گێزەر

گێزەر بە ئینگلیزی "carrot"، گێزەر یەکێکە لەو سەوزانەی کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی لەش، سودی گێزەر بەهۆی ئەو پێکهاتە خۆراکییە دەوڵەمەندەیە بە کانزاکان، بۆیە خواردنی گێزەر سوودێکی زۆر دەبەخشێت بە تەندروستی مرۆڤ و پێویستە ڕۆژانە بخورێت.
گێزەر
سوودەکانی گێزەر

مێژووی

هەر لە سەرەتای مێژوو ناسراوە، ئەگریکەکان باسیان کردووە لە کتابەکانیان.
ئەبۆ کرات و دیسقۆریدس بەکاریان هێناوەو باسیان کردووە بەهەمان شێوەی ئێستا کە هەیە.
گێزەریش دوو جۆری هەیە: کێوی و خۆماڵی چێنراو.
ئەوەی کێویە گاریگەری زیاترە.
ناوی کاروت وەک ناوێکی زانستی بۆ گێزەر هەر لە ساڵانی ٢٠٠ - ٢٣٠ زاینی هاتووە لە کتێبەکانی (Apicius Caelius, Athenaeus) هەروەها لەسەدەی دووی زاینی پزیشکی ناودار (گالین - Gallen) ناوی (داوکۆس - Daucus)ی زیاد کردووە بۆی تاوەکو ئەو گێزەرە خۆماڵیە جیابکرێتەوە لە جۆرەکانی تری کەسک وسپی (کە ئێستا نەماون).
لەسەدەی دیسقۆریدس و پلانی تاوەکو ئێستا گێزەر بەکاردێت لە گشت جیهاندا.
گەیشتە ئینگلتەرا لە سەردەمی شاژن (ئیلزابیس) بەهۆی پیاوێک ناوی (فلیمنگ) بوو.
هەروەها شەکسپیر لەیەکێک لە شانۆکانی تیایدا باسی گێزەر دەکات.

پێکهاتەکەی

  • ئاو ٨٨٪
  • ڕۆنی هەڵچوو ٠.٠٦٪
  • ڕۆن ٣٪
  • شەکر ٩٪
  • کانزاکانی وەک : گۆگردو فۆسفۆڕ و کلۆرو سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و کالیسیۆم و ئاسن
  • ڤیتامینەکانی وەک (ئەی، بی، سی، دی، ئی)
ئەمەش بخوێنەوە: سودەکانی سپێناخ

سودەکانی گێزەر و بەکارهێنانی پزیشکی

  1. زیادکردنی میزو گوشراوەکەی بۆ کەمبوونەوەی ئاوی لەش باشەو بۆ گلدانەوەی ئاو لە لەشدا
  2. نەخۆشیەکانی گورچیلە وبەردو هەوکردنی میزەڕۆ
  3. شەربەتی گێزەر هەوکردنی پێست کەم دەکاتەوە
  4. لابردنی باو بژو، وەستانی سکچوون و هەرسی خواردن
  5. نەخۆشی شاهانە (داء الملوك - النقرس)
  6. تۆیەکەی بەکاردێت بۆ نەخۆشیە دەروونیەکان و پەشێوی و ناهاوسەنگی میزاج
  7. نەخۆشیەکانی پێست وەک: دەنکۆڵەی گەنجی و زیادە هەستیاری (حەساسیە)
  8. تۆیەکەی چالاکی جگەر زیاد دەکات و بەرگری لە زەردوویی دەکات
  9. ئاستی پۆتاسیۆم زیاد دەکات، بۆیە بەکاردێت لەگەڵ ئەو دەرمانانەی ئاستی پۆتاسیۆم دادەبەزێنن وەک ئەوانەی میز زیاد دەردەکەن (لازیکس)
  10. تۆوەکەی باشە بۆ کۆکەو هەوکردنی سییەکان
  11. خوێنی بێ نوێژی زیاد دەکات
  12. زەڵاتەی گێزەر یەکێکە لە زەڵاتە بەسوودو تەندروستەکان
  13. دوو جۆرە کارۆتینی (Carotenoids) تیایە : یەکەمیان، ئەلفا کارۆتین (Alfa Carotene) کە گەشەی شێرپەنجە دەوەستێنێ، و دووەمیان (Beta Carotene) کە بەرگری لە سەرهەڵدانی شێرپەنجەو نەخۆشیەکانی دڵ دەکات. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی لە ئەمریکا کراوە لە پەیمانگای شێرپەنجە دەرکەوتووە ئەوانەی گێزەر زۆر دەخۆن کەمتر تووشی شێرپەنجە دەبن
  14. ماسکی گێزەر پەڵەی پێست لادەبات و ڕووخسار خاوێن دەکاتەوە
  15. بەهۆی بوونی ماددەی کالیسیۆم پیکتەیت (Calcium Pectate) ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێن دادەبەزێنێ بۆ ٢٠٪
  16. ڕۆژانە تەنها پێویستمان بە ٥٠٠٠ یەکەی کارۆتین هەیە بۆ لەش، بەڵام خواردنی ١٢.٥٠٠ یەکەی کارۆتین وادەکات بەرگری دژی شێرپەنجە زیاد بکات
  17. بیتا کارۆتین چارەسەرە بۆ شەوکوێری (Night Blindness)
  18. باشە بۆ بەرگری لە ئاوسانی سپڵ
  19. بەرگری لە مەینی خوێن دەکات
  20. گێزەر خۆشی بە مرۆڤ دەبەخشێ
  21. ژێیەکانی دەنگ بەهێز دەکات ودەنگ سازگار دەکات. دوای لێکردنەوەی گێزەر بۆ ماوەیەک ڕێژەی کارۆتینی بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات، بۆیە پێویستە گێزەر بە تازەیی بخورێت. گێزەر بە کوڵان ئەو ڤیتامینانەی تیایەتی نامرێت بەتەواوەتی. نابێت گێزەر لە کیسەی نایلۆن زۆر بمێنێتەوە چونکە کار دەکاتە سەر پێکهاتەکانی

سودەکانی شەربەتی گێزەر

  1. مرۆڤ دەپارێزێت لە شێرپەنجە و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە
  2. یارمەتی هەرس دەدات لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی باشی ڕیشاڵی تێدایە
  3. کۆلیستڕۆڵی خوێن دادەبەزێنێت
  4. بۆ چاو و پێست بەسوودە بەهۆی بوونی ڤیتامین A تیایدا
  5. جگەر چالاک و بەهێز دەکات
  6. بۆ ددانەکان بەسوودە
  7. بەرگری جەستە بەهێز دەکات

سودەکانی گێزەر بۆ پێست

گێزەر ڕێگری لە چرچ بوون و پیربوون دەکات، و پێست شێدار دەکاتەوە، هەروەها پێست لە تیشکی خۆر دەپارێزێت، وە پەڵەی سەر پێست و ڕووخسار لادەبات.

زیانەکانی گێزەر

بەهۆی هەندێک لە نەخۆشییەکان پێویستە دوربکەویتەوە لە خواردنی گێزەر، ئەو کەسانەی نەخۆشی جگەریان هەیە نابێت گێزەر بخۆن چونکە کاتێک جگەر نەخۆشە ناتوانێت کارۆتین وەربگرێت، هەروەها ئەو کەسانەی برین و هەوکردنی گەدە یا ڕیخۆڵەیان هەیە نابێت گێزەر بخۆن.

گێزەر بۆ ئافرەتی دووگیان

گێزەر بۆ دوگیان سوودی زۆری هەیە نەک تەنها بۆ خۆی بەڵکو بۆ منداڵەکەشی سوودی زۆری هەیە چونکە گێزەر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، وە ماددەی بیتا کارۆتینی تێدایە کە یارمەتی گەشەکردنی چاوی منداڵ دەدات، وە گێزەر بۆ دووگیان زۆر گرنگە لەبەرئەوەی گێزەر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A کە پێویستە بۆ دایکەکەو کۆرپەلەکە.
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان