هەرمێ

هەرمێ بە ئینگلیزی "pear" و بە عەرەبی "كمثرى، إجاص، عرموط"، هەرمێ بە بادینی "هرمیک" هەمرۆ میوەیەکی شیرین و خۆشە و چەندین سوودی تەندروستی هەیە.
هەرمێ
بەشی بەکارهاتوو: بەرەکەی و گەڵاو گوڵەکانی.

مێژووی

بەدڵنیاییەوە سەرچاوەی سەرەکی لە کیشوەری ئاسیاوەیەو بەتایبەتی لە چین، ئەگریک و ڕۆمەکانیش ناسیوویانە و وێنەی هەرمێ یان لەسەر دیوارەکان کێشاوە، نزیکەی ٥٠ جۆری هەیە، بەڵام بەرهەمهێنانی سێو لە هەرمێ زیاترە لەبەر ناوەندی تەمەنی هەرمێ بەبەراورد لەگەڵ سێو، ئەمەش لەبەر ئەوەیە هەرمێ ڕێژەیەکی زۆر زیاتر ئاوی تیایە و هەڵگرتنی بۆ ماوەیەکی زۆر ئەستەمە، بەڵام سێو ڕەقترە و ساردکردنەوەو هەڵگرتنی ئاسانترە.

پێکهاتەکەی

  • ئاو ٧٣٪
  • شەکر ١٥٪
  • ڕیشاڵ ١٥٪
  • پرۆتین ٥٪
  • چەوری ٤٪
  • بڕی پرۆتینی ناو هەرمێ زیاترە لەوەی ناو سێو
  • کەمێک ڤیتامین (سی وبی و ئەی) تیایە

سودی هەرمێ و بەکارهێنانی پزیشکی

  1. بۆ کەمکردنەوەی کێش بەسوودە چونکە ماوەیەکی زۆر لە گەدە دەمێنێتەوەو چالاکی و جووڵەی گەدە کەم دەکاتەوە
  2. بۆ نەخۆشیەکانی دەروونی وەک پەشێوی و ناهاوسەنگی باشە
  3. بۆ نەخۆشیەکانی کۆلۆن باشە وقەبزی ناهێڵێ
  4. تینوویەتی دەشکێنێ وە بۆ دڵهەڵچوون و ڕشانەوە باشە
  5. پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێ
  6. چالاکی جگەر زیاد دەکات و بەرگری لە زەردویی دەکات
  7. زیادکردنی میزکردن و توانەوەی بەردی ورد، چونکە پۆتاسیۆمی تیایە
  8. بۆ نەخۆشی دڵەکوتێ باشە
  9. گوڵ و گەڵاکەی دەکوڵێنرێ و بۆ توندی گەدەو قەبزی باشە
  10. هاوکاری چاکبوونەوەی برینی نەشتەرگەری دەکات
  11. دەتوانرێ وشک بکرێتەوە بۆ وەرزی زستان تاوەکو بۆ ڕێژیمی قەڵەوی بەکار بێت
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان