هەنار

میوەی هەنار میوەیەکی بەتام و خۆشە، هەنار بە ئینگلیزی "Pomegranate"، خواردنی هەنار سوودێکی زۆری هەیە بۆ جەستە و سودی هەنار ئێجگار زۆرە چونکە میوەیەکی دەوڵەمەند بە کانزاکان و ڤیتامینەکان و دژە ئۆکسانە.
هەنار
وێنەی هەنار.
بەشی بەکارهاتوو: بەرەکەی، توێکڵەکەی، دەنکەکەی.

مێژووی

بە لاتینی بەم میوەیە دەووترا (Malus Punica)، هەنار لە قورئانی پیرۆز ناوی هاتووە، لەسەردەمی یەهودیەکان بەکارهاتووە لە بۆنە ئایینیەکانەوە، لەلایەن ئەگریک و ڕۆمەکان و فیرعەونەکانەوە ناسراوەو وێنەی هەیە لەسەر دیوارە نەقشکراوەکان.
سەرچاوەی سەرەکی هەنار ئاسیایە بەتایبەتی وڵاتانی فارس و هند.
لەڕێگەی سوریاو لوبنان و فەڵەستینەوە گەیشتە باکووری میسرو وڵاتانی دەریای سپی ناوەڕاست.
هەنار لە وەرزی (وەرزی هەنار) پاییزدا پێدەگات و لە ناوچە گەرمەکان و کوێستانەکان دەڕوێت، و دار هەنار لەڕێگەی قەڵەمەوە (قەڵەمی هەنار) و ڕەگەوە دەچێنرێ.

جۆرەکانی هەنار

سێ جۆر هەنار هەیە :
  1. هەناری ترش دەکرێتە روبە هەنار
  2. هەناری مامناوەندی بۆ خواردنە
  3. هەناری شیرین کەلە سوریاو لوبنان زۆرەو خوێ یان شەکرو ئاوی گوڵ بۆ دەنکی هەنار زیاد دەکەن تاوەکو تامی خۆشتر بێت

پێکهاتەی هەنار

  • توێکڵی هەنار نزیکەی ٢٢٪ کە ئەو ماددانەی تیایە : Pseudo Pelletierine, Punico Tannic acid, Gallic acid, Mannite, Methyl Pelletierine, Iso Pelletierin
  • توێکڵی دارەکەش ئەمانەی تیایە : Tounic acid, Pelletierine Tannate شەکرو لینجە ماددە

سودەکانی هەنار و بەکارهێنانی پزیشکی

  1. زەیتی هەنار ڕووخسار گەش دەکاتەوە و خانەکانی پێست نوێ دەکاتەوە
  2. توێکڵی دارەکە بۆ دەبغکردن و بۆیە کردن بەکاردێت
  3. سوودەکانی هەنار بۆ پێست : پێست نەرم دەکات و ساردی دەکاتەوە
  4. ماددەی Pelletierine Tannate بۆ کوشتنی کرمەکان بەکاردێت بەتایبەتی کرمی شریتی
  5. سركەی هەنار هەرس باشتر دەکات
  6. لە هیندستان بەکاردێت بۆ چارەسەری سکچوون پاش تێکەڵکردنی لەگەڵ ئەفیۆن
  7. شەربەتی هەنار دژە ئۆکسانە
  8. بۆ هەوکردنی گەرو و قورقوڕاگە باشە بەوەی شلەی هەنار غەرغەرە پێبکرێت
  9. هەناری ترش کەمکەرەوەی (ترشی یوریک)ە کە هۆکاری تووشبوونە بە نەخۆشی شاهانە (داء الملوك) کە تووشی ئازاری جومگەکان دەبێت
  10. بۆ نەخۆشی دڵەکوتێ و زیادی لێدانی دڵ باشە
  11. هەنار بۆ گەدە : نەخۆشیەکانی گەدە بەتایبەتی پشێوی و هەرس نەکردن
  12. چالاکی جگەر زیاد دەکات بۆ بەرگری لە نەخۆشیەکانی فایرۆسی
  13. چارەسەری کۆکە دەکات بەتایبەتی هەناری شیرین
  14. دەنگی مرۆڤ ڕەوان و ڕوون و خۆش دەکات
  15. بۆ چارەسەری برین و هەوکردنی پێست باشە
  16. چالاکی جینسی پیاو کەمدەکاتەوە
  17. توێکڵی هەنار و خەنە بۆ بۆیە کردنەوەی قژی سەر بەکاردێت

بەکارهێنانەکانی وەکو خواردن

  1. میوەکە بە پێگەیشتووی
  2. زەڵاتەی هەنار
  3. مرەبای هەنار
  4. ربە هەنار
  5. سرکەی هەنار
  6. شەربەتی هەنار

سودەکانی هەنار بۆ ژنی دووگیان

  1. ئافرەتی دووگیان دەپارێزێت لە قەبزی
  2. هەرس باشتر دەکات
  3. ڕێژەی ئاسن لە لەشدا دەپارێزێت لە ئەنیمیا کە کاریگەری لەسەر کۆرپەلە دەبێت
  4. وزەی پێویست بۆ لەش دابین دەکات
  5. یارمەتی گەشەی مێشکی کۆرپەلە دەدات و دەیپارێزێت لە تێکچوون
  6. بەرگری لەشی خانمی دووگیان بەهێز دەکات

سودەکانی زەیتی هەنار

زەیت و توێکڵی هەنار بۆ قژ و پێست بەسوودن
  1. پێست بە گەنجی دەهێڵێتەوە و دەیگەشێنێتەوە
  2. پەڵەی ڕووخسار کەمدەکاتەوە
  3. پێست لە تیشکە زیانبەخشەکان دەپارێزێت چونکە دژە ئۆکسانە
  4. پێستی مردوو ناهێڵێت
  5. کڕێشی (تۆشکە)ی سەر ناهێڵێت

سودەکانی ئاوی هەنار

سودەکانی شەربەتی هەنار یان ئاوی هەنار :
  1. ڕێگری دەکات لە شێرپەنجە
  2. ڤیتامینی C زۆر تیایە
  3. ڕێگری دەکات لە وشکبوونی ئێسک و ڕۆماتیزمی جومگەکان
  4. دڵ دەپارێزێت لە نەخۆشی
  5. چارەسەری گیران و تەسک بوونەوەی بۆریەکانی خوێن دەکات

سودی سرکەی هەنار

  1. رووبە هەنار سیستەمی هەرس باشتر دەکات
  2. ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی شەکرە و شێرپەنجە
  3. پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە
  4. نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە
  5. باری دەروونی مرۆڤ باشتر دەکات
  6. ڕوبە هەنار سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات

زیانەکانی هەنار

  • ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە یاخود قەڵەون نابێت هەنار زۆر بخۆن
  • زۆر خواردنی دەبێتە هۆی قەبزی، و هەوکردنی گەدەو دیواری گەدە
  • هەوکردنی پەنکریاس
  • دەنکە هەنار : واباشترە ئەو کەسانەی قەبزییان هەیە دەنکەکەی نەخۆن

سودەکانی توێکڵی هەنار

  1. کرمی گەدەو ڕیخۆڵە لەناودەبات
  2. خوێن پاکدەکاتەوە
  3. بۆ سکچون باشە
  4. چارەسەری مایەسیری
  5. چارەسەری ژەهراویبوون
  6. دڵ دەپارێزێت لە نەخۆشی، هەروەها چەندین سوودی تر ...
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان