سودەکانی نۆک

نۆک بە عەرەبی "الحُمص" و بە ئینگلیزی "chickpea"، وەرزی چاندنی نۆک لە بەهاردا دەبێت و لە پاییزدا ئامادە دەبێت، سودی نۆک بۆ تەندروستی مرۆڤ زۆرە.
سودەکانی نۆک
سوودەکانی نۆک
بەشی بەکارهاتوو: دەنکەکەی بە سەوزی و بە ووشکی.

سەرچاوەی و مێژووی

ئاسیاو ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاستە، لەسەرەتای مێژووەوە بەکارهاتووە، بەتایبەتی لە دەشتی بیقاعی لوبنانی کە ڕۆمەکان وەک سەرچاوەیەکی دانەوێڵە بەکاریان دەهێنا.
دیسقۆردیس لە کتابەکەی ناوی هێناوە بەوەی کەوا جۆری کێوی و خۆماڵی هەیە.
گالینۆسی پزیشک ناوی بردووە بەوەی کەوا دانەوێڵەیەو سوودی هەیە بۆ میزکردن و زیادکردنی ئاوی پیاو و شیر لە ئافرەتان.
ئەبۆقراتیش دەربارەی وتوویەتی : نۆک دووبەشی هەیە بەشە سوێرەکەی بۆ میزکردن باشە، بەشە شیرینەکەی بۆ ڕەوانی باشە.
زانا ڕۆفسی ڕۆمانی و ئیبن سینای عەرەبی وتویانە باشە بۆ ئازاری پشت و جومگە.
چاندنی نۆک: دەتوانرێت نۆک لە باخچەی ماڵەوەشدا بڕوێنرێت.

پێکهاتەی نۆک

  • پرۆتین ٢٤٪
  • ئاو ١٤.٤٪
  • ڕۆنی ڕووەکی ٩.٤٪
  • خۆڵەمێش ٢.٤٪
  • ڕیشاڵ ٥.٥٪
  • کانزای وەک گۆگردو فۆسفۆڕو کلۆرو پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و ئاسنی تێدایە
  • ڤیتامینی (ئەی وبی١ وبی٢ وسی وئی) تیایە

بەکارهێنانی و سوودەکانی

  1. وزەی بۆ لەش تیایە
  2. نۆکی برژاو بە گەرمی بۆ مایەسیری باشە
  3. زیادکردنی خوێن و بەهێزکردنی چونکە ئاسن و ڤیتامینی (بی) زۆر تیایە
  4. بۆ نەخۆشی لەڕولاوازی منداڵان باشە چونکە پرۆتینی زۆری تیایە پاش تێکەڵکردنی لەگەڵ ئارد و پاقلە
  5. بۆ ڕەوانی باشە
  6. بۆ بەهێزکردنی مووی سەر و نینۆک باشە چونکە فۆسفۆڕو گۆگردی زۆری تیایە
  7. بۆ بەهێزکردنی شەهوەی جینسی باشە چونکە ڤیتامینی ئەی و ئی تیایە
  8. لەتکە نۆک تەندروستی دڵ دەپارێزێت
  9. بۆ میزکردن و لابردنی وردە بەردی میزەڕۆ باشە
  10. بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت و ڕۆماتیزم باشە
  11. فەریکە نۆک یارمەتی کۆنترۆڵکردنی شەکرە دەدات
  12. فەریکە نۆک بە ئینگلیزی "green cicer" پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە
  13. زەڵاتەی نۆک، دەتوانی لە زەڵاتەدا بەکاریبهێنیت
  14. ئاری نۆک دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و کاربۆهیدرات پرۆتین و ڤیتامینەکان
  15. نۆک و لۆبیا چارەسەری نەخۆشی شەکرەیە

زیانەکانی نۆک

  1. خواردنی نۆک بە ڕێژەیەکی زۆر دەبێتە هۆی غازات و باکردنی سک
  2. کەسێک برینی میزەڵدانی هەیە نابێت بیخوات

شێوازەکانی لێنانی نۆک

سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان