جەرجیر

جەرجیر بە ئینگلیزی "watercress"، جەرجیر یەکێکە لە سەوزە بەسوودەکان کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، هەرچەندە سودی جەرجیر زۆرە بەڵام زۆر خواردنی مەترسی دروست دەکات.
جەرجیر
بەشی بەکارهاتوو: هەموو ڕووەکەکە.

مێژووی و سەرچاوەی

ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست و ئەوروپای ناوەڕاست بەتایبەتی ئیتاڵیا، پاشان گەیشتۆته ئاسیاو ڕوسیاو هەروەک (بین جۆنسن) لەساڵی ١٦٣٣ باسی کردووە.
لەزۆر وڵاتانی وەک ئەڵمانیاو میسر گەڵاکەی دەخۆن بەتەنها یان لەگەڵ سەڵاتە (زەڵاتەی جەرجیر).
جەرجیر گەر بخورێت لەکاتی شەوان بۆنی خۆشەو بەتامە بەڵام لەکاتی ڕۆژ هیچ ئەو تام و بۆنەی نییە.
بۆ خواردن پێویستە پێش ئەوەی گوڵ بکات بیخۆیت، بەڵام بۆ بەکارهێنانی پزیشکی دەبێت پاش گوڵ کردنی بێت.

پێکهاتەکەی

  • ئیترۆزاید (Etrozide) کە ماددەیەکی خەردەلیەو گۆگردی ئازۆتی (کبریت) تیایە
  • ڤیتامین (ئەی، سی، ئی) تیایە
  • کانزاکانی یۆدو گۆگردو ئاسنی تیایە
  • ڕیشاڵ و کلۆرۆفیلی تیایە
  • ڕۆنی ڕووەکیشی تیایە

سوودەکانی و بەکارهێنانی پزیشکی

  1. هەرس باش دەکات و چالاکی زەرداو زیاد دەکات
  2. گەشەی قژو ڕەشکردنی ڕەنگی قژ
  3. چارەسەری سووتانی پێست
  4. بەهۆی بوونی ڤیتامین (سی) و ئاسن بۆ خوێن باشە
  5. نەخۆشیەکانی پێستەی جۆراوجۆر
  6. کەمکردنەوەی ئازاری ڕۆماتیزم
  7. لابردن و کەمکردنەوەی بەڵغەم
  8. زیادکردنی میزکردن و توانەوەی ووردە بەرد
  9. بۆ ئافرەتی سکپڕ باش نییە بیخوات چونکە خوێن بەربوونی زیاد دەکات
  10. بەهێزکەری وزەی جینسیە

سودەکانی جەرجیر بۆ قژ

  • گەشەی قژ زیاد دەکات و ڕەنگی ڕەش دەکاتەوە
  • زەیتی جەرجیر بۆ هەڵوەرینی قژ و ناڕێکی قژ بەسوودە
  • شەربەتی جەرجیر کڕێشی قژ لادەبات

سودەکانی زەیتی جەرجیر

  • سوڕی خوێن چالاک دەکات
  • ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ و ڕووتانەوەی قژ دەکات
  • قژ بەهێز دەکات
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان