فاسۆلیا و لۆبیا و پێکهاتەکانیان

فاسۆلیا بە ئینگلیزی "Bean"، فاسۆلیا بە یەکێک لە باشترین خواردنەکان دادەنرێت بۆ لەش و پزیشکان ڕێنمایی دەکەن کە هەفتانە دوو جار بخورێت، سودی فاسۆلیا لەبەر ئەو پێکهاتە بەسوودەیە کە پڕە لە ڕیشاڵ و کانزاو و ڤیتامینەکان.
فاسۆلیا و لۆبیا و پێکهاتەکانیان
سودەکانی فاسۆلیا

فاسۆلیا:

بەشی بەکارهاتوو: دەنکەکەی بە ووشکی و سەوزی و لە قوتووکراوی.

سەرچاوەکەی

یەکەم جار لە پیرۆ بووە لە چیاکانی ئەندیز و لەوێوە بڵاوبۆتەوە بۆ گشت جیهان و لە ئەمریکای باشوور ٥٠٠ جۆری هەیەو هەندێکیان هەر نەماندیون.

مێژووی

زۆر لە کۆنەوە بەکاردێت و میسریەکان قەدەغەی خواردنیان کردبوو چونکە شێوەکەی وەک هێلکەی گونی پیاوەو دەپەرسترا لە پەرستگاکان.
لەلای یەهودیەکان حاخام قەدەغەی خواردنی فاسۆلیا دەکات لە ڕۆژی لێبووردن (يوم الغفران).
لە ئیتاڵیا بە بۆنەی مردنی کەسێکەوە فاسۆلیا بەسەر هەژاران دابەش دەکرێت.

پێکهاتەکەی

ووشک:
تەڕ:
* هەروەها فاسۆلیا فاسکۆلین و زولال و پرۆتین و ترشی پاکتک و شەکرو گۆگردی تیایە.
* کانزاو ڤیتامینی ئەی وسی و ئاسنی تیایە.

بەکارهێنان و سوودەکانی

  1. پاش کوڵان و تێکەڵکردنی لەگەڵ سیر بۆ هەوکردنی سییەکان بەکاردێت
  2. شەکری خوێن کەمدەکاتەوە بۆ نەخۆشی شەکرە باشە
  3. بۆ ئازاری جومگەو ڕۆماتیزم باشە
  4. بۆ زیادە هەستیاری باشە پاش دانانی لەسەر شوێنی هەوکردوو
  5. بۆ ئازاری کلێنجەو خوارووی پشت باشە
  6. چالاکی جینسی زیاد دەکات
  7. هاوکارە بۆ سوڕی بێ نوێژی ئافرەتی تازە پێگەیشتوو

زیانەکانی فاسۆلیا

زۆر خواردنی ئەم زیانانەی هەیە:
  1. دروستکردنی باوبژ
  2. خەونی ناخۆش
  3. ڕەقبوون و تەشەنوجی بۆڕیەکانی هەناسە
  4. دڵ هەڵچوون
  5. گەر خەردەل لەگەڵ فاسۆلیا بەکاربهێنرێ ئەم نیشانانە نامێنێ
  6. زۆر خواردنی فاسۆلیای تەڕ وادەکات سەرئێشەو سک ئێشەو سووتانەوەی چاو دروست بکات
* ڕەگی ڕووەکی فاسۆلیا وەک سڕکەر کاردەکات.

لۆبیا

لۆبیا بە ئینگلیزی"haricot bean"،لۆبیاو فاسۆلیاو بەزالیا لە پێکهاتە زۆر لەیەک دەچن تەنها هەندێ جیاوازی کەم نەبێت وەک:
  • ئاو ٨٦٪
  • پرۆتین ٢.٤٪
  • نیشاستە ٧.٦٪
  • ڕیشاڵ ١.٥٪
  • چەوری ٠.٢٪
  • خۆڵەمێش ٢.٢٪
  • وزە (کالۆری) ٣٥٪

سودەکانی لۆبیا

  1. لۆبیای وشک چەوری لەش دەتوێنێتەوە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان
  2. لۆبیای تەڕ بەسوودە بۆ کۆئەندامی دڵ و قۆلۆن
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان