هەنجیری دڕکاوی

هەنجیری دڕکاوی
هەنجیری دڕکاوی
بەشە بەکارهاتووەکەی: بەرەکەی (میوەکە).

سەرچاوەو مێژووی

ئاسیاو ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست، لوبنان، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، مەکسیک و ناوچەی باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا و خوارووی ئەفریقیا.
ناوەکانی: بە عەرەبی زۆرەو بە هەمان شێوە بە ئینگلیزی لەمانە: الصبار، الصبير، التين الشوكي، الصبر.
Rabbit ear, Opuntia, Ficus India, Pear Cartus, Nopal verde prickly, Cartus, Anti hyperglycemic, Hypocho, esterimic, Diabin.
خەڵکی مەکسیک ناوی (ناپال - Napal) یان لەو میوە ناوە.
ئەم میوەیە پێش ٧٠٠٠ ساڵ وەک خۆراکی مرۆڤ بەکارهاتووە لەبەر سوودەکانی، لە سەردەمی فیرعەونیەکان و یۆنان و ڕۆمان و عەرەبەکان ئەو میوەیان ناسیووە، سودەکانی ئەو میوەیە لای پزیشک و زانایانی وەک ئەبۆ کرات و ئیبن سیناو دیسقۆریدیس و رازی شاراوە نەبووە و باسی سوودەکانی پزیشکیان کردووە، بەڵام لەو بیست ساڵەی دوایی لێکۆڵینەوەیەکی زۆر لەسەر ئەو میوەیە کراوە، بۆ یەکەم جار لێکۆڵینەوە لە ئەمریکای باشوور کرا چونکە ئەو میوەیە لەو وڵاتانە زۆرە.
کەواتە ئەو میوەیە هەر لە کۆنەوە ناسراوە بە ڕووەکێکی پزیشکی و پاشاو گەورە پیاوان لە ئەمریکای باشوور بەکاریان هێناوە بۆ نەخۆشی شەکرە و چەوری ناو خوێن.
لەم دواییە زۆر لێکۆڵینەوە کراوە کەوا ئەو میوەیە شەکر دادەبەزێنێ، بەڵام میکانیزمی ئەو دابەزینە چۆنەو چ ماددەیەکی تیایە وادەکات شەکری خوێن دابەزێنێ دیار نیە.

پێکهاتەکەی

  • لینان و سلیلۆزو قیکتین و لینجە ماددەو ڕیشاڵی زۆریشی تیایە هەیانە لە ئاو دەتوێتەوەو هەیانە ناتوێتەوە
  • ١٨ جۆر لە ترشی ئەمینی پرۆتینی تیایە
  • کانزای کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و ئاسنی تیایە
  • ڤیتامیناتی (ئەی وبی١ وبی٢ وبی٣ وبی١٢ وسی وئی و ترشی فۆلیك)
  • کاربۆهیدرات
  • بەهێزکەری بەرگری لەشەو چالاکی سوڕی خوێن و کۆئەندامی دەمارو هەناسەو هەرس زیاد دەکات

سودەکانی هەنجیری دڕکاوی و بەکارهێنانی

  1. ڕێکخەری شەکرەی خوێنە: ئەو ١٨ ترشی ئەمینەی تیایەتی وا دەکات وزە بداتە لەش و بەرگری ماندووبوون بگرێت بەمەش شەکر لە خوێن دادەبەزێت، هەروەها بەهۆی زیادکردنی چالاکی جگەرو پەنکریاس و کرداری چوونە ژوورەوەی ئینسۆلین بۆ خانەکانی لەش، ئەمەش وا دەکات خانەکانی لەش شەکری گلۆکۆز خەرج بکەن و بەو هۆیەوە شەکری خوێن دادەبەزێت، هەروەها ئەو میوەیە وا دەکات کاربۆهیدرات کەم بگۆڕێت بۆ شەکر لەناو خوێندا
  2. خۆراکی بەسوود: ئەو میوەیە وەک خۆراکێکی بەهێزو بەسوودە بۆ پێدانی وزە بە لەش بەهۆی زیادکردنی چالاکی جگەرو پەنکریاس، ئەو ترش و ڤیتامینانەی لەو میوەیە هەیە وا دەکات کاریگەریەکی باشی هەبێ بۆ دژایەتی کردنی ماددە ژەهراوییەکانی ناو لەش
  3. کۆئەندامی هەرس: بەهۆی کەم کردنەوەی ترشی گەدەو بوونی ڕیشاڵ و ماددەی تری ناو ئەو میوەیە وا دەکات تووشی برین و قورحەو هەوکردن نەبێت بەتایبەتی کاتی خواردنی دەرمانی وەک ئەسپرین و بیبەر و خواردنی توندوتیژ
  4. چالاکی جگەرو دەزگای بەرگری زیاد دەکات: چونکە ژمارەیەکی زۆری ڤیتامین و ڕیشاڵ و ترشی ئەمینی تیایە بۆیە بەسوودە لە دەرکردنی ماددە ژەهراویەکانی لە ئەنجامی جگەرەکێشان و مەی خواردنەوەو شێرپەنجە تووشی مرۆڤ دەبێت
  5. دابەزاندنی چەوری خوێن: بەهۆی بوونی ڤیتامینی بی٣ و ترشەکانی ئەمینی ئەو میوەیە وا دەکات کۆلیسترۆڵ و چەورییە خراپەکانی تری ناو خوێن دابەزێت، هەروەها لە ڕێگەی دەرهاویشتنی ترشی زەرداو بۆ دەرەوە چونکە ئەو ترشیە گەر زیاد بێت لە کۆتایدا دەبێتە کۆلیسترۆڵ، کەواتە سوودی زۆرە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ
  6. چالاکی بۆڕیەکانی خوێن زیاد دەکات: بەهۆی بوونی ڤیتامینی (سی و ئەی) وا دەکات دیواری بۆڕیەکان توندوتۆڵ بکات و بەرگەی داڕوخان و گیران بگرێت
  7. قەڵەوی: بوونی ترشی ئەمینی (بەتایبەتی لینان) و بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵ لەو میوەیە وا دەکات ئارەزووی خواردن کەم بکاتەوەو زوو تێر بخوات و شکان و خەرج کردنی چەوری لە لەش زیاد بکات بەمەش کێش زیاد نابێت، هەروەها بوونی پرۆتین لەو میوەیە وا دەکات ئاو لە خانەکان بچێتە ناو خوێن و خانەکان لە ئاوسان بپارێزێت
  8. کۆئەندامی میزەڕۆ: بەکاردێت بۆ زیاتر دەرهاویشتنی میز و چارەسەری هەوکردنی گورچیلەو کەم کردنەوەی ئازاری میزکردن
  9. کۆئەندامی دەمار: بۆ هاوسەنگی کۆئەندامی دەمارو بەرگری لە نیشتنی شەکر دەکات لەسەر پەردەی دەمارە خانەکان لەکاتی بوونی نەخۆشی شەکرە
  10. بوونی ماددەی (فایتۆکیمیکال - phytochemicals) و ماددەی (نیتریسیوتیکال - Neutriceuticals) لەو میوەیە وا دەکات بەرگری لە نەخۆشیەکان بکات، بە چوار ڕێگەی سەرەکی:
  • هەندێک لەو ماددانە وەک دژە ئەکسەدە کار دەکات ئەمەش دەبێت بەرگری لە پێش دروستبوونی (تەنۆلکە سەربەستەکان - الجزيئات الحرة - Free particles)، کە ئەو تەنۆلکانەش هۆکاری سەرەکی تووشبوونی نەخۆشی شێرپەنجەو شەکرەو هەوکردنی جومگەکانە
  • کۆمەڵێکی تر لەو ماددانە کار دەکات وەک دژە ژەهرە (Detoxifiers)، کە ماددە ژەهراوییەکانی لە ئەنجامی کارلێکە جیاکانی لەش دروست دەبێت دەردەهاوێژێ، بەمەش تووشبوون بە نەخۆشی کەم دەبێتەوە
  • هەندێ ماددەی تر (Phytohormones- Hormone modulatora) کە هانی دروستبوونی هۆرمۆنی ئەنسۆلین و ئیسترۆجین دەدات، کەمی ئەوانەش هۆکاری تووشبوون بە نەخۆشین
  • کۆمەڵەی چوارەم (Cell regulators) هاوکاری لەشن بۆ کۆنترۆڵی گەشەکردنی خانەی شێرپەنجەیی لە لەش
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان