سێو

میوەی سێو یەکێکە لە میوە بە سوودەکان و تام خۆشەکان وە دەکرێ بە زیاتر لە شێوەیەک بەکاربهێنرێت و سوودی لێوەربگیرێت کە ڕێژەیەکی زۆری ڕیشاڵەکان و ئاوی تێدایە.
سێو


بەشی بەکارهاتوو: بەرەکەی و توێکڵەکەی.

سێو یان سێف

سێو بە عەرەبی "التفاح"، چەندین جۆری جیاوازی هەیە وە لە ناوچە مامناوەندەکان دەچێنرێ، سێو جگەلەوەی بە کاڵی دەخورێ بە چەندین شێوەی تریش سوودی لێ وەردەگیرێت (بە کوڵاوی، شەربەتی سێو، مرەبای سێو، پاڵوودە و چەند شێوەیەکی تر)، هەروەها توێکڵی سێو و دار سێو و ڕەگی دار سێو لە دروستکردنی دەرماندا بەکاردەهێنرێت.

سەرچاوەی

شوێنە مامناوەندیەکانی نیوەی سەرەوەی گۆی زەوی، هەروەها چیاکانی دەوروبەری دەریای سپی ناوەڕاست.

مێژووی

میوەیەکە لەو شوێنانە دەڕوێت کە پلەی گەرمی مامناوەندیە، لە شوێنە ساردو بەرزەکانیش پێدەگات.
سێوی کێوی لە بەریتانیاوە سەریهەڵداوە و باپیرەی هەموو جۆرەکانی تری سێوە کە ئێستا ئێمە دەیبینین.
جۆرێک لە سێو ناسرابوو پێش داگیرکردنی بەریتانیا لەلایەن ڕۆمانیەکانەوە، وا دیارە ڕۆمەکان سێویان بردووە بۆ بەریتانیا لەگەڵ خۆیاندا.
نووسەر پلێنی ٢٢ جۆر سێوی باسکردووەو ئێستا نزیکەی ٢٠٠٠ جۆر سێو هەیە لە جیهاندا.
لە کتێبەکانی سەکسۆنی چەند جارێک ناوی سێو هاتووە بەتایبەتی گیراوەکەی بەناوی (سیدار - Cidar).
فەرهەنگی (بارپۆلۆمیوس ئەنجلۆس - Bartholomeus Anglieus) لە فەرهەنگە سەرەتاکانەو باسی سێوی تیا کراوە.
لەسەردەمی شەکسپیریش سێو وەک دیاری پێشکەش دەکرا، ئێستاش هەمان دەستوور ماوە.

پێکهاتەی سێو

  • ئاو ٨٠-٨٥٪
  • کاربۆهیدرات
  • شەکر و نیشاستە ١٠-١٥٪
  • ڕیشاڵەکان
  • شەکری سادە ٦-١٠٪
  • چەوری
  • پرۆتین ٥٪
  • خوێ و کانزا ١-١.٥٪
  • ڤیتامین A
  • ڤیتامین B1
  • ڤیتامین B2
  • ڤیتامین B5
  • نیاسین
  • ڤیتامین B6
  • ڤیتامین E
  • ڤیتامین K
  • ڤیتامین C
  • کالیسیۆم
  • بێتا کارۆتین
  • ترشی فۆلیک
  • ترشی لوتین
  • ئاسن
  • مەگنسیۆم
  • مەنگەنیز
  • فۆسفات
  • فسفۆر
  • پۆتاسیۆم
  • سۆدیۆم
  • فلۆراید
  • ترشی ئۆرگانی مالیک و گالیک (Malic acid,Gallic acid)
  • زەیتی سێو ناوی ئەمایل ڤالیرەیت (Amyl Valerate)
  • دەنکی سێو هەندێ زەیتی هەڵچووی تیایە وەک : ئەمیگدالین (Amygdalin)
زۆربەی ئەو کانزایانە کە چینی ژێرەوەی توێکڵەکەیەتی بۆیە وا چاکە بە توێکڵەوە بخورێت، هەندێ لەو کانزایانە بۆ ئافرەتی دووگیان باشەو هەندێکیان بۆ گەشەی دەماخ.

سودەکانی سێو و بەکارهێنانی پزیشکی

  • سوودەکانی پزیشکی سێو خۆی دەنوێنێ لە ترشەکانی وەک مالیک و تارتاریک، بەتایبەتی لەکاتی ئەمڕۆماندا چونکە وەرزش کردن کەمبۆتەوەو نەخۆشیەکانی گەدەو ڕیخۆڵە زیادی کردووە
  • پووک و ددانەکان بەهێز دەکات
  • چارەسەرە بۆ ڕۆماتیزم
  • یارمەتی هەرس دەدات
  • ڕێگری دەکات لە قەبزی
  • کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا کەم دەکاتەوە
  • دەتپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجە
  • چارەسەرە بۆ پەڵەی دەموچاو و پێست
  • چالاکی جگەر زیاد دەکات
  • تەندروستی دڵ دەپارێزێت
  • شەکری ناو سێو وادەکات سێوەکە زوو هەرس بکرێت و ڕاستەوخۆ بچێتە ناو خوێن و وزە بداتە لەش
  • بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و دڵەکوتێ باشە
  • گەدە و ڕیخۆڵەکان پاک دەکاتەوە
  • ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە
  •  خواردنی سێو وات لێدەکات هەست بە تێری بکەیت ئەمەش کێشی لەش کەم دەکاتەوە
  • تەندروستی مێشک دەپارێزێت
  • چالاکی مێشک زیاد دەکات چونکە فۆسفۆڕی تیایە
  • هەرسی ئاسانەو لەماوەی چەند ٥٨ خولەک تەواو دەبێت
  • دژە ئۆکسیدە
  • پەستانی خوێن دادەبەزێنێت
  • بۆنی ناودەم خۆش دەکات
  • دەتپارێزێت لە جەڵتە
  • بەرگری لەش بەهێز دەکات
  • چارەسەرە بۆ تا و بەرزی پلەی گەرمی لەش
  • چارەسەرە بۆ سکچوون
  • بەرگری لەبارچوون دەکات
  • سرکەی سێو بۆ سکچوون باشە
  • گیراوەی سێو میکرۆبی تیفۆید دەکوژێت
  • بۆ هەوکردنی چاو باشە وەک کەمادات بەکاردێت
  • بۆ نەخۆشی شاهانە (داء الملوك) باشە
  • بۆ هێمنکەرەوەی دەروون و خەوزڕان و کەمخوێنی باشە
  • بۆ بەرگری لە بەردی گورچیلەو هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ باشە
  • گیراوەی سێو بۆ چارەسەری برینی گەدەو ڕیخۆڵە باشە

جۆرەکانی سێو

سێو جۆری زۆرە وە هەموو جۆرەکانی بەسوودن بۆ تەندروستی
  • تفاح قطلبي الورق
  • تفاح كثير الأزهار
  • تفاح إسفيني
  • تفاح وسيط
  • تفاح شجيري
  • تفاح صلب
  • تفاح كثير البذور
  • تفاح ناعم الكأس
  • تفاح نهري
  • تفاح هولي
  • تفاح هوناني
  • تفاح منظاري
  • تفاح زومي
  • تفاح شرقي
  • تفاح محب للمطر
  • تفاح روكي
  • تفاح خوخي الورق
  • تفاح حرجي
  • تفاح دومري
  • تفاح قزم
  • تفاح توتي
  • تفاح تفاحي
  • تفاح بوتاني
  • تفاح مستأنس
  • تفاح أغبس
  • تفاح آسيوي

زیانەکانی سێو

هەبوونی حەساسیەت بە سێو : ئەگەر حەساسیەتت بە سێو هەیە واباشترە نەیخۆی
سێوی سەوز : باشترە کە بەکەمی سێوی سەوز بخۆی ئەمەش بۆ تەندروستی ددانەکان، لەدوای خواردنی سێوی سەوز پێویستە بەجوانی ددانەکان بشۆردرێت
ناوکی سێو : خواردنی ناوکی سێو زیانی هەیە وە پێویستە خۆت بەدوور بگری لەخواردنی ناوکی سێو.

سودەکانی سرکەی سێو

ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست بەکاربهێندرێت سرکەی سێو سوودێکی هێجگار زۆری هەیە بۆ تەندروستی، هەروەها بەشێوەیەکی تەندروست و ڕێک بەکاربهێندرێت و بخورێت، سودەکانی :
  • چارەسەری کێشەی هەرس دەکات
  • ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە وە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات
  • ئاستی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت
  • دەتپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجە
  • قژ بریسکەدار دەکات وە کڕێشی سەر لادەبات
  • زیپکە لادەبات
  • چەوری ورگ لادەبات
  • ئاستی شەکرە لە خوێندا دادەبەزێنێت، وە ئەگەری تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەم دەکاتەوە
  • پەستانی خوێن دادەبەزێنێت
  • دەتپارێزێت لە نەخۆشیەکانی دڵ
  • بۆنی ناخۆشی ناودەم ناهێڵێت
  • سرکەی سێو بۆ قژ : مووەکانی قژ بەهێز دەکات
  • بۆ سکچوون باشە

زیانەکانی سرکەی سێو

  • دەبێتە هۆی کلۆربوونی ددان
  • دەبێتە هۆی نەرمبوونی ئێسک
  • هەوکردنی قۆلۆن لەگەڵ ژانی سک
  • مایەسیری
  • سووربوونەوەی پێست
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان