خۆراکی شاژن

خۆراکی شاژن
خۆراکی شاژن

پێناسەی

بریتیە لە شیرێکی سپی زەردباو، تامی ترشەو وەک شیرێکی پەیت وایەو هەنگە خزمەتکارە تەمەن بچووکەکان لە گلاندی ناو قوڕقوڕاگەیان دەری دەدەن و لە دەوری هێلکەکان تاوەکو کاتی تروکان و هاتنە دەرەوەی کۆرپەلە بیخۆن، بڕی ئەو خۆراکەش کەمەو بەگوێرەی ئەو هەنگەی کە پێویستە بێتە کایەوە دیاری دەکرێت.
کرمی هەنگی خزمەتکار ٨ میلیگرامە
کرمی هەنگی نێرینە ١٠ میلیگرامە
کرمی کە دەبێتە شاژن ٢٥٠ میلیگرامە.
لەماوەی ٤٨ کاتژمێر خاوەنی هەنگ تەنها یەک گرام لەو خۆراکە کۆدەکاتەوە.
بڕی ئەو خۆراکە دیاری دەکات کرمەکە ببێتە کام جۆر لە هەنگ، گەر خۆراکی تەواو بدرێت دەبێتە شاژن و ڕۆژانە ١٠٠٠-٤٠٠٠ هێلکە دادەنێت لەناو شەش پالۆکان لە وەرزی چالاکی.

پێکهاتەی ئەو ماددەیە

  • پرۆتین ٤٥.١٥٪
  • چەوری ١٣.٥٥٪
  • شەکری گلۆکۆز و فراکتۆز ٢٠.٣٩٪
  • هەموو جۆرە ترشە ئەمینییەکان
  • ڤیتامینی کۆمەڵەی (بی وسی وئەی وئی ودی وکەی)
  • ماددەی ئەسیتایل کۆلینی تیایە کە بۆڕیەکان فراوان دەکات

جۆرو بڕی ئەو پێکهاتە بەندە بە

  • تەمەنی خزمەتکارەکان
  • ئەو خۆراکەی بە مێشەکە دەدرێت
  • باری کەش و هەوا

بەکارهێنانی پزیشکی

  1. بۆ جوانکاری پێست و لابردنی پولەکەو ڕەقی و قەلەشتنی پێست، بەشێوەی کرێم و مەرهەم
  2. بکوژی بەکتریایە
  3. بۆ گەشەی کۆرپەلە و منداڵ بەکاردێت
  4. نەخۆشیەکانی دەروونی وەک خەمۆکی و پەشێوی ناهاوسەنگی
  5. شەهیەی خواردن دەکاتەوەو هەرس ئاسان دەکات
  6. چارەسەری نەخۆشی برین و قورحەی گەدە
  7. چارەسەری نەخۆشی پرۆستات
  8. چارەسەری نەخۆشی شەکرە و گلاندەکانی تری لەش
  9. پیری دوا دەخات
  10. دابەزینی پەستانی خوێن ڕادەگرێت
  11. چارەسەری میزکردنی زۆرو هەوکردنی میزەڵدان
  12. چارەسەری نەخۆشییەکانی زگماکی بەهۆی زیاد گەشەی مێشک
  13. چارەسەری نەخۆشییەکانی سەرماو هەڵامەت
  14. چارەسەری نەخۆشییەکانی ڕۆماتیزم و ئازاری جومگەکان
  15. چارەسەری نەخۆشییەکانی ڕەبۆ و سیەکان
  16. چارەسەری ڕەقبوونی بۆری خوێن و نەخۆشی لەرزە
  17. خێراکردنی چاکبوونەوەی برین و سووتان
  18. چالاکی جینسی زیاد دەکات

بڕی وەرگیراو

  • تەمەنی گەورە ١٠٠ - ٣٠٠ میلیگرام
  • منداڵ ¼ ی بڕی گەورەکان وەردەگرێ
  • بڕی زۆر باش بریتیە لە ٨٠٠- ١٠٠٠ میلیگرام
ماوەی چارەسەری بریتیە لە ٦ هەفتە و پاش یەک ساڵ دووبارە دەبێتەوە.
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان