هندبا و سودەکانی
هندبا بە ئینگلیزی "dandelion" و بە عەرەبی "الهندباء"، هەندبا یەکێکە لە ڕووەکە بەسوودەکان، لە وەرزی زستاندا دەڕوێنرێت بەتایبەتی لە ناوچە فێنکەکان، وە پێکهاتەکەی دەوڵەمەندە بە کانزاو ڤیتامینەکان.
بەشی بەکارهاتوو: ڕەگ و گەڵاکانی.
هندبا و سودەکانی |
مێژووی
لەبەشی سەرەوەی گۆی زەوی هەیە لە ناوچە فێنکەکان ولە بەشی خوارەوەی نییە.
عەرەب ناسیویانە لەسەدەی ١٠-١١ ی زاینی و بەهۆی ئەوانیشەوە گەیشتە ئاسیا.
لە کتێبەکانی پزیشکی باسکراوەو هیندیەکان بەکاریان هێناوە بۆ نەخۆشی جگەر.
هەندبا زۆر گرنگە بۆ خۆراکی مێشەنگوین، چونکە زوو پێدەگات و گوڵ دەکات، بەهۆی ئەویشەوە پیتێن لە دارەکان ڕوودەدات، چونکە تامی شیلەکەی شیرینە بۆیە ژمارەیەکی زۆر لە مێشوولە لەدەوری کۆدەبنەوە کە ژمارەیان دەگاتە ٣٩ جۆر مێشوولە.
چۆلەکەو باڵندەی بچکۆلە و بزنیش دەیخوات، بەڵام مەڕو چێل و ئەسپی ئەوروپی بەلایدا ناچن بەپێچەوانەی ئەسپی عەرەبی دەیخوات و لای کەروێشکیش زۆر گرنگە.
بەدرێژایی وەرزی زستان دەچێنرێت.
گەڵاکەی بۆ زەڵاتە بەکاردێت لە وەرزی بەهار لە ڕۆژئاوادا بەتایبەتی گەڵایە ناسک و نوێیەکانی، لە ڕۆژهەڵات وەک شلەش بەکاردێت.
گەڵاکەی لەگەڵ ئاوی لیمۆ و خوێ دەکرێتە ناو سەندەویچ.
زۆرجار ڕەگەکەی وشک دەکرێتەوەو ورد دەکرێت و لەگەڵ (البن) تێکەڵ دەکرێت ولە جیاتی قاوە دەخورێتەوەو ماددەی کۆفاینیشی تیا نیە.
پێکهاتەکەی
- بەشی زۆری ماددەی تراکساسینە (Taraxacin)ە کە زۆر تاڵە
- ئەنۆلین (inulin) ماددەیەکی شەکریە و مێشەنگوین بۆ خۆی کێش دەکات
- ڕەگەکەی نیشاستەی تیا نیە
- ماددەی (Laevullun) و (Lecithin)
- بڕێکی زۆر لە ئاسن و کالیسیۆم و سۆدیۆم و پۆتاسیۆمی تیایە
بەکارهێنانی و سوودەکانی پزیشکی
- میزکردن زیاد دەکات و هاوکاری توانەوەی بەردە
- گەدەو ڕیخۆڵە بەهێز دەکات و هەرس زیاد دەکات و ڕەوانی دەکات
- چالاکی جگەر زیاد دەکات و بەرگری لە زەردویی دەکات و چارەسەری هەوکردنی جگەریشە
- چارەسەری مایەسیری و خوێن مانەوەی ناو قاچەکان دەکات (الدوالي)
- بۆ کەمخوێنی باشە چونکە ئاسنی تیایە
- بۆ کەمکردنەوەی خێرایی لێدانی دڵ باشە چونکە سۆدیۆمی کەم تیایەو پۆتاسیۆمی زۆرە
- بۆ بەرگری لە نەخۆشی بە شەمێ بوونی جگەر باشە (تشمع الكبد - Liver cirrhosis)
- ماددەی کارۆتینۆیدی زۆری تیایە کە سەرچاوەی ڤیتامین (ئەی)یە، بڕەکەی لەوەی ناو گێزەر زیاترە
- بۆنی لەش و ئارەقە خۆش دەکات چونکە کلۆرۆفیلی زۆری تیایە
- پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە
- تێکەڵەی هیندباو ڕەگی جینسغ و زەنجەبیل بۆ چارەسەری شەکرە باشە
- چایی هیندبا پلەی گەرمی دادەبەزێنێ و تینوێتی دەشکێنێ
- بەرگری سەرئێشەو شەقەسەر دەکات
- چارەسەرە بۆ کەمخوێنی چونکە ترشی فۆلیکی تیایە
- بەرگری شێرپەنجەی گەدەو ڕیخۆڵە دەکات
زیانەکانی هەندبا
ئەوانەی دەرمانی میزکردن وەردەگرن نابێت زۆر بیخۆن چونکە بەکاریگەری هەردووکیان ئاوی لەش کەم دەکەنەوە.
سەرچاوەکان
- سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
- پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان
إرسال تعليق