ڕازیانە
ڕازیانە بە عەرەبی پێی دەوترێت "اليانسون" وە بە ئینگلیزیش پێی دەوترێت "anise"، ڕازیانە سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە وە چارەسەری چەندین نەخۆشیە.
گیای ڕازیانە |
بەشی بەکارهاتوو: ڕەگ و گەڵاو دەنکەکەی.
سەرچاوەی
ڕووەکێکی ساڵانەیە و لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی هەیە بەتایبەتی ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست و لە هیندستانیش زۆرەو ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان هەیە، لە خوارووی فەڕەنسا و ئێران و هیندستان و ڕوسیا و سکسۆنیا بۆ بەکارهێنانی پزیشکی بەزۆری دەچێنرێت.
مێژووی
لە کۆنەوە ناسراوەو لەسەردەمی ڕۆمەکانەوە لەلایەن پلینی ٢٠ جۆر ڕازیانە نووسراوە، مار دەیخوات کاتێ کراسەکەی دادەکەنێ و چاوی خۆی لە ڕازیانە دەخشێنێ تاوەکو چاوی بەهێز بێت.
لە سەدەکانی ناوەڕاست لە ئەوروپا وا گومان دەکرا کەوا بۆ سیحرو چاوەزار باشە بۆیە لە ماڵەکان هەڵیاندەواسی، هەروەها وەک خۆراکیش بەکاریان هێناوە، لە بەریتانیا ناوی هاتووە پێش داگیرکردنی لەلایەن ڕۆمەکانەوە، لەساڵی ٩٦١ی زایینی لە کتێبەکانی ئیسپانیا ناوی هاتووە، ئیمپراتۆر شارلمان ڕۆڵی زۆری هەبووە لە بڵاوکردنەوەی ڕازیانە و لە نووسینەکانی گیراردو پارکینسۆن لەساڵی ١٥٩٦ و ١٦٤٠ ناویان هاتووە.
سودەکانی ڕازیانە و بەکارهێنانی پزیشکی
- بۆنی خۆشەو بەکاردێت لەگەڵ دەرمانەکانی سکچوون تاوەکو هەست بەئازار و باوبژ نەکەن
- یارمەتی کۆنترۆڵکردنی شەکرە دەدات
- گیراوەکەی لەگەڵ کاربۆنەو یانسۆن تێکەڵ دەکرێت و دەبێت (ماء الغريب - Gripe water) بۆ لادانی باوبژ لە منداڵان و خەوتن
- یارمەتی هەرس دەدات
- ڕێگری دەکات لە قەبزی
- چارەسەرە بۆ نەخۆشی هەناسەتەنگی (الربو) و سەرماو هەڵامەت
- بۆ دوورخستنەوەی ئەسپێ لە ڕەشەووڵاغ چونکە حەز بەبۆنی ڕازیانە ناکات
- شەهیەی خواردن زیاد دەکات
- یارمەتی نەهێشتنی پێچی ناوسک دەدات
- چارەسەرە بۆ گرژبوونی قۆلۆن
- ئیتاڵی و فەڕەنسی لەگەڵ زەڵاتە بەکاریان هێناوەو ڕۆمەکانیش لەژێر هەویر دایانناوە پێش سوورکردنەوە تاوەکو تامی نانەکە خۆش بکات
- لە ئیتاڵیا بۆ شۆربا بەکارهاتووە
- ڕازیانە بۆ مناڵ بەسوودە : چارەسەرە بۆ پێچی ناوسکی منداڵی ساوا
- شیر دەردان زیاد دەکات پاش منداڵبوون
- چاو بەهێز دەکات
- یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات
- بۆ ئافرەتان : یارمەتی نەهێشتن و کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە لەگەڵ ڕێکخستنی سوڕی مانگانە دەدات
- کرمی ناو ڕیخۆڵەکان ناهێڵێت
- چارەسەرە بۆ ئەسپێ و گەڕی
- ئارەزووی جیماع زیاد دەکات
- ڕێگری دەکات لە بەکتریای ناودەم
- دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ سپیکردنەوەی ددان، یاخود بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم
- چارەسەرە بۆ کەمخەوی
- بەرگری لەش بەهێز دەکات ئەگەر لەگەڵ لیمۆ تێکەڵ بکرێت
- کەمکەرەوەی ئازاری ڕۆماتیزمی جومگە و بڕبڕەکان
- بۆ نەخۆشی دڵەکوتێ باشە
- لەگەڵ دەرمان و ڤیتامینەکان دەدرێتە نەخۆش تاوەکو کاریگەری زیاد بکات چونکە بۆ هەموو شوێنێکی لەش دەچێت
سودەکانی ڕازیانە بۆ ئافرەتان
- چای ڕازیانە بەسوود بۆ ئافرەتان بۆ ڕێکخستنی هۆرمۆن و بەهێزکردنی هێلکەدان
- سوڕی مانگانە ڕێک دەخات
- سودی ڕازیانە بۆ دایکان: شیری دایکان زیاد دەکات
- تۆی ڕازیانە ئەگەری تووشبوون بە هەر نەخۆشیەکی هێلکەدان ناهێڵێت
سودەکانی تۆی ڕازیانە
- تۆوی ڕازیانە هەموو هۆرمۆنەکانی ئافرەتان ڕێک دەخات
- چارەسەری خەمۆکی و دڵەڕاوکێ
- ڕێژەی شەکر لە خوێندا کەم دەکاتەوە
- دژە ئۆکسانە
- نەهێشتنی کیسی هێلکەدان
- دژی هەوکردنی ئافرەتانە
پێکهاتەی ڕازیانە
- پرۆتینی تێدایە
- زەیتی هەڵچوو ٤.٥٪ ستراگۆن
- زەیتی ئەنیتۆل ٥٠-٦٠٪
- زەیتی فینکۆن ١٨-٢٢٪
- هەروەها زەیتی پینین و ئەلفاو فینالدرین
- چەوری
- کاربۆهیدرات
- ڕیشاڵەکان
- ئاسن
- مەنگەنیز
- کالیسیۆم
- مەگنسیۆم
- فسفۆر
- پۆتاسیۆم
- سۆدیۆم
- ترشی فۆلیک
- ترشی ئەنیسیک و لیمۆنین و ئەنیسیک ئەلدیهاید
- ڤیتامینەکان
چۆنیەتی خواردنی ڕازیانە
باشترین کات بۆ خواردنی ڕازیانە
- پێش خەوتن : یارمەتیدەرە بۆ ئاسوودەی لەکاتی خەوتندا
- دوای نانخواردن : کرداری هەرس باشتر دەکات
- ڕۆژانە بخورێت بۆ کەمکردنەوەی کێشی جەستە
سودەکانی زەیتی ڕازیانە
- چەوری دەسوتێنێت
- هەرس باشتر دەکات
- چارەسەری ڕەبۆ و کۆکەی درێژخایەن
- غازاتی ڕیخۆڵە ناهێڵێت
- کرمی ڕیخۆڵە دەکوژێت بەتایبەت لە منداڵان
- قەبزی ناهێڵێت و ڕەوانی دەکات
چۆنیەتی بەکارهێنانی ڕازیانە
٢ کەوچکی چا له هاڕاوەی ڕازیانه بۆ کوپێک ئاوی گەرم پاش ساردبوونەوه دەپاڵێورێت و پاش نان دەخورێتەوه ٢ جار له ڕۆژێکدا.
زیانەکانی ڕازیانە
- بەکارهێنانی ڕازیانە لەکاتی دووگیانی زیانی هەیە بۆیە واباشە کەم بەکاربهێنرێ چونکە لەوانەیە لەبارچوون ڕووبدات
- گێژبوون
- سەرئێشە
سەرچاوەکان
- سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
- پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان
إرسال تعليق