پاقلە

پاقلە بە عەرەبی "فول، باقلاء" و بە ئینگلیزی "Bean"، پاقلە یەکێکە لەو خۆراکانەی بە شێوەی کوڵاوی (پاقلەی کوڵاو) و بە شلە (شلەی پاقلە) و برنج بە پاقلە یان برنج بە شویت و پاقلە دەخورێت.
پاقلە
سودی پاقلە
بەشی بەکارهاتوو: بەرەکەی (دەنکەکەی بە ووشکی و تەڕی).

مێژووی و سەرچاوەی

لە کۆنەوە ناسراوە، لە ئاسیاوە هاتووەو گەیشتۆتە دەریای سپی ناوەڕاست، لە چیای ئاراسیش جۆری تری هەبووە، لەسەردەمی ئەگریکەکانەوە بە سەوزی بەکارهاتووەو وشك کراوەتەوە بۆ زستان، زۆر جاریش بەکارهاتووە لە جیاتی کاغەز بۆ دانانی لەناو سندوقی دەنگدان و ژماردنی.
ڕۆمەکانیش ناسیوویانەو بەکاریان هێناوە بە سەوزی و وردیان کردووە و لەگەڵ دانەوێڵە کردوویانە بە ئارد.
لە وڵاتانی جیهانی سێیەم زیاتر بەکاردێت نەوەک لە ئەوروپا ئەوەش بۆئەوەی هاوسەنگی گۆشتی گیانلەبەری پێبکەن کە پرۆتینی تیایە، پاقلە (چاندنی پاقلە) دەتوانرێ ساڵی چەند جارێک بچێنرێ و جۆری زۆریشی هەیە لە جیهاندا.

پێکهاتەکەی

  • ئاو ٦٧٪
  • پرۆتین ١٠٪
  • چەوری ٤٪
  • کاربۆهیدرات ١٤.٦٪
  • ڕیشاڵ ٤٪
  • شەکرو کانزای وەک کالیسیۆم و فۆسفۆڕ و ئاسن و گۆگردی تیایە
  • ڤیتامینی کۆمەڵەی (بی - B) تیایەو لەگەڵ هەندێ هیمۆگلۆبین
  • لەزۆربەی ڕووەکەکان پرۆتینی زیاتر تیایە

سودو زیانەکانی پاقلە

سوودەکانی پاقلە و بەکارهێنانی پزیشکی

  1. ماسولکە خۆویستەکان خاو دەکاتەوە بۆیە بۆ ئازارو ڕەقبوونی ماسولکەو ئازاری پشت بەکاردێت
  2. میزکردن زیاد دەکات
  3. بۆیەی سەر پێست لادەبات
  4. بۆ سکچوون باشە گەر بە توێکڵەوە بکوڵێنرێ بەڵام باوبژ دروست دەکات
  5. بۆ خوێن باشە چونکە ڤیتامینی (بی) تیایە
  6. نەخۆشی پاقلە : هەندێ کەس زیادە هەستیاری بە پاقلە دەگرێت و خوێنی تێکدەشکێت و ڕەنگی زەرد دەبێت پێویستە لە نەخۆشخانە چارەسەر بکرێت، ئەو نەخۆشیە پێی دەڵێن (Favism)، پێویستە ئەو کەسە کارتێکی تایبەتی بۆ بکرێت کەوا ئەو جۆرە هەستیاریەی هەیەو نابێت جارێکی تر پاقلە بخوات و هەندێ دەرمانی تری پزیشکیش قەدەغە دەکرێت لەو حاڵەتەدا

زیانەکانی پاقلە

  1. خوێن تێکدەشکێنێت
  2.  لە زیانی پاقلە تێکدانی خەوی کەسەکانە
  3. غازات و باوبژ دروست دەکات
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان