زەیتون
سوودەکانی زەیتون |
مێژوو و سەرچاوەی
ئاسیا، سوریا، لوبنان، فەلەستین و ئەردەن، دەوروبەری دەریای سپی ناوەڕاست وەک تورکیاو ئیسپانیا.
هەروەها لە پیرۆ و شیلی و خوارووی ئوسترالیاش هەیە.
زەیتوون شوێنێکی بەرزی هەیە لەناو گەلانی جیهان، پێغەمبەر موسا (عليه السلام) ئەوانەی لە چاندی زەیتون کاریان دەکرد نەیبردن بۆ بەرەکانی جەنگ.
لە نووسینە کۆنەکانیش زەیتون نیشانەی پاکی و بەرزی بووە، نیشانەی ئاشتی و خۆشیە.
جگەلە بەکارهێنانی وەک خواردن، زەیتی زەیتون بەکاردەهات بۆ قەندیل و چرای شوێنەکانی خواپەرستی.
نیشانەی سەرکەوتنیش بوو چونکە پاڵەوانەکانی یاریەکان لقی زەیتونیان بەرز دەکردەوە کاتی سەرکەوتن.
پەیکەری خواکانی کۆنیش هەندێکیان لەسەر تەختەی دار زەیتون هەڵدەکەندرا لەبەر پیرۆزی.
داری زەیتون بەردەوام سەوزە، هەندێکیان زۆر گەورەن بەتایبەتی ئەوانەی لە ئیسپانیا دەڕوێن.
گەورەترین ووڵات لە بەرهەمهێنانی زەیتون بریتیە لە ئیتاڵیا چونکە ساڵانە ٣٣ ملیۆن گالۆن ڕۆنی زەیتون بەرهەم دەهێنێ.
داری زەیتون پاش دووساڵ بەرووبوومی دەبێت، لە ساڵی شەشەمەوە داری زەیتوون ئەو خەرجیەی لێی کراوە دێتەوە دەست خاوەنەکەی.
زەیتی زەیتون دەکرێت بە سابوون دوای تێکەڵکردنی لەگەڵ هایدرۆکسیدی سۆدیۆم.
پێکهاتەی زەیتون
زەیتونی ڕەش بڕی خۆراکی زیاتر تیایە لە زەیتونی سەوز.
- زەیتون ترشی بانزویکی (Benzoic Acid) و ئولیڤیل (Olivile) و شەکری مانایتی (Mannite) تیایە
- ڕۆنی زەیتونیش هەندێ بلوراتی ترایپالمیتین و ترایۆلین (Tripalmitin, Triolein) و ماددەی ئەراشیدیک ئیسترایس (Arachedic esterase) و ترشی ئۆلیکی ئازاد (Free Oleic Acid) تیایە
- کانزای کالیسیۆم و خەمیرەو ڤیتامینەکانی (ئەی، ئی، بی١، بی٢، بی١٢)
- گەڵای زەیتون ترشی ئۆلیرۆپینی تیایە کە بکوژێکی بەهێزی بەکتریاو ڤایرۆس و کەڕووە
سودەکانی زەیتون
گەڵای زەیتون بەکاردێت:
- گەڵای زەیتون وەک پاککەرەوە و دابەزێنەری پلەی گەرمی بەکاردێت، بەهەمان شێوە توێکڵی دارەکەی
- چونکە ترشی دیرۆپینی تیایە بۆیە بەکاردێت بۆ کوشتنی جۆرەها بەکتریاو کەڕو و ڤایرۆس بەگوێرەی ڕاپۆرتی تەندروستی کە دکتۆر (پریڤاتیرا - R.James Privatera) پێشکەشی کردووە، بەتایبەتی ڤایرۆسی (Epstein Barr Virus)
- بۆ چارەسەری نەخۆشی بێ هێزی درێژخایەن (Chronic Fatigue Syndrome)
- بۆ چارەسەری تامیسکەی سووک (Herpes Simplex) و ئاگرە سوورە (Herpes Zooster)
- دەزگای بەرگری لەش بەهێز دەکات بۆیە بەکاردێت بۆ نەخۆشی ئایدز (AIDs)
- ماندووبون و شەکەتی و لاوازی ئەو نەخۆشانە کەم دەکاتەوە وەک : شێرپەنجەو ئایدز بەهۆی زیادکردنی بەرگری لەش و کەمکردنەوەی زۆربوونی ڤایرۆسەکان و بەکتریا
- نەخۆشیەکانی سەرماو هەڵامەت و ئەنفلۆنزا
- کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و دابەزینی پەستانی خوێن
- گەڵای کوڵاو بەسوودە بۆ دابەزینی شەکری خوێن
سودەکانی زەیتی زەیتون
ڕۆنی زەیتون بەکاردێت بۆ:
- دابەزینی پەستانی خوێن و کۆلیستڕۆڵ
- زەیتی زەیتون بۆ قەبزی باشە ڕەوانی دەکات و هەرسی خواردن ئاسان دەکات
- جوانکردنی دەموچاو بەهۆی ڕۆن و کرێم
- ڕۆنەکەی بەکاردێت بۆ چارەسەری سووتان و سووتانەوەی پێست و خورشت و حەساسیەو ڕەقبوونی پێست و پولەکەی پێست
- زەیتی زەیتون و لیمۆ هاوکارە بۆ دابەزینی کێشی لەش و دابەزاندنی ڕێژەی چەوری
- چارەسەرو بەهێزکردنی قژی سەر بە تێکەڵکردنی لەگەڵ دەرمانی تر
- چارەسەری ڕەقبوونی ماسولکەو جومگە و ئازارەکانی
- خواردنی هەنجیر و زەیتون وزەیەکی زۆر بۆ لەش دابین دەکات
- زیادکردنی میزکردن و توانەوەی بەردی گورچیلە
- هەنجیر و زەیتی زەیتون ڕێگری دەکات لە جەڵتەی دڵ
- نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و گرانەتاو تای قورمزی
- هەنگوین و زەیتی زەیتون فشاری خوێن دادەبەزێنێ
- بەهۆی هۆقنەوە بەکاردێت بۆ ڕەوانی
- بەرگری لە شێرپەنجە
- بەهۆی بوونی ڤیتامین (ئەی) چاو بەهێز دەکات و باشە بۆ چارەسەری دابەزینی پێلوی چاو
- بۆ بەهێزکردنی وزەی جینسی باشە چونکە ڤیتامین (ئەی وئی) تیایە
سەرچاوەکان
- سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
- پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان
إرسال تعليق