چای

چای دووەم شلەیە لەدوای ئاو لە زۆری بەکارهێنانی و خواردنەوەی ئەمەش بۆ پێکهاتە بەسوودەکەی و تامە خۆشەکەی دەگەڕێتەوە و چەندین جۆری جیاوازی چا هەیە.
چای
چای
بەشی بەکارهاتووی: گەڵاکەی کە بەردەوام سەوزە.

ناوەکانی چا

چای سەوز و چای ڕەش، زۆر جاریش بەناوی وڵاتی بەرهەم هێنەر ناو دەنرێت.

جۆرەکانی چای

چای سەوز و چای ڕەش و چای نیمچە ترشێنراو (خەمیرەکراو) و چای ترش و چای تاڵ.
چای بریتییە لە دووەم شلە دوای ئاو لە زۆری بەکارهێنانی چونکە لە لایەن عەرەب و ئەوروپی و ئەمریکیەکان وەک شلەیەکی چالاککەرەوەو تینوویەتی شکێن و هەرسکەر بەکاردێت، بەڵام ئێستا دەرکەوتووە کەوا چایی کاریگەری دژە ئەکسەدەی هەیەو بۆ بەرگری لە شێرپەنجەو پیربوون و نەخۆشییەکانی دڵ بەکاردێت.
هەندێ خەڵک چای بە ڕووەک وگیا لەقەڵەم نادەن و پاش کوڵان لەگەڵ ئاو دەخورێتەوە.
چای سەوز: لە وڵاتانی ژاپۆن و چین زۆر بەکاردێت و باشترە لە چای ڕەش
چای ڕەش: زیاتر بەکاردێت لە وڵاتانی عەرەبی و ئەمریکاو ئەوروپا.

سەرچاوەکەی

ئاسیا بەگشتی و چین و هیندستان و سیلان و ژاپۆن و ئەندۆنیسیا، چین یەکەم وڵاتە لەبەرهەمهێنان و ٤ ملیۆن دۆنم زەوی بەکارهێنراوە بۆ چای و لە هیندستانیش کشتوکاڵێکی گرنگە.

مێژووی

ئیمپڕاتۆری چینی (شیم نۆنگ) یەکەم کەس بووە چای بەکارهێناوە، گوایە لە چیرۆکی ئەفسوناوی دا هاتووە کەوا (بوذا) ٧ ساڵ نەخەوتووە تاوەکو بتوانێ شەوو ڕۆژ کار بکات و لە ساڵی پێنجەم خەوی هات و لەژێر سێبەری داری چای خەوت و گەڵای ئەو ڕووەکەی خواردو توانی ئەو دوو ساڵەش بەرگەی خەو بگرێت، ئەم ڕووەکە لە ساڵی سێیەم بەردەگرێت و لە ساڵی پێنجەم بەرهەمەکەی زیاد دەکات و تاوەکو ٢٠ ساڵ بەردەوام دەبێت.

پێکهاتەی چایی

  • کۆفایین (Theine)
  • تانیک (Tannic) کە قەبزی دەکات
  • زەیتی هەڵچوو (Boheic acid)
  • پرۆتین و شەمێ و خۆڵەمێش
  • سیۆفلین و سۆبرۆمین (Theophylline, Theobromine)

سودەکانی چا

سودی چا ئەمانەن:
  1. چالاککەرەوەیە وەک (کۆفایین و سیۆفلین و سۆبرۆمین) بەهەمان شێوە قەبزی دەکات
  2. لە ساڵی ١٩٨٠ لە ژاپۆن دۆزراوەتەوە کەوا چای ماددەی (پۆلی فینۆل - Polyphenols)، ئەو ماددەیەش بۆ بەرگری لە شێرپەنجەو پیری و نەخۆشی دڵ و ئاوی سپی و داخوڕانی تۆرەی چاو باشە
  3. لە ژاپۆن لێکۆڵینەوە کراوە لەسەر ١٣٩ نەخۆشی شێرپەنجەی گەدەو ٢٨٥٢ کەسی ساغ دەرکەوتووە ئەوانەی چای سەوز دەخۆنەوە بە ڕێژەی ١٠ کوپ ڕۆژانە کەمتر تووشی شێرپەنجە دەبن، ئەو شێرپەنجەیەش بە ئەنجامی خێراو جگەرە کێشانەوە تووشیان دەبێت
  4. دەرکەوتووە چای سەوز بۆ شێرپەنجەی کۆڵۆن و سورێنچک و پەنکریاس و سییەکان و مەمک بەکاردێت
  5. هەروەها لە ژاپۆن دەرکەوتووە ئەوانەی ڕۆژانە ٨-١٠ کوپ چای سەوز دەخۆنەوە کەمتر تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن و زووتر چاک دەبنەوەو دەرئەنجامەکەشی باشترەو کەمتر بڵاودەبێتەوە لە لەشی نەخۆشەکە
  6. لە زانکۆی کەنساس لە ئەمریکا دەرکەوتووە کەوا کاریگەری چای سەوز لەسەر دژە ئەکسەدە ٢٥ جار بەهێزترە لە ڤیتامینی (ئی) و بەرگری کردن لە نەخۆشیەکانی دڵ
  7. لە هۆڵەندا دەرکەوتووە کەوا ئەوانەی چای سەوز دەخۆنەوە کەمتر تووشی ڕەقبوونی بۆڕیەکان دەبن بەتایبەتی ئەوانەی دڵ
  8. بەکاردێت بۆ هەناسەتەنگی چونکە ماددەی (سیۆفلین)ی تێدایە
  9. بۆ چارەسەری سکچوون باشە چونکە ماددەی ترشی تانیکی تیایە
  10. چونکە ماددەی فلۆرو ماددەی قەبزی زۆر تیایە بۆ بەرگری لە داخوڕانی ددان باشە
  11. لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەریانخستووە کەوا چای رێژەی کۆلیستڕۆڵی ناو خوێن کەم دەکاتەوە
  12. میزکردن و ئارەقە دەردان زیاد دەکات
  13. بۆ دژە ڤایرۆس باشە بۆیە لە چین بۆ دژی هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی بەکاردێت
  14. بوونی ماددەی (ئیپیگالۆ کاتیشین - Epigallo catechin - EGCG) وا دەکات بەرگری دژی شێرپەنجەو نەخۆشیەکانی دڵ زیاد بکات

زیانەکانی چا

  1. واچاکە لە دووساڵ کەمترو لە ٦٥ ساڵ بەسەرەوە چای نەخواتەوە
  2. لەکاتی سکپڕی لەوانەیە پشێوی دروست بکات کە دروستبوونی کۆرپەلە
  3. قەبزی
  4. ترشی گەدەش زیاد دەکات
  5. فشاری خوێن دادەبەزێنێ
  6. توانای جەستە بۆ هەڵمژینی ئاسن کەمدەکاتەوە
  7. هەستی ماندوێتی و دڵەڕاوکێ زیاد دەکات
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان