تۆوی کەتان
تۆوی کەتان بە ئینگلیزی "Flaxseed"، سودەکانی تۆوی کەتان زۆرە و تۆو کەتان لەناو پێکهاتە خۆراکییە بەسوودەکاندا بەدی دەکرێت کە هەر لە کۆنەوە بەکارهاتووە و سودەکانی بۆ تەندروستی مرۆڤ بە دەرکەوتووە.
تۆو کەتان |
بەشی بەکارهاتوو: دەنکەکەی.
مێژوو و سەرچاوەی تۆی کەتان
لە کۆنەوە ناسراوەو لە گۆڕی فیرعەونەکان چنراوی کەتان دۆزراوەتەوە، لەبەر زۆری بڵاوبوونەوەی لە جیهان ناتوانرێ شوێنی سەرەکی دیاری بکرێت.
پێکهاتەکەی
- ترشی لینۆلینیکی تیایە کە چەوریەکی ناتێرە کە لە ئۆمیگا 3 هەیە ئەویش لە ماسی سەلەمون و سەردین و ئیسکمبەری و تونا دا هەیە، ئەم جۆرە چەورییە بەرگری دەکات لە چەوریەکی تر کە ناوی (لینۆلیکە) کە هاوکارە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەو نەخۆشی دڵ.
- ئۆمیگا 3 سوودی زۆرە لەوانە:
- بەرگری لە نەخۆشی دڵ دەکات.
- کۆلیستڕۆڵ و چەورییە خراپەکان کەم دەکاتەوە.
- خوێن شل دەکاتەوە.
- بەرگری لە شێرپەنجە دەکات و کاتی دروستبوونی قەبارەکەی کەم دەکاتەوە، ئەویش بەهۆی بوونی ترشی فینۆلی تیایدا، ئەو ترشی فینۆلە لە سیر و پاقلەی سودانی و چای سەوز و لیمۆ دا هەیە.
- میتابۆلیزمی هەندێ لە پرۆتینەکان کەم دەکاتەوە بەهۆی بوونی (Protease inhibitor)، ئەمەش وادەکات کەمتر تووشی شێرپەنجە بێت، ئەمەش لە فاسۆلیا و پاقلە و نۆک و دانەوێڵەی تەواو و شۆفان دا هەیە.
- ئازاری جومگەو ماسولکە و ڕۆماتیزم کەم دەکاتەوە.
سودی تۆی کەتان و بەکارهێنانی پزیشکی
- بەهۆی بوونی ئۆمیگا ٣ ئازاری ڕۆماتیزم و جومگەکان کەم دەکاتەوە ئەویش لەڕێگەی گۆڕینی ڕێڕەوی ماددەی پرۆستاگلاندین کە هۆکاری دروستکردنی ئازارە.
- ٨٥٠٠ ساڵە دەنکی کەتان و زەیتەکەی بەکاردێت بۆ چێشت و دروستکردنی ڕۆن.
- ڕیشاڵەکەی بەکاردێت بۆ دروستکردنی قوماش و پەت.
- بۆ چارەسەری شێرپەنجەی مەمک و سییەکان و پرۆستات باشە.
- هەندێ ڕیشاڵی (لیگنانس) کە بەکتریا سوود بەخشەکانی ڕیخۆڵە ئەو ماددەیە وەک بەرگری دژی شێرپەنجە کاربکات.
- بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی پێش بێ نوێژی کەوتن و دوای لە بێ نوێژی کەوتن بەکاردێت و هەروەها ئازارەکانیش کەم دەکاتەوە.
- لەڕێگەی کەم کردنەوەی چەوری جۆری خراپ و شل کردنەوەی خوێن بۆ بەرگری لە نەخۆشیەکانی دڵ باشە.
- بەکاردێت بۆ جوانکاری لەش (Body buildery) چونکە توانای بەردەوامی ماسولکەکان زیاد دەکات و پاشماوەکانیش بەخێرایی فڕێ دەدات و بەرگری هەوکردن و ئاوسانیش دەکات.
- ماسکی تۆوی کەتان یەکێکە لە ماسکە بەسوودەکان بۆ بەهێزکردنی قژ و چارەسەری هەڵوەرینی قژ.
- بۆ نەخۆشیەکانی کۆڵۆن و هەوکردنی ڕیخۆڵە باشە و لابەری قەبزیە.
- هێمنکەرەوەیەو بۆ سەرئێشە باشە.
- بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە باشە.
- ئاستی کۆلیسترۆڵی جەستە دادەبەزێنێت.
- بۆ نەخۆشی و هەوکردنی پێست و برین و سووتانی باشە.
- هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ.
- لە کرێمەکانی جوانکاری پێست بەکاردێت.
- بۆ چارەسەری خەرفان و کەمبوونەوەی هۆش و بیر باشە.
- سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات.
- بۆ زیادکردنی چالاکی ئاوی نێرینە باشە بە تێکەڵکردنی لەگەڵ هەنگوین.
- یارمەتی دابەزینی کێشی زیادەی لەش دەدات.
- بۆ چارەسەری نەخۆشی شاهانە باشە.
- دەدرێتە مریشک بۆ ئەوەی هێلکەی کەم چەوری بکات.
- ئاستی شەکری خوێن کەمدەکاتەوە، و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە.
- مەترسی جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
- یارمەتی خانمان دەدات بۆ هەبوونی منداڵ، و باڵانسی هۆرمۆنە مێینەکان جەستە دەکات، و مەترسی شێرپەنجەی مەمک کەم دەکاتەوە.
ئەو کارگانەی خۆراک ئامادە دەکەن دەنکی کەتانیان پشتگوێ خستبوو چونکە بە خێرایی تێکدەچێت و ڤیتامینی b3 کەم دەکات، بەڵام ئەو کێشەیە چارەسەر کرا لەلایەن (پاول ستیت) و ڤیتامینی بی ٦ بۆ زیاد کرد.
دەنکی کەتان بە کاڵی بە برژاوی و سوورکراوەیی دەخورێت و تامی خۆشە و دەکرێتە شۆرباش.
زیانەکانی تۆی کەتان
- هەرس نەکردن و باوبژ دروستکردن، بەڵام ئێستا لە دەنکی کەتان نان دروست دەکرێت.
چۆنیەتی بەکارهێنانی تۆوی کەتان
ماسکی تۆوی کەتان یەکێکە لە ماسکە بەسوود و کاریگەرەکان و لە ماوەیەکی کەمدا هەست بە گۆڕانکاری دەکەیت.
سودی تۆوی کەتان بۆ قژ
- قژ لە هەڵوەرین ڕادەگرێت
- قژ بەهێز دەکات
- تاڵەکانی قژ ئەستوور دەکات
- تاڵی قژ پڕ دەکات
- قژ قورس و خاو دەکات
چۆنیەتی بەکارهێنانی تۆی کەتان بۆ قژ
یەک کەوچک تۆوی کەتان لەناو پەرداخ و نیوێک ئاودا بیکوڵێنە تاکو خەست دەبێتەوە بە تەواوەتی، پاشان لێی گەڕێ تا سارد دەبێتەوە، پاش ساردبوونەوەی لە قژتی دەدەی و مەساج بە پێستی قژت ئەکەیت، و نزیکەی سێ کاتژمێر بە قژتەوە دەیهێڵیتەوە، پاشان تەنها بە ئاو قژت بیشۆ، ئەمە هەفتەی دوو جار ئەنجامی دەدەیت، وە دوای نزیکەی دوو مانگ سوودەکانی دەردەکەوێت.
دەتوانی سیر و زەیتی زەیتون یا زەیتی گەرچەکی تێکەڵ بکەیت.
سودەکانی خواردنی تۆی کەتان بۆ منداڵان
- ئاستی زیرەکی و گەشەی دەروونی بەرز دەکاتەوە.
- وزەیەکی باش دەدات بە منداڵ.
- سەرچاوەی ئۆمیگا ٣ یە کە زۆر پێویستە بۆ منداڵان.
- سودێکی زۆری هەیە بۆ گەشەی منداڵ و گەشەی مێشک.
چۆنیەتی خواردنی تۆوی کەتان بۆ منداڵان
تۆوەکە باش دەکوتی و لە شووشەیەکی دەکەیت و تێکەڵی ئەو خواردنانەی دەکەیت کە دەیدەی بە منداڵەکەت.
سودەکانی زەیتی کەتان
- زەیتی تۆوی کەتان سودی زۆرە بۆ دڵ و بۆڕیەکانی خوێن.
- لێدانی دڵ ڕێکدەخات.
- پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.
- بۆ دابەزاندنی کێش بەسوودە، لەکاتی خواردنی هەست بە تێری دەکەیت.
- جەستە لە ژەهر و ماددە زیانبەخشەکان پاکدەکاتەوە.
- ڕێگری دەکات لە توشبوون بە شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدان لە ئافرەتاندا، و شێرپەنجەی پرۆستات لە پیاواندا.
- لەش لە هەوکردن دەپارێزێت، و خانەکانی لەش نوێ دەکاتەوە.
- چارەسەرە بۆ کەمخەوی.
- جەستە فێنک دەکاتەوە.
سەرچاوەکان
- سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
- پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان
إرسال تعليق