سیر
سیر بە عەرەبی "الثوم" و بە ئینگلیزی "Garlic"، سیر پێکهاتەی باشی خۆراکی تیایە و سوودێکی زۆری هەیە و وەکو چارەسەری چەندین نەخۆشی بەکاردەهێنرێت لەوانە شێرپەنجە بە هەموو جۆرەکانیەوە.
سودەکانی سیر |
مێژووی
یەکێکە لە دەرمانە سەرسوڕهێنەرەکان، لە میسری کۆن پەرستراوەو فیرعەونەکان داویانە بە بەندەو کۆیلەکان تاوەکو پارێزگاری لە تەندروستیان بکەن.
لە کۆنەوە بەکارهاتووە بۆ هەوکردنی گوێچکە، ئێستاش بەکاردێت بۆ پارێزگاری و بەرگری لە نەخۆشیەکانی دڵ و نەخۆشی سیل و شێرپەنجە.
لویس باستوور زانای بایۆلۆجی بۆی دەرکەوت کەوا سیر ژمارەیەکی زۆر بەکتریا دەکوژێت.
لە ساڵی ١٩٥٠ دکتۆر (ئەلبیرت شویتزر - Albert Schweitzer) لەکاتی کارکردنی لە ئەفریقیا ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشی کۆلێرا و گرانەتا (تایفۆئید) و سکچوونی دیزانتری بە سیر چارەسەر کردووە.
لەکاتی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم سیر بەکارهاتووە بۆ بەرگری لە هەوکردنی بەکتیری و پاککردنەوەی برین، لەناو سوپای ڕوسی بە پەنسلینی ڕوسی ناسرابوو.
سوودەکانی سیر و بەکارهێنانی
- توانای توانەوەی جەڵتە و مەینی خوێنی هەیە. دابەزینی ئاستی چەوری زیان بەخش و بەرزکردنەوەی ئاستی چەوری بەسوود، ئەویش بەهۆی بوونی ماددەی (ئەلیسین - Allicin) لەناو سیردا. ئەگەر بێت سیر گەرم بکرێت کاتی ئامادەکردنی وەک دەرمانی پزیشکی ئەو سیفەتەی نامێنێ
- پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە. لە هیندستان لە شاری ئوداپور لێکۆڵینەوەیەک کرا لەلایەن زانا (ئارون نۆریا - Arun Noria) لەسەر ٤٣٢ نەخۆشی دڵ هەندێکیان گیراوەیەکی سیریان پێدان ئەوانی تر پێیان نەدان، دەرکەوت ئەوانەی سیریان خواردبوو ٣٢٪ کەمتر تووشی جەڵتەی دڵ بوون
- سیر بۆ زیپکە : سیر وەکو چارەسەری گرفتەکانی پێست بەکاردێت لەوانە چارەسەری زیپکە
- لە کۆنەوە باوکی تەندروستی (ئەبۆ کرات - Hippocrates) چارەسەری شێرپەنجەی منداڵدانی کردووە بە سیر. ئیستاش دەرکەوتووە کەوا سیر خانەی شێرپەنجە دەکوژێت. لە لێکۆڵینەوەیەک لە چین و ئیتاڵیا کراوە لەسەر ٤٠٠٠ کەس دەرکەوتووە کەوا سیر ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە کەمدەکاتەوە. لە بنکەی شێرپەنجە لە نیویۆرک (Memorial Sloan Kettering cancer center) ماددەیەکی تریان لە سیر دۆزیوەتەوە کەوا بەرگری لە شێرپەنجەی پرۆستات دەکات
- ڕۆنی سیر بەکاردێت بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی گوێچکەو پێست، هەروەها بۆ باشکردنی باری هەرس لە گەدە
- سیر بۆ پێست : ماسکی سیر خانەکانی پێست نوێدەکاتەوە
- بەرگری لەش بەهێز دەکات
- چارەسەرە بۆ لەرزین و پارکینسۆن
- بۆ چارەسەری کۆکەو تەنگەنەفەسی
- کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی ئازاری پشت و جومگەکان
- چارەسەری ووردەبەردی گورچیلەو ئازاری
- سیر بۆ قژ : چارەسەری قژ هەڵوەرین و نەخۆشی ڕێویە (Alopecia Areata)
- بەهێزکەری ددان و پووکە
- چارەسەری هەڵامەت و نەخۆشییەکانی سەرما
- چارەسەری کرمەکان گەر وەک هۆقنە بەکاربێت
- سیر بۆ ڕیش : سیر بەگشت مووەکان بەهێز دەکات
ئەمانەش بخوێنەوە:
زیانەکانی سیر
نابێت لەم نەخۆشیانەی خوارەوە بەکاربێت:
- مایەسیری
- سەرئێشەو شەقیقە
- برینی گەدە (قرحة المعدة)
- نەخۆشیەکانی خوێنبەربوون
زیانەکانی زۆر خواردنی سیر
زۆر خواردنی سیر ئەم زیانانەی هەیە:
- تێکچوونی جگەر
- سەرگێژ خواردن و ڕشانەوە
- بۆنی سیر : بۆنی ناخۆشی ناو دەم
- سکچوون
- سەرئێشە
سیر بۆ مایەسیری
گیراوەی سیر یەکێکە لە چارەسەرەکانی مایەسیری و بەتەواوی لەناوی دەبات، چەند دەنکێک سیر بکوتەو لەگەڵ زەیتی زەیتوندا تیکەڵی بکەو بیخەرە سەلاجەوە تاکو دەیبەستێت و دواتر بیخەرە سەر مایەسیریەکەو لەسەر شوێنی خوێنبەربوونەکە بیهێڵەرەوە.
سەرچاوەکان
- سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
- پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان
إرسال تعليق