مەردقوش

مەردقوش
مەردقوش.
بەشی بەکارهاتوو: ڕووەک و گەڵاکەی.

سەرچاوەو مێژووی

لە زمانی ئەگریکەکان پێی دەڵێن (Oraganum) ئەویش دوو بەشە: Oros واتە شاخ و چیا و ganos واتە خۆشی و شادی، و باوەڕیان وابوو ئەو ڕووەکە خۆشی دەبەخشێ کاتی تەماشا کردنی لەسەر شاخ و گردۆڵکەکان بەتایبەتی باڵندە بچووکەکانی وەک چۆلەکە زۆر ئارەزوویان لەو ڕووەکەیە، هەروەها وایان گومان دەبرد ئەگەر ئەو ڕووەکە لەسەر گۆڕی هەریەکێک بڕوایە ئەوا مانای ئەوەبوو ئەو کەسە هەتاهەتایە لە خۆشی و شادیە، هەروەها کاتی ژنهێنان لەسەر سەری بووک و زاوایان دادەنا وەک نیشانەی خۆشی.
مەڕ و بزن ئەو ڕووەکە دەخۆن بەڵام ڕەشەوڵاخ زۆر بەلایدا دا ناچێت.
ئەو ڕوەکە بەدرێژایی ساڵ نیە بەڵکو تەنها مانگی نیسان و ئایار هەیە و بەزۆری لە پورتوگال هەیە، بە کەمی لە تونس هەیە هەرچەندە هەندێ جار لەگەڵ خوزامی لێکی جیاناکەنەوە. ئەویش دوو جۆری هەیە خۆماڵی و کێوی. ووشک کردنەوەشی لەبەر سێبەر دەبێت و بۆنی خۆشی هەیە.
باڵندە ناتوانێ بیخوات چونکە تیژو تاڵە بەڵام بۆنی خۆشە.

سودەکانی مەردقوش و بەکارهێنانی پزیشکی

  1. سووڕی خوێنی بێ نوێژی زیاد دەکات.
  2. لەسەر برین و شوێنی خوێن تێزان دادەنرێت.
  3. زەیتی مەردقوش و زەعتەر تێکەڵ دەکرێت بۆ لابردنی ئازاری ددان.
  4. چای مەردقوش دەدرێتە ئەوانەی سورێژەیان هەیە تاوەکو نەخۆشەکە بە خێرایی بەرەو کۆتایی نەخۆشیەکە بڕوات و چاک بێتەوە.
  5. بۆ لابردنی ئازاری پێچی ڕیخۆڵەو گەدە باشە.
  6. گەڵاکەی لە تورەکە دەکرێت بۆ لابردنی ئازاری ڕۆماتیزم و ڕیخۆڵە.
  7. گەڵاکەی بۆ سەرئێشە و شەقەسەر باشە.
  8. چارەسەری سکچوون و باوبژ دەکات.
  9. بە کوڵاوی بۆ نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە باشە.
  10. چالاکی سووڕی خوێنی دەماخ زیاد دەکات. بەمەش بەرگری لە شەلەل و لەرزەک دەکات.
  11. چالاکی ماسولکە زیاد دەکات و ئازاری بڕبڕەکانی پشت کەم دەکاتەوە.
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان