شووتی

شفتی یا شووتی یەکێکە لە میوە بەتام و خۆشەکان و بەگشتی لە وەرزی هاویندا خواستێکی زۆری لەسەرە، خواردنی شوتی سوودێکی زۆری هەیە و ٩٥٪ ئاوە کە بۆ وەرزی هاوین باشە.
شووتی
سودەکانی شووتی.
بەشی بەکارهاتوو: خۆیی و گوشراوەکەی و تۆیەکەی.

مێژووی و سەرچاوەی

لە وڵاتانی عەرەبی میسرو فەلەستین هەیەو خۆراکێکی باوی ناو کۆمەڵگەیە.
شوێنی سەرەکی لە ناوەڕاستی ئەفریقیاو لە ڕۆژهەڵاتی زنجیرە چیای ئەندیزە، بە قەبارەی جۆراوجۆر هەیە زۆرجار دەگاتە زیاتر لە ٣٠ کیلۆگرام.
ناوەکەی یان سوورە یان کەمێک زەردباوە، تۆیەکەی یان ڕەشە یان سوورە.
لەزۆر کۆنەوە لە میسر هەبووەو لە ئاسیاو لە خوارووی ئەوروپاش هەبووە پێش مەسیح (عليه السلام).
بۆ شکانی تینوویەتی کاتی وەرزی هاوین زۆر بەسوودە.
لە مانگی ئایارەوە هەیە تاوەکو مانگی تشرینی دووەم، وە کاتی چاندنی شوتی وەرزی هاوینە.

پێکهاتەی شوتی

  • ئاو ٩٠-٩٥٪
  • شەکر ١٠٪
  • ڤیتامین (سی- C) بەڵام ڤیتامینەکانی تری کەم تیایە
  • کانزای گۆگردو فۆسفۆڕو کلۆرو سۆدیۆم و پۆتاسیۆمی تیایە
  • تۆوی شوتی : زەیتێکی سووری سمغی تیایە لەگەڵ پرۆتین و نیشاستەو شەکر، ئەم تۆوە بۆ کوشتنی کرم باشە

سوودەکانی شووتی و بەکارهێنانی پزیشکی

  1. بۆ زیادکردنی میزو توانەوەی بەردی گورچیلە باشە
  2. بۆ پاککردنەوەی سییەکان لە تف و بەڵغەم باشە بەتایبەتی کاتی تێکەڵکردنی لەگەڵ هەنگوین و زەنجەبیل
  3. ناوکی شوتی وزەیەکی باش بە جەستە دەبەخشێت
  4. هێمنکەرەوەی دەروون و پەشۆکاویە
  5. هەرس زیاد دەکات و قەبزی لا دەدات
  6. تینوویەتی دەشکێنێ و پلەی گەرمی دادەبەزێنێ
  7. چالاکی جگەر زیاد دەکات
  8. توێکڵی دەرەوەی بۆ هیشکە بیرۆو نەرم کردنەوەی پێست باشە، لەگەڵ گۆشت تێکەڵ دەکرێت تاوەکو زوو پێ بگات
* تێبینی: نابێت ئەمانەی خوارەوە شووتی زۆر بخۆن (لەبەرئەوەی ئاوو شەکری زۆرەو کێش زیاد دەکات و پەستان دەخاتە سەر دڵ و گورچیلەو شەکر بەرز دەکاتەوە)

زیانەکانی شووتی

  1. ئەوانەی تووشی شەلەل و نەخۆشی جەڵتەی دڵ بوونە
  2. ئەوانەی نەخۆشی چاویان هەیە
  3. نەخۆشیەکانی جومگە
  4. لاوازی جینسی
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان