جاترە

جاترە بە عەرەبی پێی دەڵێن "الزعتر" یا "السعتر" و بە ئینگلیزی پێی دەڵێن "Thyme"، جاترە یەکێکە لە ڕووەکە بە تام و بۆن خۆشەکان لە جیهاندا، خواردنی جاترە سوودی تەندروستی زۆری هەیە.
جاترە
گیای جاترە
بەشی بەکارهاتوو: ڕووەکەکەو گەڵاکانی.

سەرچاوەو مێژووەکەی

ڕووەکێکی کێویە لە وڵاتانی ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست دەڕوێت وەک ئیسپانیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا و جەزائیرو تونس و لوبنان و سوریا و فەلەستین و ئەوانی تر، ئێستا جۆری خۆماڵی لە هەموو وڵاتانی جیهان هەیەو مێژووی گەیشتنی بە وڵاتانی باکوور دیار نییە.
(گیرارد) دەڵێت : لەسەدەی شانزەهەم گەیشتۆته بەریتانیا، ناوی سەعتەر لاتینیەو بەمانای ئازاو دلێر دێت (thumus)، چونکە وەک پاککەرەوەیەکی بەهێزە.
لە فەڕەنساش سەعتەری کێوی بە توندڕەوەکانی کۆماری دەڵێن (التطرف الجمهوري)، هەنگ ڕووەکی سەعتەری لا پەسەندە چونکە بۆنی هەنگوینەکە خۆش دەکات و بۆیە لە یۆنان هەنگ لەسەر ئەو ڕووەکە بەخێو دەکەن.
لەسەردەمی ڕۆمەکان سەعتەر دەخرا سەر پەنیر و عارەق تاوەکو تام و بۆنی خۆش بکات.

پێکهاتەی جاترە

  • زەیتی سەعتەر کە بریتین لە : سایمۆل و فینۆل و کارڤاکۆل (Thymol, phenol, carvacol, fcvkdcg, menthone, piene)

سودەکانی جاترە

سودەکانی خواردنی جاترە

  1. وەک پاککەرەوەیەک بەکاردێت بۆ کوشتنی بەکتریاو کەڕو
  2. ئازاری ڕیخۆڵە و گەدە لادەبات و باوبژ ناهێڵێت
  3. ترشی گەدەش کەم دەکاتەوە
  4. هاوکاری لەشە بۆ ئارەقەکردن لەکاتی نەخۆشی
  5. جاترە بۆ کۆکە و هەوکردنی بۆری هەواو سییەکان و نەخۆشییەکانی سەرما باشە
  6. بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت و جومگەکان باشە
  7. بەکاردێت لە پیشەسازی بۆن و کرێم و مەرهەمی جوانکاری
  8. سڕکەرەو بەکاردێت بۆ پاراستنی گۆشت
  9. بۆ نەخۆشیەکانی پێست وەک پولەکەو ئیکزیماو زیادە هەستیاری
  10. بکوژی کرمەکانە
  11. بۆ نەخۆشی شەکرە باشە
  12. وەک بچووککەرەوەیەکی خڕۆکە سوورەکانە تاوەکو بگەنە گشت شوێنێکی لەش
  13. چالاکی جینسی زیاد دەکات
  14. چاو بەهێز دەکات و بەرگری ئاوی سپی دەکات لەوەی کە زوو ڕووبدات
  15. چالاکی سوڕی خوێن زیاد دەکات بۆیە باشە بۆ نەخۆشی لەزە (پارکنسۆنیزم)
  16. جاترە بۆ گەدە باشە و ئازاری ناهێڵێت
  17. هەندێ نەخۆشی دەروونی وەک هیستیریا
  18. سەرئێشەو ئازاری مانگانەی بێنوێژی کەم دەکاتەوە

سودەکانی چای جاترە

  • چای جاترە لێدانەکانی دڵ ڕێکدەخات و دڵ دەپارێزێت لە جەڵتە و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان
  • کۆلیستڕۆڵی خوێن ڕێکدەخات و فشاری خوێن دادەبەزێنێت
  • بەسوودە بۆ کۆئەندامی هەناسە و نەخۆشییەکانی وەکو کۆکە و پەتا و هەوکردن
  • بەرگری لەش بەهێز دەکات و جەستە دەپارێزێت لە ڤایرۆس و پەتا
  • ژەهر و ماددە زیانبەخشەکان لە لەش لادەبات
  • چارەسەری هەوکردنە
  • پێست دەپارێزێت و جوانی دەکات
  • تەندروستی هەرس دەپارێزێت

زیانەکانی جاترە

سودی جاترە زۆرە بەڵام هەندێ زیانی لاوەکیشی هەیە و زۆر خواردنیشی خراپە
  1. دەبێتە هۆی سووتانەوەی گەدە
  2. دڵ تێکهەڵچوون و ڕشانەوە
  3. سکچوون
  4. تێکچوونی هەرس
  5. سەرئێشە
  6. دابەزینی پەستانی خوێن
  7. هەستیاری
  8. هۆکارە بۆ گرفتی پێست و هەوکردنی پێست
  9. دەبێتە هۆی گرفتی ماسوولکەکان
  10. ڕژێنی دەرەقی
  11. جاترە بۆ ئافرەتی دووگیان خراپە و نابێ بیخوات

سودەکانی جاترە بۆ گەدە

  1. لەناوبردنی بەکتریای گەدە
  2. ترشەڵۆکی گەدە
  3. ئازاری گەدە
  4. ڤایرۆسی گەدە
  5. برینی گەدە
  6. هەوکردنی گەدە

بەکارهێنانی جاترە

سوودی جاترە زۆرە جا بەهەر شێوەیەک بەکاربهێنرێت، بەڵام بەزۆری بەم شێوەیە بەکاردەهێنرێت:
  1. دەخرێتە چێشتەوە بۆ ئەوەی تام و بۆنی خواردنەکە خۆش بکات، هەروەها دەتوانیت شۆربای جاترە دروست ئامادە بکەیت بە بەکارهێنانی گەڵا تازەکانی ڕووەکەکە
  2. وەکو چای بەکاردەهێنرێت کە سوودێکی هێجگار زۆری هەیە وەکو ئاماژەمان بە سودەکانی کرد لە سەرەوە
  3. زەیتی جاترە بۆ گەشەی قژ بەسوودە و ڕێگری دەکات لە هەڵوەرینی
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان