خۆشترین ناوی کوڕ
کۆمەڵێک ناوی کوڕان ناوی کوڕ دینی لەگەڵ ماناکەی بۆ باوک و دایکان کە ناوێکی خۆش و شەرعی لە منداڵەکانیان بنێن چونکە ناو گرنگیەکی زۆری هەیە و نیشانەی کەسایەتیە.
ناوی خۆش ناوی کوڕ |
سەرەتا
ناو نیشانەی کەسایەتی مرۆڤە، بۆیە پێویستە ناوێکی خۆش بۆ منداڵەکانمان هەڵبژێرن، وە هەموو مرۆڤێک حەز دەکات ناوێکی خۆشی هەبێت و پێناسەی کەسایەتی ئەو بکات.
پەروەردگار دەفەرموێت ﴿المال والبنون زينة الحياة الدُّنيا﴾، منداڵ زرقی خوای گەورەیە وە پەروەردگار بە جوانی دونیا وەسفی کردوون، وە جوانترین دیارییە کە خوای گەورە دەیبەخشێت بە باوک و دایکان دوای چاوەڕوانیەکی زۆر، بۆیە کاتێک منداڵ دەگاتە ئەو قۆناغەی کە ناوی لێبنرێت باوک و دایکان نازانن چ ناوێکی بۆ هەڵبژێرن، ئێمە کۆمەڵێک ناوی ئاینی بۆ منداڵ هێناوە.
پیاوێک هات بۆلای پێشەوای ئیمانداران ئیمامی عومەری کوڕی خەتاب (خوا لێی ڕازی بێت) و شیکایەتی کوڕەکەی لا کرد، ئیمامی عومەریش (خوا لێی ڕازی بێت) بانگی کوڕەکەی کرد و هێنای و ئاگاداری کردەوە لە خراپیەکانی لەگەڵ باوکی، کوڕەکەش وتی : ئەی ئەمیری ئیمانداران ئایا منداڵ مافی نیە بەسەر باوکیەوە ؟ فەرمووی : بەڵێ، وتی : ئەو مافانە چین ئەی ئەمیری ئیمانداران؟، ئیمامی عومەر فەرمووی : ناوێکی خۆشی لێبنێت و فێری قورئانی بکات، کوڕەکەش وتی : باوکم هیچ شتێک لەمانەی نەکردووە ناوی لێناوم "جعل" (سیسرک) وە فێری قورئانیشی نەکردووم.
منداڵ مافی هەیە بەسەر باوکیەوە کە ئەویش ئەوەیە ناوێکی خۆشی لێبنێت وە فێری قورئانی بکات.
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : ﴿إنكم تدعون يوم القيامة بأسمائكم وأسماء آبائكم، فحسنوا أسماءكم﴾ [رواه أبو داود والدارمي وابن حبان وأحمد]
واتە : ﴿ئێوە لە ڕۆژی قیامەتدا بە ناوی خۆتان و باوباپیرانتانەوە بانگ دەکرێن بۆیە ناوێکی خۆش و جوان هەڵبژێرن﴾.
هەروەها دەفەرمووێت : ﴿إِنَّ أَحَبَّ أَسْمَائِكُمْ إِلَى اللهِ عَبْدُ اللهِ وَعَبْدُ الرَّحْمَن﴾[رواه مسلم]
واتە : ﴿خۆشەویستترینی ناوەکانتان لای خوا "عبدالله"و"عبد الرحمن"ە﴾.
ناوی کوڕ و ماناکەی
کۆمەڵێک ناوی کوڕ لەگەڵ ماناکەی
ناوی کوردی کوڕان
- ڕێبین : ڕێگە بین
- پایەدار : خاوەنپلە، بەهێز
- لاوەند : گەنجی جوان
- پایان : ئاکام، کۆتایی، ئەنجام
- هاودەم : هاوڕێ
- سامڕەند : پادشای گەنجان
- بەشدار : بەشداربوو
- شادمان : خۆشحاڵ
- پۆڵا : بەهێز
- نزار : دڵشکاو
- گەرمیان : ناوچەی گەرمیان
- بەهێز : بەتوانا
- ئاری : مرۆڤی سپی پێست
- سەرکار : سەرگەورە و ڕابەر
- کاروان : کۆمەڵە مرۆڤ و وڵاخێکن لە شوێنێکەوە بچن بۆ شوێنێکی تر
- دارا : دەوڵەمەند
- ڕەوەند : کۆچەر
- هۆگر : پەیوەستبوون
- میرزا : خوێندەوار
- ئاسۆ : جێگای ئاوابوونی ڕۆژ و مانگ و ئەستێرە
- میران : پیاوی گەورە
- نیاز : پێداویستی
- فەرمان : فەرمان
- باخەوان : کەسێ چاودێری و سەرپەرشتیاری باخ بکات
- بەختیار : بەختەوەر، کامەران
- هۆشیار : زیرەک و بەئاگا
- یادگار : بیرەوەری
- ئامانج : هیوا
- نەوزاد : نەوەی نوێ
- ساوێز : بەڕەوشت
- میر : جێنشینی پاشا
- بەرهەم : دەستکەوت، بەرهەمدار
- کامەران : کەسێ بە ئاواتی خۆی گەیشتبێ
- بەمۆ : شاخی بەمۆ
- سەروەر : پێشەوا و سەرکردە
- لێزان : شارەزا
- دڵشاد : دڵخۆش
- دانا : زیرەک و تێگەیشتوو
- ڕەهەند : ئەندازەی بینین
- کرێکار : کەسێ بە ڕۆژانە کار بکات
- ڕاما : تێڕامان
- هەردی : شاخ و کێو
- هێمن : لەسەرخۆ
- شاڵاو : پەلاماردان
- سامان : دارایی
- هەڤاڵ : هاوڕێ، دۆست
- دانەر : کەسێ کتێبێک دابنێ
- تەمەن : ماوەی ژیان
- ئومێد : هیوا
- زانا : زیرەک و شارەزا
- ڕەنج : هەوڵدان و تێکۆشان
- ئاکام : ئەنجام
- زەند : زانین
- کەیوان : ئەستێرەی زوحەل
- هێژا : بەڕێز
- هەتوان : ساڕێژ
- هەڵۆ : باڵندەیەکە
- شڤان : شوان
- چالاک : زیرەک
- سەیوان : چەتر
- مەند : خاوەن
- هاوڕێ : هاوڕێ
- مانۆ : خودا ئاگادارمانە
- ڕەها : بێسنوور
- لاهۆ : گەنج
- ئاشتی : دۆستایەتی
- دیار : تەنیشت
- نەبەز : کەسی نەبەرد
- کۆچەر : کۆچەری
- ژیرە : ژیر
- چێنەر : کەسێک شت بچێنێت
- ڕێبوار : گەڕۆک
- بێدار : بەئاگا
- لاو : گەنج
- هانا : بەهاناوەچوون
- ڕەند : بەهێز، بەتوانا
- ڕێناس : شارەزا لە ڕێگا
- خەبات : کۆشش و هەوڵدان
- کارزان : شارەزا لە کارا
- بەروار : هاوینەهەوار
- لاوان : لاو
- باران : باران
- ئاریان : ئاوەدانی
- ئەلەند : بەرەبەیان
- ژیار : شارستانیەت
- دلێر : پاڵەوان
- هەژیر : هەمیشە ژیر
- فەرهاد : سەرکەوتن
- شێرزاد : بێچووە شێر
- سەرهەد : سەرنوسەر
ناوی کوڕ عەرەبی
- محمد : ناوی پێغەمبەرە صلى الله عليه وسلم
- أحمد : لە الحمد ەوە وەرگیراوە و یەکێکە لە ناوەکانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم
- باسل : ئازاو چاونەترس
- هارون : شاخ، چیا
- جاسم : مەزن و ئازا
- نصير : پشتیوان
- يزيد : گەشە
- مالك : کەسێ خاوەنی زۆر شت بێت
- صهيب : قژ سوور
- حكيم : دانا
- نادر : کەسێ هاوشێوەی نەبێت
- أبيل : ڕووناکی خۆر
- خليل : هاوڕێی دڵسۆز
- ساجد : سوجدەبەر
- كريم : بەخشندە
- نور : ڕووناکی
- شادي : فێرخوازی زانست و ئەدەب
- داني : نزیک
- بشار : موژدەدەر
- مروان : بەردی ڕەق و سەخت
- حفص : بێچووە شێر
- سليمان : خۆشەویستی و ئاشتی
- داوود : پێغەمبەر داود عليه السلام، خۆشەویست
- أيوب : کەسێ گەڕابێتەوە بۆ لای خوا
- عيسى : پێغەمبەر عیسا عليه السلام
- يونس : پێغەمبەر یونس عليه السلام
- صالح : چاک، چاکەکار
- معاوية : بێچووە ڕێوی
ناوی پێغەمبەران
خۆشترین ناو ناوی پێغەمبەرانە عليهم الصلاة والسلام
- ئادەم
- ئیدریس
- نوح
- هود
- ساڵح
- ئیبراهیم
- ئیسماعیل
- ئیسحاق
- یەعقوب
- یوسف
- ئەیوب
- شوعەیب
- موسا
- عیسا
- هارون
- یونس
- داود
- سولەیمان
- ئیلیاس
- زەکەریا
- یەحیا
ناوی ئیسلامی بۆ کوڕ
- ئادەم : باوکمان ئادەم عليه السلام
- ئیسماعیل : پێغەمبەر ئیسماعیل عليه السلام
- ئەحمەد : حەمد و سەنا
- بیلال : بیلالی کوڕی رەباح بانگدەری پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم، شتێکی تەڕ
- حەمزە : شتی ترش
- موستەفا : هەڵبژێردراو
- عەلی
- حەسەن
- ئەنەس
- حارث
- زیاد
- ئوسامە
- زەید
- قاسم
- ئیبراهیم
- براء
- حوسەین
- حوسام
- بريق
- حسان
- حيان
- سوفیان
- عبدالله
- صباح
- عبدالرحمن
- عومەر
- موسعەب
- طلحة
- عوبەیدە
- ئەبوبەکر
- عەوف
- سەلیم
- عوسمان
- موعاویە
- جەعفەر
- ساڵح
- عەممار
- محمد
- یونس
- یاسین
- عمران
- ئەبو هورەیرە
- مەحمود
- یاقوت
- نوح
- محسن
ناوی کوڕ فارسی
- مهیار : کەسێ لە جوانی و درەوشاوەیی لە مانگ بچێ
- أميد : هیوا، ئومێد
- بيجان : پاڵەوان
- سالار : دەسەڵاتدار، پایەدار
- بندر : بەندەری کەشتی
- دانیار : دانا
- جیهانگیر : پاشای جیهان
- سيبويه : بۆنی سێو
- فرذدق : پارچە نان
- مەرجان : بەردێکی بەنرخە
- ئەفشین : ناوی دەسەڵاتداری هەندێ وڵاتی ناوەڕاستی ئاسیا بووە پێش ئیسلام
- أصلان : نێوانی عەسر و مەغریب
- كوروش : خۆر، ڕۆژ
- فريدون : فیردەوس
- كيخسرو : پاشای گەورە
- فەرهاد : دڵخۆشی
- كيانوش : پاشای بەهێز و دەسەڵاتدار
- فيروز : بەردێکی بەنرخە
- شیرین : شیرین
- شەهروز : جوان و پیرۆز
- خسرو : پاشا
- کەیوان : ئەستێرە
ناوی کوڕان بەمانای شێر
- غادي : ئەم ناوە هاوواتای وشەی "أسد"ە بە عەرەبی
- غضنفر : ناوێکی عەرەبی پەتیە بەمانای شێر دێت
- ليث : جگەلە لەوەی بەمانای شێر دێت بەمانای ئازایەتی و هێزیش دێت
- عزام
- رزام : بەمانای شێرێک دێت چاوەڕوانی نێچیرەکەی بکات
- غيال
- همام
- ساري : شێر، هەروەها بەمانای کەسێک دێ بەشەوا سەفەر بکات
- سرحال
- دلهام : شێری بەتوانا و دڕندە
- شبل : بێچووە شێر
- هندس
- شجاع : شێر، ئازاو چاونەترس
إرسال تعليق