سودەکانی پیاز

پیاز بە ئینگلیزی "onion" و بە عەرەبی "البصل"، پیاز خواردنێکی بەسوودو تەندروستە چونکە پێکهاتەکەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان و بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕێگری دەکات لە چەندین نەخۆشی هەروەها دژی شێرپەنجەیە.
سودەکانی پیاز
سوودەکانی پیاز

مێژوو

ئادەمیزاد پیازی ناسیووە لەسەرەتای مێژووی مرۆڤایەتیەوەو ناوچەی سەرەکی لە ڕۆژهەڵاتی دوورە و لەوێوە هاتۆتە ئاسیاو میسر و ڕۆژئاوا.
لەسەردەمی فیرعەونەکانیش هەبووەو وێنەی پیاز لەسەر دیوارەکاندا دەرکەوتووە و لایان پیرۆز بووەو وەک پیاوچاکان پەرستوویانەو پێشکەش بە خوایەکانیان کردووە وەک قوربانی.
لەکاتی ناشتنی ناودارەکان کەلوپەل و خواردنیان لەگەڵ دادەنا لەناو تابووتەکەیاندا لە نێوان خواردنەکانیش پیاز هەبوو.
ئەگریکەکانیش بەهەمان شێوە پیاز لایان پیرۆز وباو بووە.
پیاز لە کلاسی زەنبەقیەکانەو بە خۆراکێکی گرنگ دادەنرێت لەسەردەمی ئێستاماندا چونکە هاوکارە بۆ بەرگری کردن لە بەکتریاو میکرۆبات.

پێکهاتەی پیاز

  • ژمارەیەک لە کانزای بەسوود: کالیسیۆم و فۆسفۆڕو ئاسن، بڕی ئەو کانزایانە لە پیاز زۆر زیاتر لەوەی لە سێودا هەیە، کالیسیۆمەکە ٢٠ جار زیاترە، فۆسفۆڕەکە دوو بەرامبەرەو ئاسن و ڤیتامین (ئەی) تیایدا سێ بەرامبەرە
  • ژمارەیەک لە ڤیتامینەکان: ئەی، سی، ئی
  • گلۆکوتین و فلافینویدز (Gluconin & Flavanoids)
  • ئەنزیمی ئوکسیدیز و دایەیستەیز (Oxidase & Diastase Enzymes) : ئەو دوو ئەنزیمە لە پیازی تەڕدا هەیە و بەبێ کوڵان بیخۆیت، کە سوودیان هەیە بۆ زیادکردنی میزکردن و هێنانە خوارەوەی ئاوی سک (Ascites) و بەرگری لە بە شەمێ بوونی جگەر (تشمع الكبد) دەکات
پیازی سپی باشترە لە پیازی سوور، پیازی درێژ باشترە لە پیازی خڕ، پیازی ووشک باشترە لە پیازی تەڕی سەوز.
پیازی سادەی نەکوڵاو باشترە لە پیازی کوڵاو و برژاوی ناو چێشت.

بەکارهێنان پزیشکی و سودی پیاز

سودەکانی خواردنی پیاز ئەمانەن:
  1. پیاز بەکاردێت بۆ بەرگری لە تەسکبوون و ڕەقبوونی بۆڕییەکانی خوێن (Arteriosclerosis)، بەتایبەتی ئەوانەی دڵ و دەماخ، بەمەش جەڵتەی دڵ و مێشک کەم دەبێتەوەو پەستانی خوێنیش دادەبەزێ
  2. پیاز ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و لیکاو دەرژێنێ و پشێوی لە کۆئەندامی هەرس کەم دەکاتەوەو هاوکارە بۆ دەرهاویشتنی باوبژو ڕەوانی زیاد دەکات
  3. کرداری میزکردن زیاد دەکات و هۆکارە بۆ توانەوەی ووردە بەردو بەردی زەرداو و کەمکردنەوەی هەوکردنی گلاندی پرۆستات
  4. کاتی سەفەر کردن کۆئەندامی هەرس توشی پەشێوی دەبێت بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواو خۆراک، ئەمەش دەبێتە هۆی دڵهەڵچوون و سکچوون و ڕشانەوە، ئەم نیشانانە ناسراون بە (نەخۆشی سەفەر - Travelers disease)، گەر پیاز بەکاربهێنرێ ئەوا چارەسەری ئەم نەخۆشییە دەکرێت
  5. دژی هەوکردنی سییەکان و بۆڕییەکانی هەواو کۆکە، هەندێک لەو دەرمانانەی بۆ کۆکەی تەڕ بەکاردێت کە ماددەی (کاربۆسیستین - Carbocysteine)ی تیایەو لە پیاز وەرگیراوە
  6. بۆ چارەسەری هیشکەبیرۆ و دەردە ڕێوی و قژ کەوتن بەکاردێت، چ بەهۆی خواردن یان کرێم و گیراوە، بەڵام بەشێوەی خواردن باشترە
  7. چالاکی جگەر زیاد دەکات و بەهۆی بوونی ماددەی (سیستین - Cysteine) تیایدا ئەویش بریتییە لە پرۆتینە زۆر پێویستەکان بۆ لەش کە لەش ناتوانێ خۆی دروستی بکات بەڵکو دەبێت لە خۆراکەوە وەری بگرێت، ئەم جۆرە پرۆتینانە پێیان دەڵێن پرۆتینە سەرەکیەکان و پێویستەکان (Essential Lipoprotein)
  8. ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و چالاکی لەش زیاد دەکات، بۆیە کاتی خۆی فیرعەونەکان پیازیان دەدایە ئەو کرێکارانەی ئەهرامەکانیان دروست دەکرد، هەرسی خواردن زیاد دەکات و جووڵەی ڕیخۆڵەش ڕێکدەخات
  9. خواردن و بۆنکردنی چارەسەرە بۆ هەڵامەت و ئینفلۆنزا
  10. باشە بۆ نەخۆشیەکانی گوێچکەو بێ هێزی بیستن، بەهۆی خواردنی یان وەک دڵۆپ بەکارهێنانی
  11. باشە بۆ بەهێزکردنی بینین و بەرگری لە نەخۆشی ئاوی سپی (ساد العين - Cataract)، بەهۆی بەکارهێنانی وەک کلی چاو
  12. بەهۆی بوونی ماددەی سیلینیم لەناو پیاز وادەکات خوێن شل بکاتەوەو بەرگری جەڵتە بکات (Thrombosis)
  13. ڕێژەی چەوریە خراپەکانی وەک کۆلیسترۆڵ و چەوری سیانی و ئەوانی تر کەم دەکاتەوە لەناو خوێن و چەوریە باشەکەش کە (HDL) زیاد دەکات
  14. بەرگری لە شێرپەنجە دەکات بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی پەیمانگای نیشتمانی شێرپەنجە لە ئەمریکا (National Cancer Institute) بەتایبەتی شێرپەنجەی گەدەو مەمک و سییەکان و پرۆستات، ئەمەش بەهۆی بوونی ماددەی سیلینیۆم و کوارسیتین (Quercetin)ە لەناو پیازدا
  15. بەهۆی زیادکردنی چالاکی خانەو شانەکان وادەکات پیری دووربخاتەوە
  16. خەو هێمن و ئارام دەکات
  17. بۆڕییەکانی خوێن فراوان دەکات بۆیە باشە بۆ نەخۆشی لەرزەو جەڵتەی دڵ و مێشک
  18. چالاکی جینسی زیاد دەکات بەتایبەتی پیازی خاو
  19. هۆکاری کەمکردنەوەی ئازاری ڕۆماتیزم و ئازاری ڕەقبوونی جومگەو ماسولکەکانن
  20. شەکری ناو خوێن کەمدەکاتەوە بۆیە بۆ نەخۆشی شەکرە بەسوودە

زیانەکانی پیاز

ئەمانەی خوارەوە نابێت پیاز بخۆن:
  1. مایەسیری پلەی دوو (کە خوێن دادەنێ)
  2. هەوکردن و برینداربوونی گەدەو دوانزەگرێ، بەتایبەتی گەر خوێنبەربوونی هەبوو (Gastric & Duodenal Ulcer)
  3. نەخۆشی لاسەر ئێشە (الشقيقة - Migrain)
  4. نەخۆشیەکانی خوێن
  5. دابەزینی پەستانی خوێن

سودەکانی ئاوی پیاز

  1. چارەسەری پەستانی خوێن دەکات
  2. ڕێژەی شەکر لە خوێندا کەم دەکاتەوە
  3. پارێزگاری لە دڵ و دەمارەخانە دەکات
  4. سوڕی خوێن چالاک دەکات
  5. بەرگری لەش بەهێز و زیاد دەکات
  6. چارەسەری ئاوی سپی چاو
  7. توانای جینسی پیاو زیاد دەکات
  8. مێشک بەهێز دەکات
  9. پیاز بۆ قژ بەسوودە بەجۆرێک ڕێگری دەکات لە هەڵوەرینی قژ
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان