مۆز

مۆز یەکێکە لە میوە گرنگ و خۆشەکان لە جیهاندا، داری مۆز لە شوێنە گەرمەکان بەردەگرێ و دەچێنرێ.
مۆز
بەشەکانی بەکارهاتوو: بەرەکەی بە گەیوی وکاڵی وگیراوەکەی.
مۆز جگە لەوەی وەکو میوە دەخورێت بە چەندین شێوەی تریش بەکاردەهێنرێت وەکو شەربەتی مۆز و لە دروستکردنی شیرینیدا، مۆز ڕێژەیەکی زۆری ڤیتامین و کانزاکان و ڕیشاڵەکان و دژە ئۆکسیدی تێدایە، هەروەها جگەلە خواردنی توێکڵەکەی بۆ چەندین مەبەست بەکاردەهێنرێت.

مێژووی

بەرەکەی ناوی (پانتەین - Pantain)ە ونزیکەی ٤٠ جۆری هەیە، بەکاڵی نیشاستەی زۆری تیایە کاتێ پێدەگات ئەو نیشاستەیە دەبێتە شەکر.
لە ئینگلتەرا ناسراوە بە (Banana) وە (Pantain) بەو جۆرە دەڵێن کە بۆ چێشت بەکاردێت وەک برژان وسوورکردنەوە بە فرن و بە زەیت، زۆر جاریش لەگەڵ شۆربا تێکەڵ دەکرێت، لە هەندێ شوێن وشکی دەکەنەوە ودەیکەنە ئارد.

سوودەکانی مۆز

میوەی مۆز لە هەندێک لە وڵاتاندا سەرچاوەی خۆراکە ئەمەش لەبەر پێکهاتە خۆراکییە بە سوودەکانی
  • لە پێکهاتەی مۆزدا ڕێژەیەکی زۆر لە پۆتاسیۆم هەیە، جگەلەمەش مۆز دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان وەکو ڤیتامین B6 وە ڕیشاڵەکان
  • شەکری خوێن ڕێکدەخات
  • تەندروستی دڵ دەپارێزێت
  • کێشی جەستە کەم دەکاتەوە
  • مۆز بۆ منداڵ و بەساڵاچووان سوودی زۆرە
  • کرداری هەرس باشتر دەکات
  • بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و گورچیلە و بەسوودە
  • ئارەزووی جیماع زیاد دەکات
  • بۆ کۆکە باشە
  • بۆ ئازاری گورچیلە باشە
  • چالاکی گورچیلە زیاد دەکات وبەرد دەتوێنێتەوە
  • بۆ چالاکی شەهوەی پیاو باشە
  • ئازاری جومگەکان کەم دەکاتەوە
  • بەسوودە بۆ پاڵەپەستۆی خوێن
  • بەرەنگاری شێرپەنجە دەکات
  • دژە ئۆکسیدە
  • بۆ هەوکردنی سییەکان و بۆری هەوا باشە
  • ڕێگری دەکات لە هەڵوەرینی قژ
  • بۆ نەرم کردن وڕوونی پێست باشە
  • مۆز بۆ قەبزی : دەتپارێزێت لە قەبزی
  • بەرگری لەش بەهێز دەکات
  • بۆ سکچوون و نەخۆشی ڕەقبوونی بۆڕیەکانی خوێن بەکاردێت
  • چالاکی مێشک زیاد دەکات بەهۆی بوونی فۆسفۆڕ تیایدا، بۆ بیرتیژی و لەبەرکردن باشە
  • بۆ مار پێوەدان و نەخۆشی شاهانە بەکاردێت
  • بۆ چارەسەری هەندێ لە کرمەکان بەکاردێت
  • میوەیەکە زیاتر بۆ خواردن بەکاردێت نەوەک چارەسەر

پێکهاتە خۆراکییەکانی مۆز

  • ئاو ١٠.٦٪
  • وزە
  • کاربۆهیدرات ٨١.٧٪ کە زیاتر لە ٣/٢ نیشاستەیە
  • پرۆتینەکان
  • چەوری ١.١٥٪
  • ڕیشاڵەکان ١.١٥٪
  • شەکر
  • ڤیتامین C
  • ڤیتامینەکانی ( ئەی وبی٢ وبی٦ وبی١٢ ودی)
  • بێتا کارۆتین
  • ئەلفا کارۆتین
  • ترشی فۆلیک
  • خوێی کانزایی ١.٦٪
  • پۆتاسیۆم
  • مەگنسیۆم
  • فۆسفۆڕ
  • فۆسفات ١.٢٦٪
  • سیلینیۆم
  • کولین
  • سۆدیۆم
  • ئاسن
  • کالیسیۆم
هەرچەندە مۆز سوودی زۆرە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و کانزاکان و ڕیشاڵەکان پێویستە زیادەڕۆیی نەکرێت لە خواردنی وە ڕێژەی دیاریکراوی لێ بخورێت.

زیانەکانی مۆز

  • زیاد خواردنی مۆز دەبێتە هۆی قەڵەوی
  • ئەگەر زۆر بخورێت دەبێتە هۆی قەبزی چونکە مۆزی سەوز بڕێکی زۆری نیشاستەی تێدایە
  • دەبێتە هۆی گرفتی هەرس چونکە ڕیشاڵی تیایە
  • لەبەرئەوەی بڕێکی زۆری شەکری تێدایە زیانی هەیە بۆ ددانەکان
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان