هەندێ کەس هەستیاریان هەیە بە پەنیر
  3. مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاد دەکات
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان