زەنجەفیل

زەنجەفیل بە ئینگلیزی"ginger"، زەنجەبیل هەر لە کۆنەوە وەکو بەهارات بەکارهاتووە، هەروەها لە بواری دەرمانسازیشدا بەکارهاتووە وەکو دەرمان بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی بەکارهێنراوە.
زەنجەفیل
سوودەکانی زەنجەفیل
بەشی بەکارهاتووی: ڕەگەکەی.

سەرچاوەی

سەرچاوەی زەنجەبیل ئاسیا و چیاکانی ئەندیز لە ئەمریکای باشوور و جامایکا و ئەفریقا.

پێکهاتەکەی

  1. زەیتی هەڵچوو
  2. ماددەی لینجەو بنێشت
  3. نیشاستە و لینگین
  4. ترشی خەل و پۆتاسیۆم و گۆگرد و ئەسمازۆن

سود و زیانەکانی زەنجەفیل

سودەکانی زەنجەفیل

  1. چالاکی لەش زیاد دەکات
  2. بۆ هەرسکردن و ڕەوانی و قەبزی باشە
  3. چارەسەری سکچوون دەکات
  4. چای زەنجەفیل بۆ سەرمابوون و کۆکە باشە
  5. خوێنی بێ نوێژی کەم دەکاتەوە لە کچان
  6. بۆ نەخۆشی سەرماو هەڵامەت باشە
  7. زەنجەفیل و لیمۆ چەوری خوێن دادەبەزێنێ
  8. چارەسەری هەوکردن و نەخۆشییەکانی جومگە
  9. بۆ بەرگری لە سەرسوڕانی ناو سەیارەو تەیارە باشە
  10. تۆشکەی قژی سەر لادەبات
  11. خوێن شل دەکاتەوە
  12. پیری دوادەخات
  13. سرکەی زەنجەفیل کێشی لەش دادەبەزێنێت
  14. بیروهۆش تیژو چالاک دەکات
  15. چالاکی جینسی زیاد دەکات
  16. گیراوەی سیر و لیمۆ و زەنجەفیل لە نەخۆشی دڵ دەتپارێزێت و جەستە لە ژەهر و چەورییە زیانبەخشەکان پاکدەکاتەوە

زیانەکانی زەنجەفیل

زیانەکانی زۆر خواردنی زەنجەفیل
  1. لێدانی دڵ زیاد دەکات
  2. ژنانی دووگیان نابێت بەکاری بهێنن
  3. ئەو کەسانەی نەخۆشیەکانی خوێنیان هەیە
  4. ئەوانەی نەخۆشی دڵیان هەیە
  5. زیانی هەیە بۆ کۆئەندامی هەرس

سودەکانی زەیتی زەنجەفیل

  • چارەسەری سەرئێشەو دڵ تێکهەڵهاتن و ڕشانەوە دەکات
  • بەرگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی مەلاریا
  • ئازاری بێ نوێژی کەم دەکاتەوە
  • بەردی گورچیلە دەتوێنێتەوە
  • تەندروستی دڵ دەپارێزێت

سودەکانی زەنجەفیل بۆ قژ

زەیتی زەنجەفیل بۆ قژ  سودی زۆری هەیە بۆ قژ بەهۆی ئەو ماددە خۆراکییانەی کە تێیدایە، زەنجەبیل چارەسەری هەڵوەرینی قژ و کڕێشی سەر دەکات و تاڵەکانی قژ بەهێز دەکات و یارمەتی گەشەی قژ دەدات و وادەکات قژ بە نەرمی و درەوشاوەیی بمێنێتەوە، و ئێستا زەنجەبیل دەکرێتە شامپۆ و لە بازاڕدا دەفرۆشرێت بەڵام زەیتەکە سروشتی بێت باشترە لە شامپۆی زەنجەفیل کەلە بازاڕدا هەیە.
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان