نەخۆشی پاقلە

نەخۆشی پاقلە
نەخۆشی پاقلە

نەخۆشی پاقلە چییە

نەخۆشی پاقلە بە ئینگلیزی "Glucose 6 phosphate dehydrogenase deficiency"، نە خۆشی پاقلە بریتییە لە کەمی ئەنزیمی "G6PD" کە لە خوێندایە و پێویستە بۆ خڕۆکە سوورەکانی خوێن بۆئەوەی کاری خۆیان بەباشی بکەن، ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن ئەم ئەنزیمە کەمە لە خوێنیاندا، وە هۆکاری نەخۆشی پاقلە کەم بوونی ئەم ئەنزیمەیە لە خوێندا و نەخۆشیەکە بۆماوەییە و هۆکەی ئەوەیە کە بڕی پێویستی ئەو ئەنزیمە بەرهەم ناهێنرێت لە خوێندا کە ئەنزیمەکە گرنگیەکی زۆری هەیە و ڕۆڵی ئەنجامدانی کۆمەڵێک چالاکی ناو لەشی هەیە، هەروەها خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەپارێزێت لە شیبوونەوە لەکاتی خواردنی هەندێ جۆر خواردن و دەرمان یاخود هەوکردن بە ڤایرۆس، و بە چالاکی دەیانهێڵێتەوە، وە ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشییە بوون لەکاتی خواردنی پاقلەمەنیەکان تووشی تێکشکانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و کەمخوێنی دەبنەوە، کەمبوونەوەی خڕۆکە سوورەکانیش دەبێتە هۆی ئەوەی بڕێکی کەم ئۆکسجین لە سییەکانەوە بگاتە ئەندام و شانەکانی لەش.

نیشانەکانی نەخۆشی پاقلە

لە زۆر کەسدا نیشانەکانی دەرناکەون تاکو ئەو کاتەی دووچاری دەبێت بە هەوکردن یا خواردنی ئەو خۆراک و دەرمانانەی دەبێتە هۆی مەترسی بۆ ئەم کەسە.
  • لە منداڵی تازە لەدایکبوودا بەشێوەی زەردویی و کەمخوێنی دەردەکەوێت
  • کەمخوێنی
  • هەناسەبڕکێ یان هەناسە توند بوون
  • دڵ پەلە پەل کردن
  • تایەکی زۆر
  • تۆخبوونی ڕەنگی میز بۆ زەردێکی تۆخی پرتەقاڵی باو
  • ئازاری سک و سکچوون
  • سەرەگێژێ و سەرگێژ خواردن
  • ماندوێتی
  • زەردهەڵگەڕان و ڕەنگ پەڕین
  • گەورەبوونی سپڵ
  • زەردوویی (زەردبوونی پێست و چاو)

چارەسەری نەخۆشی پاقلە

نەخۆشیەکی درێژخایەنە بۆیە پێویستە لە نەخۆشخانە چارەسەر بکرێت و دەرمان وەربگرێت و دووربکەوێتەوە لەو خواردن و دەرمانانەی دەبێتە هۆی زیادکردن یاخود وروژاندنی نەخۆشیەکە، وە ئەگەر نەخۆشەکە خوێنی زۆر دابەزیبوو پێویستە خوێنی تێ بکرێت.
و دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە لەڕێگەی شیکاری خوێنەوە دەبێت بۆ ئەنزیمی G٦PD.
  • نەخواردن و بۆن نەکردنی پاقلە
  • دوورکەوتنەوە لە ماددەی مێرووکوژ و شیرینی
  • دوورکەوتنەوە لە بۆنی بۆیە
  • دوورکەوتنەوە لە هەندێ ماددەی کیمیایی وەک بەنزین و نافسالین
  • دوورکەوتنەوە لە خواردنی پاقلەمەنیەکان وەکو (پاقلە، فاسۆلیا، لۆبیا، ماش)
  • نەخواردنی دەرمانی دژە بەکتریا
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی