دژە ئەکسەدەکان و شێرپەنجەکان

دژە ئۆکسێنەرەکان بە ئینگلیزی "antioxidants"، دژە ئۆکسانەکان ئەو ماددە کیمیاییانەن کەلە خۆراکدا هەن بە شێوەیەکی سروشتی یان مرۆڤ دروستیان دەکات، ماددەی دژە ئۆکسێنەر هەڵدەستێت بە خاوکردنەوەی یاخود نەهێشتنی زیان گەیشتن بە خانەکان، هەروەها دژە ئۆکسان تەنها یەک ماددە نییە بەڵکو هەزاران جۆر دژە ئۆکسێنەر هەیە.
دژە ئەکسەدەکان و شێرپەنجەکان
دژە ئۆکسێنەرەکان.
دژە ئۆکسێنەرە سروشتیەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە میوەکان و سەوزەکان و ڕووەکە دەریاییەکان و ئەو گیانەوەرە دەریاییانەی کە ڕووەکە دەریاییەکان دەخۆن هەن.
هەزاران جۆر دژە ئۆکسێنەر هەیە بەڵام ئەوانەی کە زۆر باون لە خۆراکدا (ڤیتامین ئەی، E, C و بێتا کارۆتین و لایکۆپین.

پێناسەی دژە ئۆکسان

بریتیە لەو ئەنزیم و کانزاو ترشی ئەمینییانەی لەشمان دەپارێزن لە ووردیلەی سەربەست و چالاکی ئەو وردیلانە دەوەستێنن. زۆر جاریش پێیان دەڵێن (پیاوە باشەکان - Good guys).
ووردیلەی سەربەست (Free radicals): ئەو ووردیلانەن کەوا پەیوەستن بە ئۆکسجینەوەو ناجێگیرین و کاریگەرێکی تێکدەری بەهێزیان هەیە لەسەر لەش. دروست دەبن لەناو لەش لەئەنجامی کارلێکە کیمیاویە جیاجیاکانی ناو لەش. ئەوانەش هێرش دەکەنە سەر خانەکان و کاری ئەکسەدەی ناڕێک و نادروستی تیایدا ئەنجام دەدەن و هۆکارن بۆ تێکشکانی خانەکان و کەمبوونەوەی بەرگری و تووشبوونیان بە شێرپەنجە. بۆیە زۆر جار پێی دەڵێن (پیاوە خراپەکان - Bad guys).

هۆکاری دروستبوونی وردیلە سەربەستەکان

  1. تیشکی ڕۆژ کاتێ دەگاتە زەوی تیشکی سەرووی وەنەوشەیی تیایە بۆ ماوەی ½ کاتژمێری یەکەم سوودی هەیە بەڵام کاتێ زۆر گەرم دادێت زیانی دەبێت و ئەو وردیلە سەربەستانە لەناو لەشمان دروست دەکات کە هۆکاری شێرپەنجەن. خەلیفەی موسڵمانان (عومەری کوڕی خەتاب - خوا لێی ڕازی بێت) فەرموویەتی: (ڕۆژ گەرماوی عەرەبە). ئەمەش وتەیەکی ڕاست و دروستە لەبەر ئەوەی: ①کاریگەری ڕۆژ لەسەر ناوچەی عەرەبی کەمترە لە گەلانی تر چونکە پێستی ئەوان تەنک و سپیە کەمتر بەرگەی تیشکی ڕۆژ دەگرێت، بەڵام پێستی عەرەب مەیلەو ڕەشە (السمراء) و قژیان ڕەشە کاریان کەمتر لێدەکات.
  2. بۆی دیاری کردووین ماوەی خۆدانە بەر تیشکی ڕۆژ کەوا بە بڕی چوونە ناو گەرماوێکە کە ئەویش ماوەکەی هەر نیو کاتژمێر دەبێت. خۆدانە بەر تیشکی ڕۆژیش هەر نیو کاتژمێر باشە.
دووەم: لە ئەنجامی ئەو کارلێکە کیمیاویانەی کەوا ڕۆژانە لەناو لەشدا ڕوودەدات و دەبێتە هۆی دروستبوونی ووزەو دەرچوونی ئەو ووردیلانە بۆ ناو خوێن.
سێیەم: دەوروبەرو ژینگەو پاڵەپەستۆی سەر لەش.
- پیس بوونی ژینگە: وەک جگەرە کێشان و عەرەق خواردنەوە.
- چوونە ناو تەمەن و وەرزشی زۆر توندو تیژ.
- جۆرەها تیشکی ئەتۆمی.
لەش بۆئەوەی بەرگری لەو وردیلانە بکات و تا ڕادەیەک کۆنترۆڵی بکات ئەوا ئەوا هەندێ ماددە دروست دەکات یان لە خۆراک وەریدەگرێت بۆ ئەوەی زیانی کەم بکاتەوە، ئەوانەش بریتین لە هەندێ ڤیتامین و کانزاو ئەنزیمات وەک ڤیتامینی (ئەی وسی و ئی) و ئەلفا و بێتا کارۆتین و ترشی لیپۆیک و میلاتۆنین و گلوتاسیۆن و کانزای وەک زینک و سلینیۆم و ئەنزیمی وەک پایرۆکسیدەیز و سۆپر ئۆکساید دیسمیوتەیز و زۆری تر.
زۆربەی ئەو خۆراکانەی کەوا بەرگری لەو وردیلانە دەکەن و بۆ نەخۆشی شێرپەنجە باشن باسمان کردووە و پێویست بە دووبارە بوونەوەی ناکات و خوێنەر دەتوانێ بۆی بگەڕێتەوە.
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان