توو

توو بە ئینگلیزی "mulberry" و بە عەرەبی "التوت، الفِرْصَاد"، توو یەکێکە لە میوە خۆش و بە تامەکان کە چەندین پێکھاتەی پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و ئاسن و مس و ڤیتامینەکانی تێدایە کە بۆ تەندروستی لەش گرنگن.
توو
سودی تو
بەشە بەکارهاتووەکەی: بەرەکەی و توێکڵی دارەکەو گەڵاکەی.

مێژووی

شوێنی سەرەکی ئاسیایە بەتایبەتی وڵاتی فارس و چین.
تووی سپی دەچێنرێ و گەڵاکەی بۆ کرمی ئاوریشمی دەکرێتە خۆراک، ئەویش تووی سپی یە نەوەک تووی ڕەق، بەڵام تووی ڕەش بەرەکەی بەتام ترە لە سپی و خۆشترەو دڵ ئاسوودە دەکات.
خواردنی توو شیرینەو ترشی کەمە، بەڵام ئەوەی جیاوازە لەگەڵ میوەکانی تر کەوا بۆنی نیە.

شوێنی بوونی

باکوری ئاسیاو ئەرمینیاو ناوچەی قەوقاز و وڵاتی فارس.
ئێستا لە زۆر وڵاتانی جیهان هەیەو گەیشتە بەریتانیا بەهۆی ڕۆمەکانەوە لە سەدەی شانزەیەم.
وڵاتانی دەوروبەری دەریای سپی ناوەڕاست تووی هەیە کە لە فارسەوە بۆیان هاتووە.
لە نووسراوەکانی ڕۆمەکان ناوی توو هاتووە و لەلایەن (هۆریاس)ەوە باسکراوە کەوا دەبێت پێش ڕۆژئاوابوون بخورێت.
هەندێک لە چیرۆکە ئەفسانەییەکان دەڵێن کەوا دوو کەس بەناوی (پایرمۆس و سیسبی) لەژێر داری تووی سپی کوژراون و خوێنەکەی چۆتە ناو خاک و ڕەگی دارەکە هەڵیمژیووەو تووەکە ڕەنگی بۆتە سوور بەم خوێنە.
(پلینی) لە نووسینەکانیدا دەڵێت توو لە میسرو قوبرس بۆ کاری تەندروستی بەکارهاتووە.
زانستی کرمی ئاوریشمی و گەڵای توو گەیشتە بەریتانیا لە ساڵی ٥٢٧-٥٦٥ ی زاینی بەهۆی ئیمپراتۆر جۆستینان.
ئیمپراتۆر شارلمان لە باخچەی ماڵی خۆی دار تووی ڕواند لە ساڵی ٨١٢ ی زاینی.
یەکەم داری توو لە لەندەنی پایتەخت چاندرا لەساڵی ١٥٤٨ بوو کە لە وڵاتی فارسەوە هاتبوو کە بۆتە گەورەترین دار توو لە پایتەخت و بەرزی ٢٢ مەترە.
گرنگی زۆری هەیە ئەم دارە چونکە لەلایەن زانا (تیرنر)ەوە چاندراوە.
لەساڵی ١٦٠٨ پاشا جیمس گرنگی دا بە کرمی ئاوریشم و داری توو، هەربۆیە فەرمانی چاندنی ئەم دارەی دا.
لە کۆشکی پاکنگهام لە لەندەن تەنها یەک داری توو ماوەو تاوەکو ئێستاش بەری هەیە.
هەروەها دار تووی شەکسپیر کە لە ساڵی ١٦٠٩ لە باخچەی پاشا جیمس بردوویەتی ماوە و جۆری تووی ڕەشە.
پاش ئەوەی خانووی شەکسپیر فرۆشرا بە (گاسترێل) دەستی کرد بە تێکدانی خانووەکەی و هەڵکەندنی دار تووەکە تاوەکو ئەوانەی حەز بە شەکسپیر دەکەن نەیەن بۆ سەردانی ماڵ و باخچەکەی.

پێکهاتەکەی

  • شەکر: کە ڕێژەکەی کەمترە لە ترێ
  • پرۆتین و ترشی مالیک و تارتاریک
  • ماددەی چەوری و پیکتین
  • کانزای گۆگردو کلۆرو فۆسفۆڕو پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و کالیسیۆم و ئاسن و مس
  • ڤیتامینی (ئەی وبی و سی)
توو دەکرێتە گیراوەو مرەبا، زۆر جاریش دەکوترێ و لەگەڵ ئاردا دەکرێتە نان و تامی تووی پێوە دیارە (ئەمە لە ئەفغانستان ئەنجام دەدرێت)

سودەکانی توو و بەکارهێنانی پزیشکی

  1. ئارەزووی خواردن دەکاتەوەو تامی خۆشەو ڕەوانی دەکات و زۆر خواردنی دەبێتە قەڵەوی
  2. تینوویەتی دەشکێنێ و پلەی گەرمی دادەبەزێنێ
  3. دۆشاوی توو بەسوودە بۆ نەهێشتنی ئازاری کۆلۆن
  4. بۆ پاککردنەوەی ناو دەم وەک غەرغەرە بەکاردێت بۆ نەخۆشیەکانی پووک وە ددان و گەرو و قورقوڕاگە و دەرکردنی بەڵغەم لە سیەکان
  5. خواردنی دۆشاوی توو لەکاتی سوڕی مانگانە ئازار کەم دەکاتەوە
  6. بۆ کەم خوێنی باشە
  7. چالاکی جگەر زیاد دەکات
  8. بۆ زیادکردنی میز و چالاکی گورچیلە باشە
  9. بۆ نەخۆشی سکچوون باشە بەتایبەتی جۆری (دیسنتری)
  10. بۆ چارەسەری زیادە هەستیاری پێست باشە
  11. هێمنکەرەوەی پشێوی و لابەری خەمۆکیە
  12. بۆ ڕەش کردنەوەی قژی سپی باشە
  13. بۆ چارەسەری کرمی ڕیخۆڵە باشە
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان