سودەکانی شەربەتی مێوژ

مێوژ بە عەرەبی "الجلاب، الزبيب" و بە ئینگلیزی "Raisins"، شەربەتی مێوژ یەکێکە لە خواردنەوە بەسوودەکان و ووزە بە جەستە دەبەخشێت، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی پێویست بۆ لەش وەکو ئاسن و کالسیۆم و مەگنسیۆم.
سودەکانی شەربەتی مێوژ
شەربەت مێوژ
شلەی مێوژ یاخود وشککراوەی ترێی سپی
بەشی بەکارهاتوو: وشککراوەی ترێی سپی.

سەرچاوەو مێژووی

گیراوەی لە کۆنەوە بەکاردێت لە ووڵاتی شام و دەوروبەری بەتایبەتی لە مانگی ڕەمەزان، چونکە ووزە و چالاکی زیاد دەکات پاش ماوەی تینوویەتی و ماندووبوون.
ئەو دەنکانە لە ناو ئاو دادەنرێت بۆ ماوەیەک تاوەکو دەئاوسێ و دوایی لەناو پارچە قوماشێک دادەنرێت و دەگوشرێ و دوایی ئاو و شەکرو بخوری بۆ زیاد دەکرێت.

پێکهاتەکەی

هەمان پێکهاتەی مێوژی هەیە
  • شەکری زۆر تیایە
  • پرۆتینی کەم تیایە
  • کانزای وەک پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و مەگنسیۆم و ترشی فۆسفۆڕی و ئاسن و سلینیۆم و بۆرونی تیایە
  • ڤیتامینی (ئەی وبی١ وبی٢ وبی٥ وبی٦ وسی) تیایە

سوودەکانی شەربەتی مێوژ

  1. چالاکی گەدە و ڕەوانی زیاد دەکات
  2. مایەسیری چارەسەر دەکات
  3. چالاکی جگەر زیاد دەکات
  4. میزکردن زیاد دەکات و بەرد دەتوێنێتەوە
  5. بۆ نەخۆشی شاهانە باشە
  6. پرۆتینی گورچیلە کەم دەکاتەوە
  7. بەرگری لە شێرپەنجەو نەخۆشی دڵ دەکات
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان