هەنگوین
سودی هەنگوین. |
لە تەوراتیش هاتووە کەوا یەعقوب (عليه السلام) داوای لە کوڕەکانی کردووە کەوا هەنگوین پێشکەش بە فیرعەونی میسر بکەن.
پێغەمبەر سولەیمان (عليه السلام) داوای کردووە کەوا بەدوای هەنگوین بگەڕێن و بەکاری بهێنن.
لە گۆڕەکانی فیرعەونەکان مەنجەڵی هەنگوین دۆزراوەتەوە و تێک نەچووە و هەمان سیفەتەکان و سوودەکانی خۆی پاراستووە.
لەلای هیندۆسە کۆنەکانیش هەنگوین بەکارهاتووە لە بۆنە ئاینییەکان وەک دەرمان و خواردن.
هەنگ گیانلەبەرێکی زۆر سەرسوڕهێنەر و ئیشکەر و ڕێکن، لە دروستکردنی بیناو خانەی هەنگوین کاری ئەندازیاری زۆر سەرسوڕمان بەکاردەهێنن.
هەنگوین بەم هەنگاوانە دروست دەکرێت
١- شیلەی گوڵ: لە سەرچاوەی سروشتی وەک گوڵی هندبا.
— شەکری میوە (فراکتۆز)
— شەکری گلوکۆز
— قامیشە شەکر
— ڤیتامینات و پرۆتین و ئەنزیمات
٢- کاریگەری ئەنزیمەکان: هەنگ ئەو شیلەیە دەمژێت و لەناو کیسەیەکی تایبەتی خۆی دایدەنێ و پێی دەڵێن (کیسی هەنگوین)، لەو شوێنە هەنگ هەندێ ئەنزیم و خەمیرە دەڕژێنێتە سەر ئەو شیلەیەو قامیشە شەکرەکە (سوکرۆز) دەگۆڕێ بۆ شەکری تاکی فراکتۆز و گلوکۆز.
٣- پێدان: هەنگەکە هەڵدەستێ بە پێدانی ئەو شلەی کە گۆڕانکاری بەسەر داهاتووە دەیداتە هەنگی تر تاوەکو ئەوانیش ئەنزیمی تری وەک (پرۆلین) پێدا بکەن و جۆری هەنگوینەکە بەرەو باشتر بگۆڕن.
٤- داکردن (خزن): لەو قۆناغەدا هەنگ دەست دەکات بە هەڵم کردنی ئەو ئاوە زیادەی ناو هەنگوینەکەیە تاوەکو دەگاتە ١٠٪.
٥- داخستنی کۆگاکان: لەپاش قۆناغی چوارەم هەنگوینەکە سازگارو خاوێنەو هەنگ هەڵدەستێ بە ڕشتنی ژەهرێکی تایبەت بەسەر هەنگوینەکە تاوەکو شێ نەگرێت و تێک نەچێت.
فێڵ کردن لەگەڵ هەنگوین: بەوەی دەکرێت کەوا لەجیاتی شیلەی گوڵ شەکرو گیراوەی میوە بدرێتە هەنگەکان.
پێکهاتەی هەنگوین
هەنگوینی سروشتی لەم ماددانە پێکهاتووە:
— شەکری میوە (فراکتۆز) ٣٨٪.
— شەکری ترێ (گلوکۆز) ٣٢٪.
— قامیشی شەکر (سوکەرۆز) ٥٪.
— هەنگوین دەیبەستێ و دەبێتە ماددەی بلوری.
پاش چەند هەفتەیەک ڕێژەی سوکەرۆز و فراکتۆز یەکسان دەبن.
ئەگەر فراکتۆز لە گلوکۆز زیاتر بێت ئەوا پاش ڕۆژێک دەبێتە بلوری.
ئەگەر گلوکۆز زیاتر بێت لە فراکتۆز ئەوا بلوری بوونەکە دوادەکەوێت.
سودەکانی هەنگوین و بەکارهێنانی پزیشکی
خواردنی هەنگوین سودێكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی و وەکو چارەسەری چەندین نەخۆشی بەکاردێت و لە پیشەسازی و جوانکاری و دروستکردنی کرێم و مەرهەم بەکاردێت.
یەکەم: کۆئەندامی هەرس
- برینداربوون و هەوکردنی گەدە.
- ترشانی گەدە.
- خۆراک هەرس نەکردن و غازات دروست بوون.
- سکچوون و ڕەوانی.
- دابەزینی کێش بەهۆی ڕێکخستنی کاری گەدەو ڕیخۆڵە.
- مایەسیری.
- کەم خوێنی.
دووەم: نەخۆشیەکی گەروو و لووت و گوێ
- هەوکردنی ناو دەم.
- هەوکردنی پووک.
- هەوکردنی لووت و گیرفانەکانی.
- هەوکردن قوڕقوڕاگە و ژێیەکانی دەنگ.
- هەوکردنی گەروو و گوێچکە.
سێیەم: کۆئەندامی هەناسە
- هەڵامەت و پەرسیڤ.
- کۆکەی تووند و کۆکەی درێژخایەن.
- سیل و ڕەبۆ.
چوارەم: دڵ
- فراوان کردنی بۆڕی دڵ.
- وزە بە ماسولکەی دڵ دەبەخشێت.
- دابەزاندنی پەستانی خوێن.
- چارەسەری سینگە کوژەی دڵ.
پێنجەم: کۆئەندامی دەمار
- چالاکی دەماخ و دەمار زیاد دەکات.
- نەخۆشی لەرزەو نەخۆشی شاهانە.
- ماندووبوون و داڕوخانی دەروونی.
- ڕەقبوونی ماسولکەکان.
- پشت ئێشە و دێسکی کەمەری.
- نەخۆشی شاهانە.
- خوداری.
شەشەم: نەخۆشیەکانی دەروونی
- خەمۆکی و ناهاوسەنگی و خەوزڕان و پچڕانی کەسایەتی و تێکچوون.
- چارەسەرە بۆ ئەوانەی خویان گرتووە بە عەرەق (مەی) و ماددە بێهۆشکەرەکان.
حەوتەم: نەخۆشیەکانی کۆئەندامی زاوزێ
- کەمکردنەوەی نیشانەکانی سەرەتای سکپڕی.
- کەم کردنەوەی ئاوی لەش و پەستانی خوێن و هاوسانی قاچ و کەمکردنەوەی پرۆتینی ناو میز.
- منداڵبوونی کەم ئازار.
- هەوکردنی زێ و منداڵدان.
- زوو چاکبوونەوەی برین و هەوکردنی نەشتەرگەری.
- کەمکردنەوەی ئازار و ناڕێکی بێ نوێژی.
- بۆ زیادکردنی چالاکانی هێلکەدان و جووتە گونی نێرینە باشە.
- فراوانکردنی بۆڕیەکانی خوێنی ناوچەی زاوزێ.
- چارەسەری نەخۆشی سەزەنەک (Gonorrhea).
هەشتەم: نەخۆشیەکانی چاو
- هەوکردنی پێلو و برژانگ.
- هەوکردنی گلێنەی چاوی ڤایرۆسی تامیسکەیی.
- سووتانەوەو برینی گلێنە.
- بەهێزکردنی چاو.
- چالاکی سوڕی خوێنی ناو چاو زیاد دەکات.
- گرژی ماسولکەکانی چاو چارەسەر دەکات.
نۆیەم: پێست (هەنگوین بۆ پێست)
- چارەسەری زیادە هەستیاری پێست.
- بالوکە و قلێشی پێست.
- هەوکردنی خانەو شانەی پێست (Cellulitis).
دەیەم: جوانکاری
- لە پیشەسازی کرێم و مەرهەمەکانی جوانکاری بەکاردێت.
- پێست تەڕو ناسک دەکات.
- چرچ و لۆچی پێست لادەبات و جوان دیار دەکەوێت.
- ماکی ڕەش و زیاد لەسەر پێست لادەبات.
یانزەیەم: زیادە هەستیاری
- هەستیاری لە کا (حمى القش).
- هەوکردنی هەستیاری لووت و هەڵامەت و ئاو هاتن لە لووت و پژمین.
- حەساسیەی سیەکان و ڕەبۆ.
دوانزەیەم: جگەر
- هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی.
- بەرگری لە بەردی زەرداو دەکات.
- بەرگری لە هاوسانی جگەرو سپڵ و کیسی زەرداو دەکات.
- بەرگری لە بە شەمێ بوونی جگەر دەکات (تشمع الكبد - Cirrhosis).
- شەهیەی خواردن زیاد دەکات و هەرس ئاسان دەکات.
- گەشەی منداڵ زیاد دەکات و بەرگری لە ئێسکە نەرمە دەکات.
سیانزەیەم: سەر
- سەرئێشەی گشتی و شەقەسەر.
- چارەسەری کەمی تەرکیز بەهێز دەکات.
نەخۆشیەکانی پیری:
- زیادکردنی هێزو ئارەزووی خواردن و خاوبوونەوەی ماسولکەو کەم خوێنی.
- چارەسەری کەمی بیروهۆش.
- چارەسەری کەمی بەرگری.
- لاوازی جینسی.
- قەبزی.
- نەخۆشی دڵ و پرۆستات.
إرسال تعليق