بەزالیای شیرین

بەزالیای شیرین بە عەرەبی "البازلاء الحلوة" و بە ئینگلیزی "sweet peas"، بەزالیا دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان و ڕیشاڵ کە ئەمەش سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە.
بەزالیای شیرین
سوودەکانی بەزالیای شیرین
بەشی بەکارهاتوو: دەنکەکەی بە سەوزی بە وشککراوەیی.

مێژووی

لە کۆنەوە ناسراوەو لەسەر دیواری پەرستگاکانی فیرعەونی وێنەی هەیە، یەکێک لە ڕووەکە دەوڵەمەندەکانی بە پرۆتین، زۆرجار ووشک دەکرێتەوەو بۆ زستان بەکاردێت.

پێکهاتەکەی

  • ئاو ٧٥٪
  • زەیت ١.٥٪
  • شەکر
  • کانزای ئاسن و فۆسفۆڕ وهی تریش ٣٪
  • ڤیتامینی (ئەی وبی١ وبی٢ وبی٦ وسی و دی) تیایە
  • ماددەی پیرینی تیایە زۆر خواردنی دەبێتە هۆی توشبوون بە بەرزبوونەوەی ترشی یوریک و نەخۆشی شاهانە

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی

  1. بەهێزکردن و زیادکردنی خوێن چونکە ئاسن و ڤیتامینی (بی) زۆری تیایە
  2. پرۆتینی زۆری تیایە بۆ وەرزشەوان خاوەن بیرو هۆشمەندان باشە
  3. کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن
  4. پاراستنی تەندروستی دڵ
  5. بەهێزکردنی بەرگری لەش