کاڵەک - گندۆرە

کاڵەک بە ئینگلیزی "melon" و بە عەرەبی "بطيخ"، کاڵەک میوەیەکی تام خۆش و شیرینە، وە چاندنی کاڵەک لە باخچەی ماڵەوە یاخود شوێنە گەورەکان بۆ مەبەستی بازرگانی.
کاڵەک - گندۆرە
سوودەکانی کاڵەک
کاڵەک هەر لە کۆنەوە ناسراوە لای ڕۆم و میسڕییەکان وە لەسەدەی حەڤدەهەم گەیشتۆتە وڵاتانی ئەوروپا، وە بەزۆری کاڵەک لە ناوچە گەرمەکان دەڕوێنرێت.

پێکهاتەکەی

  • ئاو ٩٢٪
  • پرۆتین ٧٪
  • شەکر ٦٪
  • ڕیشاڵ ٠.٥٪
  • چەوری ٠.٢٪
  • کانزا ٠.٥٪ کە ئەمانەن : گۆگردو فۆسفۆڕ و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و کلۆرو مەگنسیۆم و ئاسن و مس
  • ڤیتامین (ئەی وسی وئی وبی٢)

سودەکانی کاڵەک و بەکارهێنانی

  1. هەمان سوودی شووتی هەیە لەگەڵ بەکارهێنانی بۆ نەخۆشی پێست چونکە ڤیتامین (ئەی) زۆر تیایە، لەگەڵ هاڕاوەی جۆ بەکاردێت بۆ برینی سەرو هەوکردنی
  2. شەربەتی کاڵەک ڕێگری دەکات لە توشبوون بە ڕۆماتیزم و نەخۆشی گرانەتا
  3. سودی کاڵەک بۆ ئەو کەسانەی باری دەروونیان ناجێگیرە زۆرە
  4. خواردنی ناوکە کاڵەک یارمەتی هەرس دەدات و بەرگری جەستە بەهێز دەکات

سودەکانی شەربەتی کاڵەک

  • بڕێکی کەمی کالۆری تێدایە
  • ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە
  • ئازاری سوڕی مانگانە کەم دەکاتەوە
  • چارەسەری قەبزی
  • چاو دەپارێزێت و بەهێزی دەکات
  • دژە ئەکسەدەی تیایە
  • تەندروستی دڵ دەپارێزێت و باشتری دەکات
  • یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات

زیانەکانی کاڵەک

  • بۆ نەخۆشانی شەکرە زیانی هەیە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکرەکەیان چونکە کاڵەک ڕێژەیەکی زۆری شەکری تێدایە
  • دەبێتە هۆی گرفت لە گورچیلەکاندا
  • هەندێک جار کەسەکە تووشی هەستیاری (حساسية) دەبێت
  • بۆ ئەوانەی نەخۆشی دڵیان هەیە خراپە زۆری لێ بخۆن
  • خواردنی کاڵەک و هەنگوین پێکەوە زیانی بۆ تەندروستی هەیە
  • دووربکەوەرەوە لە خواردنی گۆشت و کاڵەک پێکەوە
  • هەروەها هەنگوین و کاڵەک بەهەمان شێوە نابێت بەیەکەوە بخورێن

کاڵەک لە زاراوە جیاوازەکاندا

  • کاڵەک بە ئینگلیزی "melon"
  • کاڵەک بە عەرەبی "بطيخ" یاخود "شمام"
  • کاڵەک بە کرمانجی "گندۆرە" یان "شفتی"
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان