گەنم

گەنم بە عەرەبی "قمح، حنطة، بُر" و بە ئینگلیزی "wheat"، گەنم یەکێکە لە خواردنە سەرەکیەکانی مرۆڤ و سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ هەیە بەهۆی ئەو پێکهاتە خۆراکییەی کەلە خۆی دەگرێت.
گەنم
سودەکانی گەنم.
بەشی بەکارهاتوو: دەنکەکەی و توێکڵەکەی.

مێژووی و سەرچاوەکەی

کۆنترین دانەوێڵەیە کە مرۆڤایەتی ناسیوویەتی و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی چاخی بەردین.
لەسەر بەردو نەقشەکان وێنەی گەنم زۆر هەیەو جێگەی ڕێزو پەرستن بووە.
لە ئاینەکاندا هاتووە کەوا دانەوێڵەیەی بەهەشتە.
شوێنی سەرەکی لە نێوان شام (فەلەستین و ئەردەن و سوریاو لوبنان) و یۆنان بووە.

جۆرەکانی گەنم

گەنم زۆر جۆر هەیە لە جیهاندا و لەو بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە:
  • گەنم لە چەند چینێک پێکهاتووە وچینی پەلکەکە کە ٩٪ی گەنم پێکدەهێنێ و دوای ئەو توێکڵێکی تاریک دێت کە ٣٪ی کێشی دەنکە گەنمەکە پێکدەهێنێ، ئەو چینەش زۆربەی پرۆتینە، چینی سێیەم کە سپیەو لە نیشاستە پێکهاتووە کە ٨٥٪ی گەنمە، لە یەکێک لە جەمسەرەکانی کۆرپەلە هەیە کە کاتی چاندنی دەڕوێ و سەوز دەبێت، ئەمەش ٤٪ی کێشی گەنمە
  • ئاردی توێکڵی گەنم لە هەموو چینەکانی توێکڵ پێکهاتووە
  • نانی ئەسمەر، ئەو نانەیە کەوا لە چینی ناوەوەو توێکڵە ڕەشەکە پێکهاتووە
  • نانی گەنمی سپی، ئەو نانەیە کەوا لە چینی کۆرپەلە پێکهاتووە کە ڤیتامین و کانزای زۆری تیایە، هەرچەندە بچینە ناوەوە دەبینین ئەوە زیاتر نیشاستەیەو ڤیتامینی کەمتر تیایە
دەنکە گەنم لەم ماددانە پێکهاتووە:
  • شەکرەکان ٧٥٪، پرۆتین ١١-١٢٪، چەوری ١٢.٥٪، ڕیشاڵی سیلیلۆز ٢-٢.٥٪
  • کانزاکان ٢٪ کە پۆتاسیۆم و فۆسفۆڕو کالیسیۆم و ئاسن و یۆد
کۆرپەلە:
  • پرۆتین ٢٥٪، شەکر ٤٧٪، زەیتی ڕووەکی ١٠-١٢٪، لیسیتین
  • کانزای فۆسفۆڕو کالیسیۆم و سۆدیۆم و ئاسن و یۆد
  • ڤیتامینی (بی١ وبی٢ وبی٥ وبی٦ وئی)
  • کۆرپەلە ئینزیمی (لایپەزی-Lipase)ی تیایە کە چەوری خوێن کەمدەکاتەوە

سوودەکانی گەنم و بەکارهێنانی پزیشکی

  1. وزەو چالاکیە بۆ لەش
  2. بۆ کەمخوێنی باشە چونکە ڤیتامینی (بی) و ئاسنی تیایە
  3. ڕەوانی دەکات چونکە کۆرپەلەکەی خەمیرەی تیایە
  4. سوپی گەنم بۆ گەشە بەسوودە
  5. بۆ پشێوی و هێمنی دەمار باشە چونکە ڤیتامینی (بی) و کانزای تیایە
  6. بەهۆی بوونی ڤیتامین و کانزاکان بۆ چالاکی جینسی باشە
  7. بەهۆی بوونی کالیسیۆم ددان و ئێسقان بەهێز دەکات
  8. بەهۆی بوونی سیلیکۆن و کالیسیۆم و پرۆتین قژ بەهێز دەکات
  9. ڕژێنەی دەرەقی چالاکی و ڕێکخەری هۆرمۆنەکانیەتی
  10. کوڵاوی توێکڵەکەی باشە بۆ کۆکەو کۆلۆن و قەبزی
  11. بۆ جوانی پێست و ئازاری پشت و جومگە باشە
  12. ئاردی گەنم دەکرێتە هەویر بەکاردێت بۆ ئاوسان و خوێن تێزان و هەوکردن و سووتانی پێست باشە
  13. بۆ زیادە هەستیاری پێست باشە
  14. نیشاستەکەی بۆ هەوکردنی گەدەو ڕیخۆڵە باشە
  15. بۆ لابردنی ماکی پێست باشە

ساوار

ساوار بە عەرەبی "برغل" لەزۆر وڵاتانی دەریای سپی ناوەڕاست بەکاردێت، لەگەڵ هەندێ سەوزەو میوەو گۆشت تێکەڵ دەکرێت وەک کوبەو کفتەو ترش و خواردنی تر.
ساوەریش دوو جۆری هەیە، درشت و ورد.

پێکهاتەکەی

  • شەکرو نیشاستە ٦٢٪، چەوری ٣٪، پرۆتین ١٦٪
  • کانزاکان ٥٪ کە بریتین لە کالیسیۆم و پۆتاسیۆم و فۆسفۆڕو سیلیکۆن و سۆدیۆم و یۆد
  • ڤیتامینی (بی١ وبی٢ وبی٦ ودی وئی) تیایە
سودەکانی ساوەریش هەروەک گەنمە لەگەڵ هەندێک جیاوازی سادە.
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان