مریشک

مریشک

مریشک یەکێکە لەو باڵندانەی کەوا مرۆڤ لە کۆنەوە بەخێوی دەکات تاوەکو لەکاتی پێویست بۆ خۆراک بەکاری بهێنێ.
لەم سەردەمە بوەتە خۆراکێکی نموونەیی چونکە چەوری زیاتر لە ٦٪ داناکات لە لەشی، بەڵام گیانلەبەرەکانی تر چەورییان زۆر زیاترە لەو ڕێژەیە.
کەواتە گۆشتی مریشک باشە بۆ مرۆڤی ئەم سەردەمە چونکە زۆر کار ناکات، گەر کاریش بکات جوڵەی کەمەو زیاتر لەسەر ئامێرو کۆمپیوتەرە.
لەبەر زۆربوونی داواکاری لەسەر مریشک دەستکرا بە دروستکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کێڵگەی بەخێوکردنی پەلەوەر لە هەموو ووڵاتانی جیهانی و پسپۆڕو شارەزای زۆر لەو بارەیەوە کار دەکەن تاوەکو بەزووترین کات ئەو مریشکانە گەورە بکرێن و کێشیان هەبێت و قازانجی باش بکەن هەرچەندە ئەو قازانجەش لەسەر حیسابی تەندروستی خەڵک بێت.
چونکە ڕێژەیەکی زۆری پرۆتین دەدەنێ تاوەکو بەخێرایی گەورە ببێت لەجیاتی ٩-١٠ مانگ بخایەنێ بە ماوەی ٥٠-٥٥ ڕۆژ گەورە دەبێت و دەچێتە بازاڕەوە ئەمەش لەسەر حیسابی تام و جۆری گۆشتەکەیە (ئەو پرۆتینەی دەدەنە مریشکەکان بریتیە لە گۆشتی ماسی و گۆشتی گیانلەبەری تری مردوو.
هەروەها هەندێ ماددەی خێراکەریشی دەدەنێ کە هۆرمۆن نیە بەڵام کاری هۆرمۆن دەکات.
ڕێگەیەکی تری گەشەکردنی جوجکە بریتیە لە لابردنی گونی ئەو باڵندەیە یان لێدانی دەرزیەکی هۆرمۆنی لە ملی (بۆیە خواردنی ملی مریشک باش نیە).
هەروەها هۆکارێکی تری خێرا گەورەبوونی مریشک بریتیە لەوەی کەوا هەردەم شوێنەکەیان ڕۆشنە (واتە گڵۆپەکان ناکوژێننەوە تەنها بۆ ماوەیەکی کەم نەبێت) تاوەکو بەردەوام بن لەسەر خواردن و زوو گەورە بن.
هەروەها ئەو شوێنە تیایدا بەخێو دەکرێت تەسکە تاوەکو کەم جوڵە بکەن و ماسولکەیان بەهێز بێت، بەڵکو دەیانەوێت کەم بجوڵێنەوە تاوەکو زوو قەڵەو بن و کێش پەیدا بکەن ئەوەش لەسەر حیسابی جۆرو تامی گۆشتەکەیە.
گۆشتی مریشک زوو هەرس دەکرێت و پرۆتینی زۆر و ڤیتامینات و کانزاشی تیایە.
لەکاتی نەجوڵانەوەی ئەو مریشکە وادەکات ماددەیەکی کیمیاوی لەناو خوێن زیاد بکات بەناوی (ئەرۆماتەیز - Aromatase) کە ئەویش دەگۆڕێ بۆ هۆرمۆنێکی مێینە (ئیسترۆجین) کە کاریگەری خراپی هەیە لەسەر پیاوان بەوەی کەوا شەهوەی جینسی کەم دەکاتەوە و بۆ ئافرەتانیش مووی زیاد دەکات.
لە زۆربەی کێڵگەکان ماددەی دژە بەکتریا دەدرێتە ئەو مریشکانە تاوەکو نەخۆش نەکەون بۆیە کاتی زۆر بەکارهێنانی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرگری لەش دژی بەکتریاکان.

سوودەکانی پزیشکی (سودەکانی مریشک)

  1. ووزەی باش دەداتە لەش چونکە پرۆتین و ڤیتامین و کانزای باشی تیایە و بەئاسانی هەرس دەکرێت
  2. بۆ نەخۆشی ڕەقبوونی هەمەلایەن و نەخۆشی لەرزە باشە
  3. ئەوانەی جووڵەی ڕۆژانەیان کەمە پێویستە ئەو گۆشتە بەکاربهێنن نەوەک گۆشتی سوور
  4. وەک هێمنکەرەوەی ئاسوودەی دەروونی بەکاردێت و چەوریەکەی بە چەوری ئۆمیگا٣ دەچێت بۆیە بۆ منداڵان باشە تاوەکو بیروهۆشیان توندتر بکات و زیرەکتر بن
  5. بۆ ژێیەکانی دەنگ و دەنگخۆشی باشە
  6. گۆشتی قەلی تازە پێگەیشتوو بۆ زیادکردنی ئاوی پیاو باشە
  7. ئەم گۆشتە بۆ نەخۆش و ئەوانەی لە دوای نەشتەرگەری هەڵدەستنەوە بەکاردێت پاش کوڵان و تێکەڵکردنی لەگەڵ ترشی لیمۆ، هەربۆیە مریشک بەپلەی یەکەم دێت لە باڵندە خۆماڵیەکانی وەک قاز و مراوی و کۆترو قەل (عەلەشیش)، دەتوانرێ گۆشتی مریشک لە شیش بدرێت و بۆ ئەوانەی شەکرەو قەڵەویان هەیە بەکاربێت چونکە بڕی چەوریەکەی کەم دەبێتەوە
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان