ماسی و سودەکانی
ماسی خۆراکێکی گرنگە بۆ لەش چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراکی گرنگ، سودەکانی ماسی ئەوەیە کە دەوڵەمەندە بە ئایۆدین و کانزاکان و ڤیتامینەکان و سەرچاوەیەکی گرنگی ئۆمیگا٣ ە.
وێنەی ماسی |
پێناسەی
ماسی یەکێکە لە سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی پرۆتین، هەر بۆیە ووڵاتانی ڕۆژهەڵات و ئەفریقیای هەژار لەگەڵ برنج دەیخۆن.
لێکۆڵینەوەکانیش دەریانخستووە کەوا خواردنی ماسی وادەکات دوورت بخاتەوە لە جەڵتەی مێشک بەتایبەتی پاش تەمەنی ٤٠ ساڵی.
هەر بۆیە ئەو وڵاتانەی ڕاوە ماسی دەکەن بەربەرەکانی دەکەن لەسەر شوێنەکانی ماسی گرتن لەناو دەریاو زەریاکان.
سودەکانی ماسی و بەکارهێنانی پزیشکی
سودی ماسی ئەمانەیە:
- ڕێژەیەکی باشی لە پرۆتینەکانی سەرەکی تیایە وەک (ئارگنین و تریبتۆفان) کە بۆ دروستکردن و نوێکردنەوەی خانەو شانەکان پێویستە
- سەرچاوەیەکی باشی کالیسیۆم و یۆد و فۆسفۆڕە بۆیە گرنگە بۆ ئێسقان و ددان و گلاندی دەرەقی
- ڤیتامینی (ئەی ودی) زۆر هەیە لە جگەری ماسی
- شەکری گلۆکۆسایدی کەم تیایە بۆیە بۆ دابەزاندنی کێش بەکاردێت
- بوونی فۆسفۆڕو ترشی گلۆتامیک بۆ ئاسوودەکردنی مێشک و توند و بەهێزکردنی دەمارە خانەکان باشە
- بوونی چەوری وەک (ئۆمیگا٣) لە گۆشتی ماسی کە وادەکات بەرگری بکات لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن، ئەو جۆرە چەوریەش لە ماسی تونە و ماسی سەلەمون و سەردین (ماهی ساردین) و ئەسکەمبەری (Tona, Salmon, Sardins, Hering fish) زۆرە دەگاتە نزیکەی ١٥٪ی گشتی ماسیەکە، بۆیە زانایانی پزیشکی وای بەچاک دەزانن بۆ بەرگری لە نەخۆشیەکانی دڵ هەفتەی سێ جار گۆشتی ماسی بخورێت، بەلایەنی کەمەوە مانگێ یەک جار، (ئۆمیگا٣ لە گیانلەبەرە ئاوییەکاندا هەیەو جۆرێکە لە ترشی ئەمینی ناتێری کۆمەڵ)
- هەروەها ئەو ئۆمیگا٣ یە باشە بۆ نەخۆشی ڕەقبوونی هەمەلایەنە کە تووشی دڕکە پەتکە دەبێت و تاوەکو ئێستا چارەسەرێکی پزیشکی ئەوتۆی نییە
- ماسی بەهێزکەری توانای جینسیە، بەتایبەتی هێلکەی ماسی کە پێی دەڵێن (کافیار)، هەروەها ئەو هێلکانە لەگەڵ شلە سەرخۆشکەرەکان دەخورێت تاوەکو کاریگەریە خراپەکانی کەم بکاتەوە، لە میسر هێلکەدانی ماسی کە پڕیەتی لە هێلکە ماسی دەخورێت و پێی دەڵێن (البطرخ)، ئەمەش بۆ هێزکردنی ووزەی جینسی باشە پاش تێکەڵکردنی لەگەڵ زەیت و سیر و زەیتون و زەنجەبیل، ڕوسیاو ئێرانیش لە پێشەنگی ووڵاتانی جیهانن لە ناردنە دەرەوەی ئەو هێلکانە
- خواردنی ماسی بۆ ئافرەتی دوگیان سوودێکی زۆری هەیە چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە پێویستەکان بۆ دایک و کۆرپەلە
زیانەکانی ماسی
- خواردنی ماسی و ماستاو (خواردنی ماست و ماسی) پێکەوە لای هەندێک کەس دەبێتە هۆی دروستبوونی هەستیاری پێست
سەرچاوەکان
- سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
- پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان
إرسال تعليق