سپێناخ

سودی سپێناخ بۆ تەندروستی مرۆڤ هێجگار زۆرە، سپێناغ یەکێکە لەو سەوزانەی کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، وە وەکو شلە و زەڵاتەی سپێناخ بەکاردێت و دەخورێت.
سپێناخ
سوودەکانی سپێناخ.
بەشی بەکارهاتوو: گەڵاکانی.

شوێنی سەرەکی

ئاسیا شوێنی سەرەکی ئەو ڕووەکەیە بەتایبەتی ئێران، گەیشتە ئەوروپا لەسەدەی پانزەهەمی زاینی.

پێکهاتەکەی

  • ئاو ٩٠٪
  • پرۆتین ٢.٥٪
  • چەوری ٠.٣٪
  • نیشاستە ٠.٩٪
  • ڕیشاڵ ٠.٨٪
  • ماددەی نایترۆجینی زۆرە، نیشاستەو ئاسنیشی تیایە
  • خۆراکێکی دەوڵەمەندە زیاتر لە سەوزەکانی تر، پێکهاتەی ئەو کلۆرۆفیلەی تیایەتی زۆر نزیکە لە پێکهاتەی هیمۆگلۆبینی خوێن بۆیە بۆ کەمخوێنی زۆر بەسوودە.
سپێناغ ١٠-٢٠ بەش لە ١٠٠٠ بەشی کلۆرۆفیلە.
لەکاتی شەڕدا فەڕەنسیەکان گیراوەی سپێناخیان دەدا بە سەربازەکان بەتایبەتی ئەوانەی خوێنبەربوونیان هەبوو.
  • بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی کیکس و ڕۆسکۆی (chick, Roscoe) دەرکەوتووە کەوا سپێناخ بۆ چارەسەری شەوکوێری باشە چونکە ڤیتامین (ئەی) تیایە، ئەمەش لە گۆڤاری بیۆکیمیکالی (Biochemical Journal) ساڵی ١٩٢٦ بڵاوکراوەتەوە
  • زانا بۆس (Boas) بۆی دەرکەوت کەوا سپێناخ ڕێژەیەکی باشی ڤیتامین ئەی تیایە بەڵام ڤیتامین دی زۆرکەم تیایە
  • سپێناخ بڕێکی باش لە خوێی بەردی و کانزایی وەک : ئاسن و گۆگرد و کالسیۆم و فۆسفۆڕ و کلۆری و مسی تیایە
  • ڤیتامین (ئەی، دی، بی، کەی)

سودەکانی سپێناخ و بەکارهێنانی پزیشکی

  1. دابەزینی پلەی گەرمی و شکانی تینوویەتی
  2. زیادکردنی میز
  3. چالاکانی جگەر زیاد دەکات
  4. هەوکردنی سییەکان و بۆڕییەکانی هەوا
  5. ڕەوانی
  6. نابێت بەکاربێت لەوانەی بەرد و ووردە بەردی گورچیلەیان هەیە چونکە خۆی کانزای کالیسیۆم و فۆسفات و ئۆگزالاتی زۆرە کە دەبنە هۆی نیشتن و دروستبوونی بەرد

بەکارهێنانی

  • شلەی سپێناخ
  • زەڵاتەی سپێناخ
  • وشککردنەوەی

دروستکردنی سپێناخ

سپێناخ دەتوانرێت وەکو زەڵاتە بەکاربێت یاخود بکرێتە چێشتەوە یان شلەی لێ دروست بکرێت، لێنانی سپێناخ لەگەڵ گۆشت یان ڕوبەهەنار یا بەهەر شێوازێکی تر.

دروستکردنی شلەی سپێناخ

شێوازی دروستکردنی شلەی سپێناخ

  1. گۆشتە بە خۆی بیکوڵێنن پاشان ئاوی تێبکەن تاکو بەجوانی بکوڵێت
  2. سپێناخەکە بشۆرەوەو وردی بکەو لە کەمێک ڕۆن سوربێتەوە دواتر خوێ و بینەری پێوە بکەو لە دۆشاوی تەماتە کەمێک سوربێتەوە
  3. گۆشت و ئاوی گۆشتەکەی تێبکەو با بکوڵێت و خەست بێتەوە
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان