گوێزی هیندی
گوێزی هیندی بە عەرەبی "جوز الهند"، گوێزی هیندی تامێکی خۆش و سوودێکی زۆری هەیە، لەگەڵ ئەمەشدا سەرچاوەی خۆراکییە بۆ مرۆڤ و بەچەندین شێوە دەتوانرێت بخورێت.
بەشی بەکارهاتوو: بەرەکەی
سەرچاوەی: هیندستان و ئاسیا
سوودەکانی و بەکارهێنانی
- پاککردنەوەی سییەکان و دەرهاویشتنی بەڵغەم
- کەمکردنەوەی ئازاری پشت و دیسکی کەمەری و نەخۆشییەکانی دڵ
- چالاکی زاوزێ زیاد دەکات
- چالاکی سووڕی خوێن زیاد دەکات بەمەش بۆ بەرگری لە جەڵتەی مێشک و دڵ باشە
- چالاکی جگەر زیاد دەکات
- چالاکی گورچیلە و میزڵدان زیاد دەکات
- هێمنکەرەوەی دەروونی پەشۆکاوە و ناهاوسەنگی لادەبات
- بۆ چارەسەری برینی گەدەو ڕیخۆڵە باشە
- بۆ چارەسەری مایەسیری باشە لە هەموو ئاست و پلەکانیەوە
- بۆ بەهێزکردنی لەش و زیادکردنی بارستەی ماسوولکە باشە
- زەیتی گوێزی هیندی بۆ قژ باشە و بەهێزی دەکات
- ئاوی گوێزی هیندی بۆ کاتی دووگیانی بەسوودە
- دڵ دەپارێزێت
- یارمەتی کرداری هەرس دەدات
- بەرگری لەش بەهێز دەکات
- ڕێژەی شەکر لە خوێندا جێگیر و یەکسان دەکات
- ڕۆنی گوێزی هیندی بەکاردێت بۆ نەرم کردنی پێست
پێکهاتەی گوێزی هیندی
- کالۆری ٣٥٤ کالۆری
- پرۆتین ٣.٣٣ گرام
- چەوری ٣٣.٥ گرام
- کاربۆهیدرات ١٥.٢ گرام
- ڕیشاڵ ٩ گرام
- کالیسیۆم ١٤ میلیگرام
- ئاسن ٢.٤٣ میلیگرام
- مەگنسیۆم ٣٢ میلیگرام
- فۆسفۆڕ ١١٣ میلیگرام
- پۆتاسیۆم ٣٥٦ میلیگرام
- سۆدیۆم ٢٠ میلیگرام
- سیلینیۆم ١٠.١ میلیگرام
- ڤیتامین ج ٣.٣ میلیگرام
- زنک ١.١ میلیگرام
سەرچاوەکان
- سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
- پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان
إرسال تعليق