بیبەر

بیبەر بە عەرەبی "الفلفل"، سودی بیبەر زۆرە، بیبەری سەوز یاخود سوور سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە وە دەتپارێزێت لە چەندەها نەخۆشی، بیبەری تون دەپارێزێت لە بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیستڕۆڵ و پەستانی خوێن.
بیبەر
بەشەکانی بەکاردێت: بەرە سەوزەکەی یان بە وشک کراوەیی.

سەرچاوەی

سەرچاوەی زنجبارە، وڵاتی هێڵی ئیستوائی و ناوەڕاست، جۆرەکانی زۆرن هەیە تیژەو هەیە شیرین (بیبەری شیرین)، جۆری خڕو جۆری درێژیشی هەیە.
بیبەری تیژ گەیشتە بەریتانیا لە ساڵی ١٥٤٨، زانا (جیرارد ولینیاس ومیلەر) باسی ئەم جۆرە بیبەرەیان کردووە لە کیتابەکانیان کە هەروەک فەرهەنگێکی ڕووەکناسیە (Millers Garden Dictionary)، لە ساڵی ١٧٧١.
بیبەری تیژ ڕووەکێکە بە درێژایی ساڵ دەمێنێت و بەرزییەکەی لەنێوان ٢-٦ پێ یە، ئەوەی لە ئەفریقا دەڕوێت تیژترە و ڕەنگەکەی قاوەیی زەردباوەو تیژیەکەی بەهۆی بوونی مادەی (کاپساسینە - Capsaicin)وەیە تیایدا.
زۆرجار لە بیبەری سوور فێڵ دەکرێت بەهۆی ئەوەی ئۆکسیدی قوڕقوشمی سووری (Red Lead Oxide) بۆ زیاد دەکرێت تاوەکو سوور بێت.
چاندنی بیبەر پێویستی بە خاکێکی باش هەیە و باشترین کات بۆ چاندنی سەرەتای وەرزی بەهاردە، لە وەرزەکانی تریش دەچێنرێت بەمەرجێک سەرماو سۆڵە نەمابێت چونکە لە خاکی سارد گەشە ناکات.

پێکهاتەکانی

  • ئاو ٩٥٪
  • پرۆتین ١.١٢٪
  • ڕۆن ٠.٥٪
  • شەکرو نیشاستە ٢.٥٪
  • ڕیشاڵ ٠.٣٪
  • رەماد ٠.٤٪
  • هەروەها کۆمەڵێک ڤیتامیناتی وەک (کۆمەڵەی بی، بی١، بی١٢، ڤیتامین سی)
  • کانزای وەک ئاسن و کالیسیۆم و فۆسفۆڕی تێدایە
  • ماددەی کاپساسین و ترشی ئۆلیک و ترشی پالمیتیکی (Oleic & Palmitic Acid) تیایە

بەکارهێنان و سوودەکانی

  1. وەک مەرهەم بەکاردێت کە چالاککەرەوەیەکی شوێنەواری بەبێ ئەوەی کاریگەری سڕکەری هەبێت
  2. بیبەری تیژ ڕێگا لە سووتانەوەی گەدە دەگرێت و هەرس باشتر دەکات
  3. کرداری زیندەچالاکی زیاد دەکات
  4. چالاککەرەوەی گەدەو ڕیخۆڵەیە ئەگەر بەشێوەیەکی مامناوەندی بەکاربهێنرێت وەک دژە سکچوون کاردەکات، بەڵام ئەگەر زۆر بەکاربهێنرێ سکچوون و ئازاری ڕیخۆڵە و خورشت دەکات
  5. بۆ چارەسەری ئازار و هەوکردنی جومگەو ماسوولکەکان باشە، ئەمەش بەهۆی بوونی ماددەی (Substance P)
  6. ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و باوبژی ڕیخۆڵە کەم دەکاتەوە و دڵهەڵچوون ناهێڵێ
  7. خوێن مەین و جەڵتە کەم دەکاتەوەو بۆ چارەسەری جەڵتەش بەکاردێت
  8. بۆ نەخۆشیەکانی سەرمابردی و هەڵامەت زۆر بەکاردێت چونکە ڤیتامین (سی - C) تێدایە
  9. بۆ چارەسەری هەوکردنی دەمارەکان بەکاردێت لە نەخۆشیەکانی شەکرە (Diabetic Neuropathy)
  10. چارەسەری سەرئێشە و شەقیقەو کلاستەر (Cluster headache) (جۆرە سەرئێشەیەکی تایبەتە لە ئەنجامی تەسکبوونەوەی بۆڕییەکانی خوێن دروست دەبێت)
  11. هۆکارە بۆ دابەزینی کۆلیسترۆڵ و چەوری سیانی و چەوری چڕی نزم (هەرسێکیان هۆکارن بۆ تەسکبوونەوەی بۆڕی خوێن و دروستبوونی جەڵتە)

زیانەکانی بیبەر

نابێت بەکاربێت بۆ ئەمانە
  • مایەسیری و برینی گەدەو دوانزە گرێ
  • زیادە هەستیاری پێست (حساسية)
  • زۆر خواردنی باش نییە بۆ گورچیلەو کۆئەندامی هەرس بەگشتی
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان