کەلەرم

کەلەرم بە ئینگلیزی "Cabbage" و بە عەرەبی "كرنب، ملفوف"، سودی کەلەرم زۆرە و هاوشێوەی سەوزەکانی تر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان و دژی شێرپەنجەیە و تەندروستی دڵ دەپارێزێت.
کەلەرم
سوودەکانی کەلەرم
بەشەکانی بەکارهاتوو: هەموو ڕووەکەکە.

مێژووی

سەرچاوەکەی لە ئەوروپاوەیە، خۆی ڕووەکێکی کێویەو لەسەر ڕۆخی زەریای ئەتڵەسی دەڕوێت و جۆرەکانی زۆرن.
کاتۆن (Caton) دەڵێ : ڕۆمانەکان زۆر بەکاریان هێناوەو وەک دەرمان بۆ زۆرێک لە نەخۆشییەکان بۆ ماوەی ٦٠٠ ساڵ.
ئەبسیۆس (Abbsios) دەڵێت : ئەگەر دەتەوێت ئەو خواردنەی دەیخۆیت نۆشی گیانت بێت پێویستە پێش دەستپێکردنی هەندێ کەلەرم بخۆیت.
زانا لیکلیرک دەڵێت : کەلەم بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم باشە.
خەڵکی دوورگەی بەریتانیە کە سەر بە فەڕەنسایە و لەناو زەریای ئەتڵەسیە هەموویان لەشیان ساغەو چالاکن چونکە کەلەرم زۆر بەکاردەهێنن.
دوو جۆری سەرەکی هەیە، سەوزو سووری مۆرباو(کەلەرمی سور).
کەلەرمی سپی دەکرێتە زەڵاتەوە (زەڵاتەی کەلەرم) و دەخورێت و سوودێکی هێجگار زۆری هەیە.

پێکهاتەکەی

  • ئاو ٨٥٪
  • کاربۆهیدرات ٧٪
  • ڕۆن ٠.٥٪
  • ئازۆت ٣.٨٪
  • کانزای وەک : کالیسیۆم و فۆسفۆڕو یۆدو گۆگردو پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم
  • ڤیتامینەکانی (ئەی وبی وسی وکەی)
  • هەندێ ماددەی گلۆکۆسایدی تیایە کە بۆ شەکرەو دژە هەوکردن باشە، هەروەها پرۆتینی لایسین و گلوتامینی تیایە

سودەکانی کەلەرم و بەکارهێنانی

خواردنی کەلەرم ئەم سوودانەی هەیە:
  1. هەوکردنی سییەکان و بۆری هەواکان
  2. ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و ڕەوانی دەکات و زۆرجاریش بۆ سکچوون بەکاردێت، و بۆ کوشتنی هەندێ لە کرمەکانی ڕیخۆڵەش دەبێت
  3. میزکردن زیاد دەکات
  4. شەکرە کەمدەکاتەوە
  5. بۆ برین و سوتانی پێست باشە
  6. بۆ تەندروستی ددان و پووک و نینۆک باشەو ئازاری ڕۆماتیزم کەمدەکاتەوە
  7. قژ بەهێز دەکات
  8. نەخۆشیەکانی سەرماو هەڵامەت
  9. بەرگری نەخۆشی شێرپەنجە دەکات
  10. بۆ چارەسەری نەخۆشی شاهانە (داء الملوك) باشە

زیانەکانی کەلەرم

لەم حاڵەتانە واچاکە بەکارنەهێنرێت:
  1. ئەوانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە چونکە کالیسیۆم و کانزای تری زۆر تیایە
  2. بۆ ئەوانەی نەخۆشی کۆڵۆن و نەخۆشی دەروونی و نەخۆشی شەقەسەریان هەیە
  3. بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ چونکە ڤیتامین (کەی) زۆر تیایە (کە هاوکاری مەینی خوێن دەکات)
بەڵام دەتوانرێ سیرو پیاز لەگەڵی بخوات چونکە ئەو دوو ڕووەکە خوێن شل دەکەنەوە.
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان