تەماتە

سودی تەماتە زۆرە جگەلە سوودەکانی بۆ تەندروستی بۆ چەندین مەبەستی تر کەڵکی لێوەر دەگیرێت و بەکاردێت وەکو دۆشاوی تەماتە و دەکرێتە چێشتیش.
تەماتە
سوودەکانی تەماتە
بەشی بەکارهاتوو: بەرەکەی.

مێژوو و شوێنەواری

وڵاتی پیرۆ لە ئەمریکای باشوور، بەهۆی ئیسپانیەکان هاتووەتە ئەوروپاوەو لەوێوە گەیشتۆتە گشت وڵاتانی جیهان، لە سەرەتا وایان دەزانی تەماتە ژەهراوییە تەنها بۆ جوانی باخچەو ماڵەکان بەکاریان دەهێنا، دوایی بۆیان دەرکەوت کەوا ژەهراوی نیەو خواردنی دەست پێکرا لەگشت جیهان وگشت چێشتخانەکان.

پێکهاتەکانی

  • ئاو ٩٣٪
  • وزە (کالۆری) ١٨
  • گلۆسین ٤٪
  • ماددەی کەفی ١٪
  • زەیت
  • ڤیتامینی (ئەی، سی، بی١، بی٢) تیایە
  • پرۆتین
  • چەوری
  • کاربۆهیدرات
  • ڕیشاڵەکان
  • کالیسیۆم
  • ئاسن
  • مەگنسیۆم
  • فۆسفۆڕ
  • پۆتاسیۆم
  • سۆدیۆم
  • زنک
  • ترشی فۆلیک

سودەکانی تەماتە و بەکارهێنانی

سودەکانی خواردنی تەماتە

  1. ئارەزووی خواردن زیاد دەکات
  2. زیادکردنی میزکردن
  3. ڕەوانی
  4. چالاکی لەش زیاد دەکات و بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و گورچیلە و پەستانی خوێن باشە

بەکارهێنانی

  • دۆشاوی تەماتە
  • تەماتە و ڕۆن
  • هێلکەو تەماتە
  • ماسکی تەماتە
  • شلەی تەماتە
  • تەماتەی وشک

زیانەکانی تەماتە

  1. دەبێتە هۆی سکچوون
  2. هەندێک جار دەبێتە هۆی ترشی گەدە
  3. ئەو کەسانەی نەخۆشی قۆلۆنیان هەیە نابێت تەماتە بخۆن
  4. ئەو کەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە دەبێت خۆیان بپارێزن لە خواردنی تەماتە
  5. زۆر خواردنی تەماتە دەبێتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی پێست
  6. ئازاری جومگەکان
بۆ ئەوەی پارێزراو بیت لە زیانی تەماتە پێویستە زۆری لێ نەخورێت.

سودەکانی تەماتە بۆ پێست

  • تەماتە بۆ پێست : بەکارهێنانی تەماتە بۆ پێست دەبێتە هۆی درەوشانەوەی و نەرم کردنی
  • تەماتە بۆ زیپکە : ماسکی تەماتە زیپکە و پەڵەی ڕەشی سەر پێست لادەبات
  • ڕووخسار سپی دەکاتەوە و خانەکانی ڕووخسار نوێ دەکاتەوە
  • دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاوساوی ژێرچاو

جۆرەکانی تەماتە

  1. تەماتەی ڕەش
  2. تەماتەی سوور
  3. تەماتەی شین
  4. تەماتەی زەرد
  5. تەماتەی سان مارزانۆ
  6. تەماتەی هەرمێی کە شێوەی وەکو هەرمێ وایە
  7. برقوقیە
  8. هێلکەیی
  9. تەماتەی کوردی یا تەماتەی خۆمانە کە کەمێک گەورەترو تامی خۆشترە لە جۆرەکانی تر

هەڵگرتنی تەماتە

پێویستە بەشێوەیەکی تەندروست هەڵبگیرێت، و بکرێتە سەلاجەوە، وە لەکاتی کڕیندا تەماتەی پتەو بکڕدرێت کە بۆنی گەنیوی نایەن.

تەماتە بۆ ئافرەتی دووگیان

ئەگەر زیادەڕەوی لە خواردنی نەکرێت خواردنی تەماتە لەکاتی دووگیانیدا سوودی بۆ دایکەکەو کۆرپەلەکەی دەبێت چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و وزە بەخشە.

تەماتە سەوزەیە یان میوە

هەرچەندە لە زانستی ڕووەکدا تەماتە میوەیە و بە میوە دانراوە، بەڵام تەماتە بە شلەو کاڵی و دۆشاو و بۆ زۆر مەبەستی تر وەکو چێشت بەکاردێت، و بوەتە یەکێک لە خواردنە سەرەکیەکانی مرۆڤ.
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان