لیمۆی ترش

لیمۆ وەکو جۆرێک لە ترشەمەنییەکان هەژمار دەکرێت و دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان بەتایبەتی ڤیتامین سی، لەم بابەتەدا سودەکانی لیمۆ بەتایبەتی لیمۆی ترش باس ئەکەین.
لیمۆی ترش
سودی لیمۆ
بەشەکانی بەکارهاتوو: توێکڵەکەی و گیراوەکەی و دەنکەکەی.

سەرچاوەکەی

ئاسیا بەتایبەتی باکووری هیندستان

پێکهاتەکەی

توێکڵی لیمۆ: زەیت و بلوراتی (گلۆکۆساید هیسپیردین - Glucoside Hesperidin) کە تامێکی تاڵی هەیە
گیراوەکەی: ترشی سیتریک (ڤیتامین سی) و شەکرو پۆتاسیۆمی تیایە
ڕۆنەکەی: دیکسترۆگایەرو سیترال و پینین وهی تریش

سودەکانی لیمۆ و بەکارهێنانی پزیشکی

گیراوەکەی

  1. بۆ نەخۆشیەکانی سەرمابوون و هەڵامەت و ئەنفلۆنزا بەکاردێت چونکە ڤیتامین (سی)ی زۆری تیایە
  2. ئاوی زەنجەفیل و لیمۆ چەوری ورگ و سمت دەتوێنێتەوە و چارەسەری بەرزی چەوری خوێن دەکات
  3. بۆ بەرگری لە نەخۆشی سکیرڤی (الأسقربوط - Scurvy) بەکاردێت
  4. خواردنی قاوە و لیمۆ سەرئێشە کەم دەکاتەوە
  5. پلەی گەرمی دادەبەزێنێت و تینویەتی کەم دەکاتەوە
  6. خواردنی لیمۆ و نەعنا پێکەوە فشاری خوێن دادەبەزێنێ
  7. میزکردن زیاد دەکات و توێنەرەوەی بەردی گورچیلەو میزڵدانە
  8. هەندێک لە ناوکی میوەکان سوودیان هەیە بۆ تەندروستی لەوانە ناوکی لیمۆ
  9. بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ڕۆماتیزم و دەمارەکان باشەو هێمنکەرەوەشە
  10. بۆ چارەسەری وازهێنان لە ماددە هۆشبەرەکان بەکاردێت
  11. ماسکی لیمۆ زیپکەی دەموچاو لادەبات
  12. بۆ چارەسەری زیادە هەستیاری پێست بەکاردێت
  13. بۆ چارەسەری خوێنبەربوونی منداڵدان بەکاردێت
  14. لیمۆ بۆ قژ : بەکارهێنانی ئاوی لیمۆ قژ بەهێز دەکات
  15. بەهێزکەری دیواری بۆڕیەکانی خوێنە
  16. بۆ چارەسەری ڕۆژبردن و سووتانی باشە
  17. سیر و لیمۆ خوێن پاکدەکاتەوە
  18. بۆ نەخۆشی زەردوویی و مەلاریا بەکاردێت
  19. هەنگوین و لیمۆ لەش پاکدەکاتەوە لە ژەهر
  20. بۆ سکچوون و هەوکردن باشە
  21. ماست و لیمۆ چەوری لەش دەتوێنێتەوە و گەدەو ڕیخۆڵە پاکدەکاتەوە
  22. بەرگری لەش زیاد دەکات

توێکڵەکەی

  1. بۆ بۆنخۆشکردن بەکاردێت
  2. بۆ دەرپەڕاندنی مێشوولە باشە
  3. بۆنی لەش و پێست خۆش دەکات

دەنکەکەی

  1. شەکری خوێن کەم دەکاتەوە
  2. بۆ هاوسەنگی دەروونی باشە
  3. بۆ چارەسەری زیادە هەستیاری پێست و لووت باشە

سودەکانی ئاوی لیمۆ

شەربەتی لیمۆ سوودێکی هێجگار زۆری هەیە بۆ جەستە و کێشی لەش دادەبەزێنێت
  1. کرداری هەرس باشتر دەکات
  2. کێشی لەش دادەبەزێنێت
  3. دژە ئۆکسانە
  4. سەرچاوی ڤیتامین c
  5. دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم
  6. ڕێگری لە بەردی گورچیلە دەکات
  7. جگەر دەپارێزێت

سودەکانی لیمۆ بەسرایی

لیمۆ بەسرا زیاتر لە خواردندا بەکاردەهێنرێت و تامی خواردنەکە خۆش دەکات
  1. دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی خۆراکی گرنگ
  2. کۆلیستڕۆڵی لەش دادەبەزێنێت
  3. چارەسەری سکچوون دەکات و ڕیخۆڵەکان پاک دەکاتەوە
  4. جەستە لە ژەهر و ماددە زیانبەخشەکان پاک دەکاتەوە
  5. بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین c بەرگری لەش بەهێز دەکات
  6. مەترسی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

زیانەکانی لیمۆ

میوەی لیمۆ یەکێکە لە میوە ترشەکان و سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین سی (C) یە و چەندین سوودی هەیە بۆ تەندروستی، بەڵام زۆر خواردنی لیمۆ زیانی دەبێت
  1. ترشی کۆئەندامی هەرس زیاد دەکات
  2. دەبێتە هۆی زۆر میزکردن
  3. سەرئێشە
  4. ئەو کەسانەی هەستیاریان هەیە بە لیمۆ نابێت بیخۆن
  5. گەڵای غار و لیمۆ بۆ دابەزاندنی کێش یان چەوری ورگ بەگشتی زیانی هەیە
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان