برنج

برنج بە ئینگلیزی "Rice" و بە عەرەبی "أرز"، برنج لە زۆربەی وڵاتاندا بەکاردەهێنرێت و دەخورێت، و سەرچاوەکەی ئاسیاییە بەتایبەتی چین و هیندستان لەوێوە بڵاوبۆتەوە بە سوریا و ئەفریقا و ئەمریکا.
برنج
پێکهاتەی برنج
بەشی بەکارهاتووی: دەنکەکەی.

مێژوو و سەرچاوەی

ڕووەکێکی ساڵانەیە و سەرچاوەکەی لە ئاسیاوەیە بەتایبەتی چین و هیندستان و ئیندۆنیزیا، هەر لەوێوە بڵاوبۆتەوە بۆ سوریا و ئەفریقا و ئەمریکا، لە سوریاوە بە دەریای سپی ناوەڕاستەوە گەیشتۆته ئەوروپا، ئێستا لە ئیتاڵیاو ئیسپانیا دەچێنرێ و کەمێکیش لە بەریتانیا، لە جیهاندا ١٥٠ جۆری هەیەو لە هیندستان ٥٠-٦٠ جۆری هەیە، بۆ چاندنی برنج زەویەکی تەڕو ئاوێکی زۆری دەوێت و لەناو زۆنگاوەکانیش دەبێت، کەم جۆری هەیە لە زەوی ووشک و کەم ئاوی بڕوێت.

پێکهاتەی برنج

  • نیشاستە ٧٨٪
  • ئاو ١٢.٥٪
  • پرۆتین ٣٪
  • ڕۆنی ڕووەکی ٣٪
  • کانزای وەک پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و کالیسیۆم و مەنگەنیز و فۆسفۆڕ و کبریت ویۆدی تیایە
  • ڤیتامین (ئەی، بی، ئی) تێدایە

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی

سودەکانی برنج

  1. سەرچاوەیەکی سەرەکی خۆراک و وزەیە
  2. سووکە لەسەر گەدەو بە ئاسانی هەرس دەکرێت
  3. بۆ سکچوون باشە چونکە پۆتاسیۆمی تێدایە
  4. ئاوی برنج پاش کوڵان بۆ نەرم کردن و ڕوونی پێست باشە
  5. ئاوی برنج و کەمێک شەکرو لیمۆ بۆ دابەزینی تاو گەرما بردن و هەوکردن باشە
  6. بۆ نەخۆشیەکانی گورچیلە باشە وەک بوونی پرۆتین لەناو میزو کەمبوونەوەی چالاکی گورچیلە
  7. هۆقنەی دامەن بە ئاوی برنج باشە بۆ چارەسەری برین و هەوکردنی ڕاستەو کۆم
  8. ئاوی برنج بۆ چارەسەری سووتانەوەی پێست و ڕۆژبردن باشە
  9. بۆ چارەسەری سکچوون باشە بەتایبەتی لە منداڵان بەتایبەتی ئەوانەی شیری چەور وەردەگرن
  10. فاسۆلیا زیانەکانی برنج کەمدەکاتەوە بۆیە واباشترە فاسۆلیا و برنج پێکەوە بخورێت

زیانەکانی برنج

زیانەکانی زۆر خواردنی برنج:
  1. بەرزکردنەوەی فشاری خوێن
  2. هۆکاری شەکرەی جۆری دووەم
  3. کێشی جەستە زیاد دەکات
  4. ڕێگری دەکات لە بڵاوبوونەوەی ڤیتامینەکان و ماددە کانزاییەکان
  5. کالۆری برنج : برنج کالۆریەکی زۆری تێدایە بەشێوەیەک هەر کوپێک برنج دوای کوڵانی ١٠٠ کالۆری تێدایە
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان