ترێ و دەنکە ترێ

ترێ بە عەرەبی "العنب"، و بە ئینگلیزی "grapes"، سودی ترێ هەر وەکو میوەکانی تر زۆرە بەتایبەتی ترێی ڕەش، هەروەها چەندین ڤیتامین و کانزای تیایە و لەچەندین نەخۆشی دەمانپارێزێت.
ترێ و دەنکە ترێ
سوودی ترێ
بەشی بەکارهاتوو: بەرەکەی و گەڵاکەی و دەنکەکەی، گەڵاکەی لە زۆر وڵاتانی دەریای سپی ناوەڕاست و تورکیا و یۆنان بەکاردێت.

مێژووی و سەرچاوەی

لە زۆر کۆنەوە هەبووەو ئاسیا سەرچاوەکەیەتی و میسریەکان و ڕۆمەکان و ئەگریکەکان ناسیوویانەو بەکاریان هێناوە، لە یۆنان نیشانەی خوای (Dionyosos)، لەسەر دیواری کۆشکەکان و پەرستگاکان وێنەی ترێ هەبووە و لە ئاسیاو ئەمریکا و ئەفەریقیا و ئەوروپا.

وەرزی ترێ

داری ترێ لە سەرەتا یا ناوەڕاستی بەهاردا گوڵ دەکات و نزیکی مانگی پێنج گوڵەکانی دەردەکەون و بەپێی جۆری ترێکە جیاوازی هەیە، و پێگەیشتنی کاتێکی زۆری دەوێت و گەشەکردنی هێواشە بەجۆرێک وەرزی هاوین تەواو دەبێت ئەوکات پێدەگات واتە لە وەرزی پایز.

پێکهاتەکانی

  • ئاو ٨٢٪، شەکری گلۆکۆساید ١٦٪، پرۆتینات ١٪
  • کانزاکانی پۆتاسیۆم و ئاسن و سیلینیۆم و بۆرۆن
  • ڤیتامینی (ئەی وبی١ وبی٢ وبی٥ وبی٦ و سی)
  • مێوژو شەکری زۆر و کالیسیۆم و ئاسن و ڤیتامینی ئەی وبی تیایە
  • کۆمەڵێک ترشی بەسوودی وەک ئیلەجیک ئەسید و ریسڤیراترۆلی تیایە

سودەکانی ترێ و بەکارهێنانی پزیشکی

سودەکانی خواردنی ترێ:
  1. وەستانی زۆر بەرامبەر تیشکی خۆر وادەکات پێست چرچ و لۆچ بێت و پیر خۆی نیشان بدات بەهۆی تیشکی سەروو وەنەوشەیی، بەڵام خواردنی ترێ و دەنکە ترێ وادەکات کاریگەری ئەو تیشکە خراپە کەم بکاتەوە چونکە ماددەی دژە ئەکسەدەو ڤیتامینی (ئەی) تیایە
  2. بوونی ماددەی ئیلاجیک ئەسید وادەکات ماددەی شێرپەنجە هەڵوەشێنێتەوە و بەرگری بکات لە گۆڕینی خانەی ساغ بۆ خانەی شێرپەنجەیی
  3. بەرگری لەش بەهێز دەکات
  4. سوودی هەیە بۆ مێشک و زیرەکی
  5. بوونی ماددەی (ریسڤۆراتۆل - Resveratol) وادەکات بەرگری بکات لە نەخۆشیەکانی دڵ و بۆڕیەکانی خوێن، بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە ژاپۆن کراوە دەریخستووە ترێ و دەنکەکەی بەرگری لە تەسکبوونەوەو ڕەقبوونی بۆڕیەکانی خوێن دەکات، هەروەها دکتۆر لیروی کریزی لە زانکۆی کۆرنیل ڕایگەیاند کەوا ترێی ڕەش ئەو ماددەیەی زۆر زیاتر تیایە لە ترێی سپی و سەوز بۆیە ترێی ڕەش باشترە، بۆیە بەکاردێت بۆ نەخۆشیەکانی دەوالی و دڵ و مایەسیری و تۆڕەی چاو
  6. باشترین چارەسەرە بۆ شێرپەنجە، و خواردنی بە بەردەوامی لە شێرپەنجە دەمانپارێزێت
  7. چونکە ماددەی سیلینیۆمی تیایە بۆ بەرگری لە شێرپەنجە باشە، هەرچەندە زەوی خۆی ماددەی سیلینیۆمی تیایە کەواتە سەوزە و میوە و ڕووەکەکان ئەو ماددەیەیان تیایە بەڵام ڕێژەکەی دەوەستێ لەسەر جۆری خاکەکەو وڵاتەکە، لە ئەمریکا چونکە خاکەکەی سیلینیۆمی کەمە بۆیە نەخۆشی دڵ و بۆڕیەکانی خوێنی زۆرە
  8. قەبزی ناهێڵێت
  9. پاش وەستانی بێ نوێژی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە ئافرەتان کەم دەبێت و تووشی زۆر ئازارو نەخۆشی دەبن بەڵام خواردنی ترێ کە ماددەی (بۆرۆن - Boron) تیایە وادەکات ئاستی ئەو هۆرمۆنە بەرزبکاتەوەو ئەو نیشانانە دەرنەکەون
  10. نەخۆشیەکی چاو: خواردنی ترێ ڕۆژانە نەخۆشی لەدەستدانی چاو کەم دەکاتەوە
  11. بوونی ماددەی (پڕۆئانسۆسایانیدین - Proanthocyanidins) لە ترێ خانەکانی چەوری دەپارێزێ لە کێشەی تەنە وردەکان و تێکشکانیان، هەروەها پاراستنی کۆلاجین کە پێکهاتەی دیواری بۆڕیەکانی خوێنە بەگشتی
  12. بەسوودە بۆ دابەزاندنی کێش
  13. هەمان ماددەی سەرەوە وادەکات بەرگری لەش زیاد بکات دژی بەکتریاو کەڕو و ڤایرۆسەکان و زیادە هەستیاری لەش

سودەکانی سرکەی ترێ

سرکەی ترێ یەکێکە لەو جۆرانەی سرکە کە هەر لە کۆنەوە بەکارهاتووە و سوودی لێوەرگیراوە بۆ خواردن و پاراستنی خۆراک، و بۆ مەبەستی تەندروستی و چارەسەریش بەکارهاتووە.
  1. کێش کەم دەکاتەوە و چەورییەکان دەسوتێنێت
  2. ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات بۆیە بەسوودە بۆ نەخۆشانی شەکرە
  3. هەرس چالاک دەکات
  4. دژە ئۆکسانە
  5. جگەر پاکدەکاتەوە و ژەهرو چەوری زیانبەخش
  6. ڕێگری دەکات لە دڵەکوتێ
  7. بەرگری لەش بەهێز دەکات
  8. سوڕی خوێن چالاک دەکات
  9. فشاری خوێن ڕێکدەخات

سودەکانی شەربەتی ترێ

شەربەتی ترێ سوودی تەندروستی زۆری هەیە لەوانە:
  1. بۆ قەبزی باشە
  2. ماددەی خۆراکی و ڤیتامین و کانزای باشی تیایە
  3. گورچیلە پاکدەکاتەوە
  4. ماندوێتی ناهێڵێت
  5. دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی A و C و کۆمەڵەی B
  6. پێست پاکدەکاتەوە
  7. قژ بەهێز دەکات بەهۆی بوونی ڤیتامین E تیایدا
  8. کۆلیستڕۆڵ ڕێکدەخات
  9. خوێن پاکدەکاتەوە
  10. سەرئێشە چارەسەر دەکات

سودەکانی دۆشاوی ترێ

دۆشاوی ترێ بەگشتی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان و ئاسن و پۆتاسیۆم کە خواردنی چەندین سودی هەیە.
  1. ئێسک و ددانەکان بەهێز دەکات
  2. پەستانی خوێن دادەبەزێنێ
  3. قەبزی ناهێڵێت
  4. پارێزگاری لە کەمخوێنی دەکات
  5. خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە
  6. چارەسەری بێهێزی دەکات
  7. قژ بەهێز دەکات
  8. دژی شێرپەنجەیە
  9. سەرئێشە کەمدەکاتەوە

سودەکانی ناوکی ترێ

ناوکی ترێ سوودی تەندروستی زۆرە و ئەگەر سودەکانی بزانن چی دیکە فڕێی نادەن.
  • ڕێگری دەکات لە هەوکردن
  • ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیستڕۆڵی خوێن
  • دژە ئۆکسانە
  • ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر
  • چارەسەری نەخۆشی شەکرە دەکات
  • قژ بەهێز دەکات و پێست دەپارێزێت و ڕێگری دەکات لە چرچ و لۆچ بوونی
  • ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە
  • چارەسەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەکات

سودەکانی زەیتی ناوکی ترێ

زەیتی ناوکی ترێ (Grape seed oil) زەیتێکە لەدوای گرتنی ئاوی ترێکە بەرهەم دێت، و تەنها ناوکەکانی دەمێننەوە و ئەم ناوکانە زەیتیان لێ دەگیرێت، و ئەم زەیتە یەکێکە لە باشترین زەیتەکان بۆ خواردن و چێشت لێنان و جێگرەوەیەکی باشە بۆ زەیتە باوەکانی بازاڕ.
  1. زەیتی تۆوی ترێ پێست نەرم دەکات و پەڵە ڕەشەکانی سەر پێست لادەبات
  2. دژە ئۆکسانە کە ڕێگە لە تێکچوونی خانەکان دەگرێت
  3. دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E
  4. چارەسەری وشکی پێست
  5. چارەسەری زیپکەی گەنجی (حب الشباب)
  6. بەرگری لەش بەهێز دەکات
  7. جەستە لە ماددەی زیانبەخش پاکدەکاتەوە

سودەکانی ترێ ڕەش

لە ڕەنگی سەوزەوە بۆ سوور و پاشان بۆ وەنەوشەی مەیلەو ڕەش، ئەم میوەیە سودێکی زۆری هەیە بە هەموو جۆر و شێوە و ڕەنگە جیاوازەکانیەوە، چونکە دەوڵەمەندە بە پۆتاسێۆم و فۆسفۆڕو شەکرەکان و وزە بە لەش دەبەخشێت.
  1. ڕێگری دەکات لە توشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە
  2. چارەسەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
  3. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە
  4. قەبزی ناهێڵێت و ڕەوانی دەکات
  5. دژی کۆبوونەوەی ژەهرە لەناو جگەردا
  6. توانای مێشک بەهێز دەکات و لە کێشەی بیرچوونەوە و لەدەستدانی چاوەکان دەپارێزێت
  7. چاو بەهێز دەکات

زیانەکانی ترێ

ترێ هەرچەندە لەگەڵ ئەوەی سودی زۆرە بەڵام ئەگەر هاتوو زیادەڕەوی لە خواردنی کرا ئەوا هەندێک زیانی هەیە.
  1. تێکچوونی گەدە
  2. سکچوون
  3. تێکچوونی کاری هەرس
  4. ڕشانەوە
  5. کۆکە
  6. وشک بوونی دەم
  7. سەرئێشە
  8. ئاوسانی قوڕگ
  9. تێکچوونی ماسولکەکان
  10. هەندێک لە جۆری ترێ شەکری زۆر تیایە بۆیە واباشترە ئەوکەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە خۆیان بپارێزین لە خواردنی

جۆرەکانی ترێ

چەند جۆر ترێ هەیە؟

ترێ جۆری زۆرە ڕووەکناسان زیاتر لە ٧٠٠ جۆریان تۆمار کردووە تاکو ئێستا.
ئەمەش ناوی جۆرەکانی ترێ:
  • ترێی کشمیشی
  • ترێی سوورکە
  • میرانی
  • سەرقووڵە
  • ڕەشکە
  • پەسیرانی
  • گزرەیی
  • سپیکە
  • باکورمان
  • ئاوکە
  • پیشۆڵکە
  • ناسکەترێ
  • ڕەشمیری
  • دۆشاوی

بەرهەمەکانی ترێ

ترێ بە بادینی "تری، ئەنگور"، زۆر جۆری خواردن و خواردنەوە لە ترێ دروست دەکرێت، ئەمەش هەندێک لە بەرهەمی ترێ:
  • خۆشاو (شەربەت)
  • دۆشاو
  • باسوق
  • سرکە
  • سجووق
  • مێوژ
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان